بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژی داڕێژە:ux

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
بابەت دابنێ
لە ویکیفەرھەنگ
دوایین لێدوان: ١ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی لە ویکیفەرهەنگ

لە ویکیفەرهەنگ

[دەستکاری]

سڵاو کاک @Aram - ئەم داڕێژە لە ویکیفەرهەنگ کارایە؟ هیچ ئەتوانم بکەم بۆ زیادکردنی ئەگەر لە درووستکردنی پێویستیت بە یارمەتییە؟ کەمێک لەسەری ئەگەڕێم بزانم چۆن دەبێت (دەستکاری: گەڕام، وادیارە تەنها بەڕێوەبەران دەتوانن ئەمە بکەن). لە ویکیفەرهەنگ شێوەیەکی ستانداردی نموونە و وەرگێڕان نووسین چەسپاوە کە دڵنیایی هەبێت لە داهاتوودا ناگۆڕدرێت؟ ئینگلیزی وەها دیارە لەسەر ئەم داڕێژەیە دەچن و هەندێکی کۆن ئێستا لادەبەن. سەیری وشەی کەلاوەم کرد و هەروا بە سادەیی بینووسین؟ ئەگەر وەرگێڕان هەبوو؟ DreamHourFlight (لێدوان) ١٦:٥٠، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ (+03)وەڵامدانەوە

