وتووێژ:داخران
بابەت دابنێڕواڵەت
دوایین لێدوان: ٦ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی داخستن یان داخران؟
داخستن یان داخران؟
[دەستکاری]سڵاو @DreamHourFlight: دڵنیا نیم چۆن داخران شی بکەمەوە. ھەڵە نەبم یان ڕەفیقی داخستنە یانیش پەیوەندیی بە بکەری نادیارەوە ھەیە. Aram (لێدوان) ٢١:٣٤، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ (+03)
- سڵاو @Aram، دوێنێ گفتووگۆیەکی خۆشم لەگەڵ هاوڕێیەکی زمانزانی هەولێری هەبوو، بۆیە ئەمەم نووسی. دەرگاکە داخرا هەم بکەر دیار و هەم بکەر نادیارە. بکەر دیارە لە چاوگی داخستن ــەوە بە گوتنی ئەوەی کەسێک دەرگاکەی داخست (چاوگی داخستن
تێنەپەڕەتێپەڕە)، و بکەر دیارە لە چاوگی داخران (تێنەپەڕ) بەوەی دەرگاکە خۆی داخرا. ئینگلیزی یەم ڕستەیە بە The door closed و The door was closed دەردەبڕێت، بەڵام لە کوردی جیاوازی نییە. لە یەکەم ڕستەی ئینگلیزیدا close تێنەپەڕە و واتای چاوگی کوردی داخران (تێنەپەڕ) ئەدات، و لە دووەم ڕستە ئاشکرایە بکەر نادیارە (کە تەنها بە چاوگی تێپەڕ درووست دەکرێت) و بۆیە close لەوەدا واتا داخستن (تێپەڕ). هەمان شت بۆ ئێرەش پێموایە ڕاستە. خۆ ئەکرێت شارەزایانی کوردی باشتر بزانن بەڵام لە فەیسبووکن. دوای کاتژمێرێک زیاترهاوڕێی هاولێریم هاتە قەناعەت داخران چاوگە و هەمان واتای داخستن ــە بەڵام بە تێنەپەڕی. DreamHourFlight (لێدوان) ٢٢:٥٩، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ (+03) - شتێکی دیکە بڵێم، ئەمە لەگەڵ هاتنی تەکنەلۆژیا ڕاستە، ئەگەرنا بە درێژایی مێژوو دەرگا یان کەسێک گرتوویەتی یان با پاڵی پێوەناوە، بۆیە داخرا هەمیشە شێوەی بکەر نادیاری داخستن بووە (بە سیمانتیکییانە بڵێم). ئێستا دەرگا خۆی ئەکرێتەوە، یان هیچ نەبێت مرۆڤ بە خۆویستانە وەک دەرگای کۆن نایکاتەوە. DreamHourFlight (لێدوان) ٢٣:١٣، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ (+03)
- @DreamHourFlight با یەک تێبینی زیاد بکەم. بینین تەنیا تێپەڕە. نەمزانیوە کارێک ھەبێت ھەم تێپەڕ و ھەمیش تێنەپەڕ بێت. منیش ماوەیەک پێشی ئێستا لەگەڵ Gejeluk باسێکی خۆشمان لەسەر کارەکان کرد لە سەرەتا وتمان تەنیا «بوون» تێپەڕ و تێنەپەڕیشە، بەڵام دوای ماوەیەک یەکلایی بووینەوە کە تەنیا تێنەپەڕە و بەس. لەسەر بکەری دیار و نادیار، ئەگەر سەیری خشتەی کارەکانی بژار بکەیت، دەبینیت ئەو دوو ستوونە بەتاڵن و جارێ خۆم لێیان نەداوە تا تەواو لێی تێدەگەم، بەڵام چاوگی داخستن تێپەڕە نەک تێنەپەڕ. لەم کاتەدا لە داخران باش حاڵی نابم، بەڵام کاتێک بکەری دیار و نادیار ھاتنەوە بیرم، دێم یەقەت دەگرمەوە. :) Aram (لێدوان) ٠٠:٠٧، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ (+03)
- دەستخۆش، ئەوەی داخستن لە شوێنێکیان بە هەڵە نووسیم تێنەپەڕە. سەبارەت بە بینین، لەم دوو ڕستەیەدا بینین تێپەڕە یان تێنەپەڕ؟ هیوادارم بلیمەتێکی کورد لە داهاتوودا گەشتی کات بۆ ئێستا بکات و وەڵام بداتەوە.
