بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەکارھێنەر:DreamHourFlight/Rant

لە ویکیفەرھەنگ

سەرەتا

[دەستکاری]

قسەکردن لەگەڵ و تێبینی بۆ خۆم لەسەر زمانی کوردی. ئەوەی هەیە لە خوارەوە مەرج نییە ڕاست بێت.

هۆنراوە

[دەستکاری]


ژاوەژاوێک دێ، لە دوور، وەک نووزەنووزی کتکی مێ

لوورەلوورێ، فڵتەفڵتێ، وەک قورووسکەی سەگ دەچێ


لووشکەلووشکێ، مڵچەمڵچێ، گەوجەگەوجی گەمژەیەک

فڵتەفڵتێ، قەوچەقەوچێ، زڕتەزڕتی ماکەرێ


شیڕەشیڕ و نیڕەنیڕ و قرخەقرخ و لرخەلرخ

نووکەنووک و جووکەجووکێ، وەک ئەوەی باسێک ھەبێت


گاڕە و نیڕە، ناڵە و نرکە، ھات‌وھاوار، سرتەسرت

لیچ و لەوسێ پیس و پۆخڵ، بۆگەن و بۆسار دەمێ


بێچووە بیژوویەک دەڵێن شەکری بەسەر ئەشکاندووە

چەڵتەچەڵت فەرموویەتی: کوردی دەبێ زاراوە بێ!


بێتە مەیدان، لۆقەلۆق، خۆی و زمانی نیوەچڵ

تاکوو بترنجێنمە گوێی، ھەرچی وشە، شایانی بێ


بڵمەبڵم و شاتەشات ھەڵناگرێ دەریای ئەدەب

جووزەجووز، سوودی نییە پیاوم دەوێ جوابی ھەبێ


تورک و فارس با کۆوە بن تازیش لەگەڵیان بێ، برام

گەر لە چەمکم، تێگەیین، با «کوردی بن‌زاراوە بێ».

چاوگی کوردی

[دەستکاری]
چاوگی کوردی
جۆر تێپەڕ تێنەپەڕ
ـین بڕین/گۆڕین/دابڕین/بینین وەرین/بینین/کەنین
ـان کوتان/بادان/گوشان دڕان/دابڕان/گوشان
ـدن ترساندن/دڕاندن/گوشاندن هەوکردن
ـتن بەستن گەشتن/کەوتن
ـون دروون هەڵچوون

تێپەڕ و تێنەپەڕ

[دەستکاری]
بەبێ هیچ گۆڕانێک
تێپەڕ تێنەپەڕ
بینین بینین

لێرە بڕوانە

بە زیادکردنی ـدن
تێپەڕ تێنەپەڕ
شکان شکاندن
لەقان لەقاندن
برژان برژاندن
بە گۆڕینی چاوگی ئەلفی بۆ یائی
تێپەڕ تێنەپەڕ
گۆڕان گۆڕین
بڕان بڕین