سڵاو لە تۆش @DreamHourFlight، بەڵێ، کار دەکات و لەسەر once upon a time کەڵکم لێی وەرگرتووە. ئێمە زیاتر داڕێژەکان لە ویکیفەرھەنگی ئینگلیزییەوە ھاوردە دەکەین و لەگەڵ ئەم ویکییە دەیانگونجێنین. تۆش دەتوانیت دروست و دەستکارییان بکەیت. بۆ قاڵبێکی نەگۆڕی نووسینیش، لە ویکیفەرھەنگی ئینگلیزی تا ڕادەیەکی باش چەسپاوە و شێوەیەکی وەرگرتووە کە من نایبینم ناوە ناوە شتەکانی بگۆڕن و سەر لە بەکارھێنەر و خوێنەریش تێک بدەن. ھەرچەندە ڕاستییەکەی لەوێ زوو زوو فکرەی داڕێژە و مۆدیوولەکان دەگۆڕن، بەڵام ئاکامەکەی ھەر یەک شتە. بۆ ئەم پڕۆژەیە، ڕاستییەکەی کەس نایەت بەشداری بکات و پەرەی پێ بدات بۆیە ئەگەر ھەر وا بڕوات، ئەگەر ھەیە لە ھەر کاتێک بێت لیژنەی زمان پڕۆژەکە داخات. لە ویکیفەرھەنگە پێشکەوتوو و قەڵەباڵغەکان، بە داڕێژە و مۆدیوول وشەکان دروست دەکەن کە ئەمە یارمەتیی پۆڵێنکردنی وشەکان دەدات، بەڵام لێرە وەک کەلاوە زیاتر بە دەقی ڕووت نووسیومانە تا ڕۆژێک دێت (ئەگەر بێت) و بە داڕێژە و مۆدیوول پێش دەخرێن. ھەرچەندە ئێستاش داڕێژە و مۆدیوولی باشمان ھەیە، بەڵام بەکارھێنەر کەمتر دەزانن بەکاریان بێنن بۆیە ھەر بە دەقی ڕووت دەیاننووسن. بۆ وەرگێڕانەکەش، سەیرێکی ڕێوی وەک نموونە بکە. شتی تریشت ویست، تکایە لە پەڕەی لێدوانەکەم پەیامم بۆ بنێرە و خۆشحاڵ دەبم ھاوکار بم. Aram (لێدوان) ١٨:٢٨، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ (+03)وەڵامدانەوە
زۆر سوپاس. دەستکارییەکم لە once upon a time کرد و ئینگلیزییەکەم بۆ زیادکرد، چوون پێموایە وشەی ئینگلیزی و زمانەکانی دیکە باشترە ڕستەکە بە زمانە ڕەسەنەکەش بدات. بزانیت بەو شێوەیە کەڵک وەرگرتن لە داڕێژەکە درووستە؟ سەرەتا کە ویکیفەرهەنگ درووست بوو کەمێک چالاکیم هەبوو، بەڵام دەستم کرد بە نووسینی فەرهەنگی ئەندرۆید/ئای‌ئۆ‌ئێسی خۆم. ئێستا کەم کەم دەستم بەتاڵ دەبێت و لێرە چالاک ئەبمەوە. کۆدی پایتنم نووسیوە و ئەوەی لە فەرهەنگەکەی خۆم هەیە کە بابەتی زۆر زۆرن دەهێنمە ئێرەش. کاک ئارام یەک داوا ئەگەر ئەزیەت نەبێت: ئەگەر بتوانیت دوو وشە وەک ڕۆڵ مۆدێل بنووسیت و هەرچی مۆدیوول و داڕێژە هەیە لەوێ بەکاربێنیت تاوەکو بەکارهێنانی تازە چاوی لێ بکەن. یان دوو وشە بێت باشترە: یەکێکی کوردی، کە ئازادی بە خراپ نابینم، و یەکی ئینگلیزیش، book. بۆ فێرکاریش باش ئەبێت ئەوە. و ئەگەر هەرچی زیادەش زیاد کرا لەو دوو وشەیە کەڵکیان لێ وەربگریت.
داخستنی کارەسات ئەبێت بەڵام شایەنین وەک کوردی باشوور. بەداخەوە! هەژار و خاڵ بمان بینن شەرم ئەکەن لەوەی بۆیان کردووین. DreamHourFlight (لێدوان) ١٨:٤٦، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ (+03)وەڵامدانەوە
@DreamHourFlight سپاس بۆ دەستکارییەکەت و زۆر تەواوە. سەرەتا زمانە ڕەسەنەکە ئینجا ماناکەی بە زمانی خۆمان. لە ڕاستیدا ئەوەی تۆ کردت دروستە تا ئەوەی من. ئای ماندوو نەبیت و دەستت نەڕزێت. نازانم چۆن نیازت ھەیە وشەکان بھێنیتە ئێرە. حەز دەکەیت پێش ئەوە، با قسەی لەسەر بکەین. من ھەژمارێکی بۆتم بە ناوی ckb:w:بەکارھێنەر:AramBot ھەیە و دەتوانێت بە شێوەی بە کۆمەڵ پەڕەکان دروست بکات، بەڵام دەبێت لەسەر یەک قاڵب بن و تەنیا ناوەڕۆکیان جیاواز بێت. وەک نموونە بڕوانە ckb:w:ویکیپیدیا:کۆو کە ھەمووی بۆتەکەم بڵاوی کردوونەتەوە، بەڵام بە ھاوکاریی چەند بەکارھێنەرێک ناوەڕۆکەکانمان دروست کردووە. بۆ داواکەشت کە نازانم باش تێگەیشتم یا نا، ڕاستییەکەی ناکرێت ھەموو داڕێژە و مۆدیوولەکان وەک نموونە لە شوێنێک دانێم؛ لە جیاتیی ئەوە، بەڵگەنامەیان ھەیە کە دەتوانرێت کەڵک لەوانەی ویکیفەرھەنگی ئینگلیزی وەرگیرێن. بۆ فێرکاری، ویکیفەرھەنگ:فێرکاری و ویکیفەرھەنگ:ڕێکخستنی سەروشە (کە من ئەمەیانم بە نیوەچڵی جێ ھێشت) بەردەستن. لەسەر ئەم پڕۆژانەش کە دەستیان پێوە نەگرین دواتر بە ئاسانی دەستمان ناکەونەوە، نایشارمەوە دوای ئەوەی ڤەژینلێکس دروست کرا، ھەندێک لە بەکارھێنەرانی خۆشمان دەیانوت، ئیتر پێویستیمان بە ویکیفەرھەنگ نییە. ڕاستییەکەی بەگشتی من دەمێکە دەستم لە کورد (بەتایبەت ئەمانەی باشوور) شۆردووە کە ھەر لە تۆڕە بە ناو کۆمەڵایەتییەکان کات دەکوژن. ھەژار و خاڵ زیندوو بایەن، خۆیان دەکوشت! Aram (لێدوان) ٢٠:٠٦، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ (+03)وەڵامدانەوە