- من دەبینم. (بە کەسێک دەڵێیت چاوەکانم کوێر نین و بیناییم هەیە، پێچەوانەی من کوێرم).
- من دەتـــبینم. (بۆ نموونە لە ڤیدیۆ چاتێک دەڵێیت بە کەسێک کێشەی ڤیدیۆم نییە دەتبینم)
- - ئاشکرایە هەردوو ڕستەکە بە نا نەرێ دەکرێن، ئایا نا تەنها تێپەڕ نەرێ ئەکات؟ (من چووم بە نە نەرێ دەکرێت)
- - تێپەڕ مەرجە بەرکاری هەبێت؟ ئەگەر بەڵێ، بەرکار لە یەکەم ڕستە کامەیە؟ (وەک ئەوەی لام دیارە لە یەکەم بەرکار نییە بۆیە بینین بەم واتایە تێنەپەڕە بەڵام لە دووەم جێناوی لکاوی تـ بەرکارە بۆیە تێپەڕە؟) DreamHourFlight (لێدوان) ٠٠:٣٦، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ (+03)
- @DreamHourFlight با لەم دڵەڕاوکێیە دەرت بێنم. تێپەڕ و تێنەپەڕ زۆر ئاسان جیادەکرێنەوە. ملی دۆخی ڕابردووەکەی بگرە. ئەگەر جێناوەکانی کۆمەڵەی یەکەم وەک «مان، تان، یان» وەرگرێت و مانا بدات، ئەوا تێپەڕە و ئەگەر کۆمەڵەی دووەمیش وەک «ین، یت، ن» وەرگرێت، ئەوا تێنەپەڕە. بۆ نموونە کرد دەبێتە کردمان، کردتان، کردیان بۆیە تێپەڕە، بەڵام خەوت نابێتە خەوتمان و ...ھتد. بەڵکوو دەبێتە خەوتین، خەوتیت، خەوتن بۆیە تێنەپەڕە. ڕەنگە بۆ بینین کەمێک ئاڵۆز بێت، بەڵام وەرە دیتن (کە لە ڕووی ڕێزمان و ماناشەوە ھەمان شتە) وەرگرە. دیتمان، دیتتان، دیتیان دروستە نەک دیتین، دیتین، دیتن (نوونی ئەمەی ئاخیر جێناوە). بە کورتی، دۆخی ڕابردوو + «مان، تان، یان»، ئەگەر مانای دا، تێپەڕە و ماناشی نەدا، تێنەپەڕە. Aram (لێدوان) ٠١:٠٣، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ (+03)
- لە ڕاستیدا ئەوەشم بۆی کرد، تەنانەت بە نا ــش نەرێ ئەکرێت، بەڵام چاک بیرمە مامۆستا ئەیگوت پێیان ئەگوترێت تێپەڕ و تێنەپەڕ (تەنانەت ناویشیان لەمەوە هاتووە) بەو مەبەستەی ئایا بۆ گەشتن بە بکەر بەسەر بەرکار ئەچن یان نا. لە من تۆ دەبینم لە نێوان بکەر و کاردا بەرکار وەک شێر وەستاوە و ئەبێت تێپەڕێت بەسەریدا بۆ شادبوونەوە بە بکەر، بەڵام لە من دەبینم (تۆ دەبینیت، ئەو دەبینێت، هتد) هیچ بەرکار نابینم، بۆیە، هیچ نەبێت بە شێوەیەکی ئایرۆنی، کاری بینین لێرەدا تێنەپەڕە (هیچ نەبێت نەک ڕێزمانی بەڵکو بەو واتایەی بەسەر هیچ تێناپەڕێت بۆ گەشتن بە هاوڕێکەی). DreamHourFlight (لێدوان) ٠١:١٥، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ (+03)
- بیریشم چوو، ئەتوانم لینکی گفتووگۆکەم لەگەڵ Gejeluk هەبێت ئەگەر بیرت بێ لە کوێ بوو؟ DreamHourFlight (لێدوان) ٠١:٢٠، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ (+03)
- @DreamHourFlight ڕاستییەکەی کەمێک سەرم لێ شێواوە. بۆ پرسیارەکەی دوایی، لە دیسکۆرد قسەمان کردبوو نەک ویکی، و بە داخیشەوە ٧٢ ڕۆژە دەنگی نییە. ھەر سەلامەت بێت و لە شتێک زویر نەبووبێت، باشە. Aram (لێدوان) ١٩:٥١، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ (+03)