ویکیفەرھەنگ:بۆتەکان
| ئەمە پەڕەیەکی سیاسەت، ڕێسا یان کارە باوە پراکتیکییەکانە. بەتایبەتی ئەمە بنکەی سیاسەتڕێژیی ویکیفەرھەنگە، کە کار بۆ پەرەپێدانی سیاسەتێکی فەرمی دەکات. | |
| سیاسەتەکان – سەروشەکان: پێوەرەکانی قبووڵکردن - ڕێکخستنی سەروشە - ھەموارکردنەوەی سەروشەکان - بێلایەنیی ڕوانگە - بەڵگەھێنانەوە - ڕەوانکەر - سڕینەوە. زمانەکان: مامەڵەکردن لەگەڵ زمان - ڕەچاوکردنی زمان. ئەوانی تر: بەربەستن - بۆت - دەنگدان. |

بۆت پرۆسەیەکی بە کۆمپیوتەر کراوە کە دەستکاری و کارلێک لەگەڵ ویکییەکە دەکات، ڕێک وەک بەکارھێنەرە مرۆڤەکان، بەڵام بە شێوازێکی خۆگەڕ، بە شێوەیەکی گشتی بۆ ئەنجامدانی ئەرکە دووبارەبووەکانی دەستکاریکردنی دەستی کە وەڕسکەرن بە کار دێت. دەستکاریکردنی بۆتێک زۆر خێراتر ڕوودەدات و دەتوانێت بەئاسانی پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان پڕ بکاتەوە ببێتە ھۆی شێواوی. بۆتێک کە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووبێت، دەتوانێت بە خراپی زیان بە ویکییەکە بگەیەنێت. لەبەر ئەم ھۆکارانە، بەکارھێنانی بۆت ڕێکخراوە. کۆمەڵگە دەبێت بۆتێکی نوێ پەسەند بکات و پێویستە لەژێر ھەژمارێکی جیاوازدا کار بکات، کە دەبێت ئاڵای بۆتی بۆ دابنرێت. ئەم ئاڵایە ڕێگە بە بەکارھێنەران دەدات کە دەستکارییەکانی بۆتەکە لە دوایین گۆڕانکارییەکان بشارنەوە.
پراکتیکییەکانی پەیوەست بە بەکارھێنانی بۆتەکان لە ویکیفەرھەنگی کوردیدا، تا ڕادەیەک لە پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیا جیاوازن. تەنانەت ئەگەر پێشتریش لە سیاسەتی بۆتی ویکیپیدیا تێگەیشتبیت، تکایە تەواوی ئەم پەڕەیە بخوێنەوە بۆ ئەوەی تێبگەیت کە لێرەدا بەکارھێنانی بۆت چۆن جیاوازە.