بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:لەبەربوون

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
بابەت دابنێ
لە ویکیفەرھەنگ
دوایین لێدوان: ٦ مانگ لەمەوپێش لەلایەن DreamHourFlight لە بابەتی لەبەرکردن نەک لەبەربوون

لەبەرکردن نەک لەبەربوون

[دەستکاری]

سڵاو @DreamHourFlight: وێڕای دەستخۆشیم بۆتان، ویستم بڵێم چاوگی لەبەربوون ھەر نییە. «لەبەرکردن» تەواوە کە بۆ en:wear و en:memorize دەبێت. Aram (لێدوان) ٢١:٢٥، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ (+03)وەڵامدانەوە

سوپاس. ڕاستی شارەزای زمانی کوردی زۆر باش نیم و تەنها بە خستنە ڕستنەوە بڕیار ئەدەم چاوگێک هەیە یان نییە. بە خستنە ڕستەوە، بۆ نموونە، دوێنێ ڕووت بوو بەڵام ئەمڕۆ جلی لەبەرە، پێموایە چاوگە، بەڵام ئەکرێت تێگەشتنم بۆ زمانی کوردی هەڵەبێت. لەبەرکردن تێپەڕ نییە؟ لەو ڕستەیەی بۆ وشەکە نووسیومە، بۆ ئاھەنگەکە جلێکی جوانی لەبەربوو چۆن ئەکرێت کارەکە لە لەبەرکردن هاتبێت؟ گریمانەیەکی دیکەشم ئەوەیە ڕستەکە دەبێت <بۆ ئاھەنگەکە جلێکی جوانی لەبەر بوو> (بۆشایی لە نێوان لەبەر و بوو، و بەو شێوەیەش هەبوونی نیهاد و گوزارە و کاری ناتەواوی ـە/بوو/دەبێت) بووبا؟ خۆ ئەگەر بەکارهێنەری تر هەبا ئەوا خۆم لە قەرەی وشەی کوردییەکان نەئەدا بەڵام کەس نییە. DreamHourFlight (لێدوان) ٢٢:٥٠، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ (+03)وەڵامدانەوە
@DreamHourFlight جوانتر نییە بڵێین ...، بەڵام ئەمڕۆ پۆشتەیە؟ ڕووت و پۆشتە ھاوەڵناون. وا بزانم لە بەشی یەکەم، «بوو» کارەکەیە و لە بەشی دووەمیش تەنیا کۆتا «ە» کارەکەیە، بەڵام نازانم لێرەدا «لەبەر» چییە. با، لەبەرکردن چاوگێکی ناسادەی تێپەڕە، بەڵام منیش نازانم داڕژاوە یان لێکدراو. ڕاستییەکەی لێکدانەوەی بۆ منیش ئاڵۆزە. خۆ بە ناشکوری نەبێت ئێرە چۆڵەوانییە و بۆ ھەموو شتێک ھەر دەبێت یەقەی @Pirehelokan و @Gejeluk و @Zemen بگرین. سا بەشکەم ئەوان سەری لێ دەربکەن. Aram (لێدوان) ٢٣:٢٢، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ (+03)وەڵامدانەوە
بە هیوای هاتنیان. بەو پێیەی هەردوو گفتووگۆکە پێموایە پەیوەندیدارن با ئێرەش بە ئەولاوە ببەستمەوە و ئەوەی لەوێ گوتم دووبارەی نەکەمەوە. سەبارەت بە ...، بەڵام ئەمڕۆ پۆشتەیە، بێگومان جوانترە بەڵام نابێت بە هۆکار بۆ ئەوەی نموونەکەی دیکە هەڵە بێت. ئەگەر دەبێت بە جلی لەبەر بوو، نەک جلی لەبەربوو، ڕێنووس بکرێت و بوو دەبێتە کاری ناتەواو، ئەوا پێمخۆشە بزانم لەبەر چییە.DreamHourFlight (لێدوان) ٢٣:٢٦، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ (+03)وەڵامدانەوە
@Ahmad870 کاک ئەحمەد سەرنجت لەسەر بابەتە چییە؟ DreamHourFlight (لێدوان) ١٤:١١، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ (+03)وەڵامدانەوە