بژیت کاک ئارام. ڕاستی بۆ دڵنیابوون لە ڕێنووس دەمەوێت هەر بە تێپەڕبوونی کات بە دەستی بیان هێنم بۆ ماوەیەک. ئەگەر باش بوون ماوەیەکی دیکە لەگەڵت باسی ئەوە ئەکەمەوە بە بۆتەکە زیادیان بکەین. سەبارەت بە ئەو دوو وشەیەی داوام کرد، کەسێکی شارەزای ئەم پڕۆژە، بۆ نموونە خۆتان، هەوڵ بدەن یەک وشەی کوردی و یەک وشەی ئینگلیزی بە باشترین شێوە بنووسن تاوەکو هەموو وشە تازەکان بەو شێوەیە بنووسین. ئێستا کە سەیری وشەکان دەکەین هەر وشەیەک بە قاڵبێک نووسراون. ڤەژین‌‌لێکس پڕۆژەیەکی ناوازەیە، بەڵام ماڵی زیادە سەر ناشکێنێت و خواش ئەزانێت تاوەکو کەی ئەوان ئەتوانن پڕۆژەکەیان بەردەوامی پێ بدەن. لەم لایەنەوە متمانەم بە ویکیمیدیا زیاترە. ئاشکرایە بەڕێوەبردنی سایت پارە و کاتی دەوێت. شتێکی دیکە بڵێم، من ڕاستی ویکیفەرهەنگم لە ئێستادا لە ویکیپیدیا لا گرنگە. بینیمان کە ژیری دەستکرد توانایەکی ئێجگار بەرزی قسەکردنی هەیە بە زمانی کوردی و ئەکرێت گووگڵ چەندین نموونەی دیکەی وەک گرۆکیپیدیای ئیلۆن مەسک بەزووی ببینین بەڵام توانای گووگڵ لەسەرووترە. ئەوەی گووگڵ پێویستییەتی هەگبەیەکی بەهێز و باوەڕپێکراوی وشەی زمانی کوردییە، و وشەی کوردی بۆ چەمکە زانستییەکان کە نیمانە. پێموایە لە سەردەمی ژیری دەستکردا ویکییە ئینسایکلۆپیدیایەکان ئەو گرنگییەیان نەماوە کە پێشووتر هەیان بوو و هەموو ویکیپیدیای ئینگلیزی بە ژیری دەستکرد وەردەگێڕدرێت بۆ زۆرێک لە زمانەکانی دیکە، بە تایبەتی ئەو زمانانەی لە خواروو یەک ملیۆن وتاریان هەیە. DreamHourFlight (لێدوان) ٢١:٠٨، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ (+03)وەڵامدانەوە
@DreamHourFlight دەستی ئێوەش خۆش و ماندوو نەبن. ھەر کاتێک ویستتان قسە لەسەر بۆت و پڕۆژەی تر بکەین، پەڕەی لێدوانەکەم کراوەیە. ڕاستییەکەی پەڕەکان بەرەبەرە فراوان دەکرێن و ئەستەمە یەک دوو پەڕەش بتوانن ببنە قاڵب بۆ ھەموو ئەوانی تر. لەسەر ڤەژینلێکس زۆر جوان تێگەیشتوونە، و منیش ئاوم لە کانییەکەیان خواردووە و بەردیشی تێ ناگرم و بگرە ئەوەی بە ئەوان کرا و کردیان، ئەرکی حکوومەت و ئەکادیمیا بوو کە نەیانکرد، بەڵام ناشکرێت بڵێین ئیتر پێویستیمان بە ویکیفەرھەنگ نییە؛ ویکیفەرھەنگ فەرھەنگێکی فرە زمان خۆڕایییە و خەڵک دەینووسێت بە پێچەوانەی ڤەژینلێکس کە ئەوان ڕێک دەقی فەرھەنگەکان لەسەر ئینتەرنێت دادەنێنەوە. ھەر خۆم چەندین وشەم لێرە زیاد کردووە کە لە ھیچ کام لە فەرھەنگەکانی ڤەژینلێکس نەبوونە. ڕاستە و بەردەوامی پێویستی بە پارە و خەڵکی خۆبەخش ھەیە کە لەم لایەنەوە ویکیمیدیا خۆڕایییە و ترسی کەمترە یان ھەر نییە. ویکیفەرھەنگ و ویکیپیدیا وەک یەک گرنگن، بەڵام کە لایەک لە خەڵک بەشداری نەکات و بڵێن جا بۆ کێ بیکەم و کێ منەتی پێیەتی، ھێواش دەچنە پێش. گووگڵ بووەتە مڵۆزم بۆ گیانی شەریکەکانی تر. :) گڕاکیپیدیای ئیلۆن مەسکیش ھەر وەک ویکیپیدیایە و دەڵێن ھەر وتارەکانی ویکیپیدیایە، بە کەمێک دەستکارییەوە. ھەندێک دەڵێن لایەنگریی مەسکی پێوە دیارە. ٢٥ ساڵە ویکیپیدیا ڕکابەری نەبووە و ئێستا لە سایەی ژیریی دەستکرد مەسک بوێریی پەیدا کردووە ئەگەر نا قورسە شتێکی تری وەک ویکیپیدیا بە خەڵک دروست بکرێت. منیش ھەست دەکەم ژیریی دەستکرد تا ڕادەیەکی باش جێگەی بە ویکیپیدیا و خەڵک و گەڕانی دەستی لەق کردووە، بەڵام ھێشتاش نابێت خۆمان بدەینە دەستەوە. دەستەکانی ویکیمیدیا دەبێت ھەنگاو بنێن تا کەڵک لە ژیریی دەستکرد وەرگرن و نووسین و دەستکەوتنی زانیاری خێراتر بکەن تا لەم سەردەمە نەچەقن. تاقەتت ھەبوو، ئەمە بخوێنەوە. ھەڵبەتە چێژ لە وتووێژەکەمان وەردەگرم، بەڵام ئێرە بۆ وتووێژە لەسەر ئەم داڕێژە. حەزت کرد، لە پەڕەی لێدوانەکەم یان لە ویکیفەرھەنگ:ژوورەکانی وتووێژ قسەی زیاتر دەکەین. ماندوو نەبیت. Aram (لێدوان) ٢٠:١٩، ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ (+03)وەڵامدانەوە