لێدوانی بەکارھێنەر:DreamHourFlight/KurdishWords
بابەت دابنێڕواڵەت
دوایین لێدوان: ١ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی لیستی وشە
لیستی وشە
[دەستکاری]سڵاو کاک @Aram، ئەمە لیستی وشەی کوردییە کە لە ویکیفەرھەنگ:دیوەخان/٢٠٢٥/شوبات ـدا داوات کردووە. پێش کۆتایی ئەمساڵ تەواوی لیستەکە درووست ئەکەم بە پێی ئەو داتایەی لەبەردەستمە. هەرچۆن دەتانەوێت بەکاریبێنن. کێشەی ك و ه لە لیستەکە نییە دەیانگۆڕم بۆ ک و ھ. هەر تێبینییەکت لەسەر لیستەکە هەیە لێرە پێم بڵێ تاوەکو لە کۆتاییدا لەبەرچاوی بگرم. DreamHourFlight (لێدوان) ٢١:٤٥، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ (+03)
- @DreamHourFlight سڵاو لە ئێوەش! ھممم، کەواتە وتووێژەکانیش دەخوێننەوە! پێم وا بوو کەس ڕێی لەو قسانە ناکەوێت. ڕاستییەکەی ئەو داوایەم بۆ دروستکردنی چاوگە سادە کوردییەکان بوو لێرە، بەڵام بۆ پڕۆژەیەکی ویکیپیدیا کەڵکمان لێی وەرگرت و سپاس بۆ چەند دۆستێک کە دەستیان نەنا بە ڕوومانەوە و ئامادەمان کرد. ئەمەش ئاکامەکەی کە لە w:ckb:ویکیپیدیا:بژار کەڵکمان لێی وەرگرت و ئیشەڵڵا لە کاتی پێویستیش لێرە دروستیان دەکەین. ئێوەش ماندووبوونتان پێوە دیارە و بە داخەوە کە لە دەستخۆشی زیاترم لە دەست نایەت. ماندوو نەبن. Aram (لێدوان) ٠٠:٤٥، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ (+03)
- بژین کاک @Aram، لیستەکە ئێستا ئامادەیە، بەڵام ئەکرێت ڕێنووسی هەندێک وشەم بە هەڵە نووسیبێت، چی بە نەشارەزایی خۆم لەسەر زمانی کوردی یان بەسەرمدا تێپەڕی بێت. تکایە ئەگەر سەیری بکەن و هەر دەستکارییەک پێویست بێت بیکەن. خۆشم بەردەوام سەیری ئەکەم. لە ئێستا بە دوا زۆرینەی ئەو وشانەی کوردیی ناوەندی زیادی بکەم بە گرتە کردن لەسەر یەکێک لە بەستەرە سوورەکانی ئەم لیستە دەبێت، بۆیە ئەگەر ئێستا هەڵە نووسیبێتم ئەوا دواتر سەرەوشەکان هەڵە دەبن. پیتی هاء وەک ویکیپیدیایە لە لیستەکە. DreamHourFlight (لێدوان) ٢٣:٥٤، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ (+03)
- @DreamHourFlight دەستەکانت نەڕزێن و ماندوو نەبیت. ھەڵە ھەر دەبێت و وردەوردە چاکسازی دەکرێت. ڕاستیت دەوێت تۆمارەکانی بژار بە شێوەیەکی پێکھاتەیی دروست کراون نەک پەڕگەیەک بێت و دانەدانە وشەکانی تێدا زیاد بکەین. بۆ نموونە، دوو سێ ڕۆژ لەمەوبەر لەسەر شازادە دایانا وشەکانم دەپشکنی و خۆشبەختانە وشەی دەخشا نووسرابوو کە بە ھەڵە لە قەڵەم درابوو. دواتر زانیم لە دۆخی ڕابردووی بەردەوام حسابی کارە تێنەپەڕەکانم نەکردووە، و بە تەنیا چاککردنی یەک کار، سەدان (یان با بڵێم ھەزار) وشەی دروست تۆمار کران. جا بەم شێوە پێکھاتەیییە دەیڕانم. نازانم لێم تێ گەیشتن یان نا. :) پێم خۆشە بەکارھێنەرانیش وتووێژم لەگەڵ بکەن تا بە زووترین کات بگەینە ئاستێکی باش. ڕاستییەکیش ھەیە کە ھەموو کەسێک لە ڕاستی خۆیەوە دەست دەخاتە ناوی زمانەکە کە ئێستاش و دوای ئەو ھەموو ساڵە زۆر شت ڕوون نین. ئێمە لە مەکتەب بەپێی قانوون ڕێزمانمان خوێند کەچی ئێستا دەڵێن وەڵا فڵانە وشە وا جوانترە بە بۆشایییەوە بینووسین و فیسار وشەش وا جوانترە بیانقرتێنین! جا لەبەر ئەم بەزمە خۆم لە ھەندێ باس نەداوە تا کاتی خۆی. Aram (لێدوان) ٢٢:٣٤، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ (+03)
- ڕاستی ئاگاداری بژار نەبووم پێش ئەم گفتووگۆیە و تێگەشتنی ڕووکەشم بۆی هەیە بەڵام هێندە قووڵ نا کە قسەی لەسەر بکەم، خۆ ئەگەر ئەم لیستە سوودی هەبێت ئەوا لە خزمەتتە. ئەم لیستەم زیاتر بۆ ئەوە درووست کرد بزانم کام لە وشە سەرەکییەکان درووستکراون و وەها دیارە زۆرینەیان نین، بەداخەوە. و هەروەها ئەو ڕێنووسەی لە لیستەکە بەکارهاتووە بە زۆری شێوازی ڕێنووسم ئەبێت بۆ سەرەوشەکان، جا نازانم درووست ئەبێت یان نا. و هەروەها هەر کەسێکیش بانگ بکەم بۆ ئەم پڕۆژە لینکی ئەم لیستەی پێ ئەدەم و ئەڵێم گرتە لەسەر وشەیەکی سوور بکە و بنووسە. بەڵکو ئەو هەموو سوورە ببینن بەزەییان بە دۆخی زمانی کوردی لەسەر ئینتەرنێت بێتەوە و شتێک بنووسن. DreamHourFlight (لێدوان) ٢٣:٠٩، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ (+03)
- @DreamHourFlight دڵنیام کەڵک لە پڕۆژەکانی یەکتری وەردەگرین. لەسەر ڕێنووسەکە، بەگشتی ڕێککەوتن نییە و خەڵک و بگرە ئەوانەشی بە خۆیان دەڵێن شارەزا بە دڵی خۆیان دەنووسن. خۆشییەکەی ئێرە لەوەدایە کە ھەر کاتێک سوور زانیمان شتێک ھەڵەیە و ڕاستەکەشی دەزانین، چاککردنی ئەوەندە گران نابێت. ئەوەش زۆر چاکە کە بە بەستەرە سوورەکان وا لە خەڵک بکەیت دروستیان بکەن، بەس ھیوادارم ھەر کەسێک لە ئاوازێک نەخوێنێت و خۆت ئاسا بەڕێکوپێکی وشەکان دروست بکەن. مەرج نییە پڕی بکەن؛ پێناسەیەک بە کەمێک ویکیسازییەوە بەسە. دووبارە ماندوو نەبن. Aram (لێدوان) ٢٣:٣٣، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ (+03)