بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیفەرھەنگ:دیوەخان/٢٠٢٥/شوبات

لە ویکیفەرھەنگ

دروستکردنی چاوگە کوردییەکان بە کۆمەڵ

[دەستکاری]

سڵاو @Pirehelokan, Gejeluk, Zemen: و ئەوانی تریش، ئەگەر تاقەتتان ھەیە، پێمان خۆشە بە شێوەیەکی ڕێکخراو سەرجەم چاوگە کوردییەکان دروست بکەین. زۆر کات لە ئێوە ناگرێت و تەنیا لەگەڵم بن نەکا ھەڵەیەک بکەم. زۆربەی بە داڕێژە و مۆدیوول بەرھەم دێنین. بۆ نموونە بینیم en:مژین لەلایەن Gejeluk و مژین لەلایەن Zemen دروست کرابوو. Conjugation لە ئینگلیزییەکە شتێکی جوانی بەرھەم ھێنابوو. ئەگەر حەز دەکەن ڕێک ئەوە دروست بکەین، ھاوردەی دەکەم، بەڵام باشترە ئێوە ئەرکی بەکوردیکردنی وشە ڕێزمانییەکان بکێشن چونکە لە من باشترن. ڕاستییەکەی پەڕەیەکی پڕۆژەمان بۆ ئەمە ھەبووایە باشتر دەبوو. ئەگەر حەز دەکەن لە داھاتوو ئەم جۆرە ئیشانە بکەین، شتێکی وەک w:ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان دروست دەکەین. من زوو زۆر حەزم دەکرد چاوگ و ئاوەڵناو و ئەم شتانە لە شوێنێک دەست بخەم، بەڵام شوێنێکی وا نەبوو. کاک ئاسۆ لە گیتھەبەکەی خۆی خشتەیەکی بۆ چاوگەکان دروست کردبوو، بەڵام نایدۆزمەوە. دەی، ئێستا چی دەڵێن؟ Aram (لێدوان) ٢٠:٢٢، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]

@Aram ئەوەندەی لە توانامدا بێ، من لەگەڵم :) Zemen (لێدوان) ٠١:١٢، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
شتێکی بەسوودە. کارەکان خۆمان ئەشێ سەرفیان بکەین یا لە شوێنێکەوە دراوەکەی دێنین؟ Pirehelokan (لێدوان) ٠١:٣٨، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Zemen زۆر سپاس بۆ پشتگیرییەکەت! @Pirehelokan وەختی خۆی چەندین کارم بۆ تووڵامڕاز زیاد کردبوو. ئەوانە دێنین و خۆشمان پەرەی پێ دەدەین. پرسیارەکە ئەوەیە بەس کارە سادەکان دروست بکەین یان داڕژاو و لێکدراوەکانیش؟ ئەی ڕازین سپرێدشیتێک دروست بکەین کە بتوانن بە نەناسراویش دەستکاریی بکەن یان بە ناچاری لێرە دراوەکان زیاد و دەستکاری بکەین؟ Aram (لێدوان) ١٨:٢٦، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
دەستکارییەکان بەبڕوام ھەر لێرە بێ باشترە ئەگەر فرە کارەکە سەخت ناکاتەوە. Pirehelokan (لێدوان) ٢١:٤٤، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan ڕاستییەکە کێشەکە ئەوەیە ئەگەر لێرە بیکەین، دەستکارییەکی ئێجگار زۆر زۆر دەکرێت و مێژووی پەڕەکە پڕ دەبێتەوە. Aram (لێدوان) ٢٢:٣٢، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
تێدەگەم. Pirehelokan (لێدوان) ٠٠:٣٦، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan کەواتە؟ Aram (لێدوان) ٠٠:٤٩، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
کێشەم نیە لە دەرەوەش بکرێ. من ئەکتەرێکی گرنگ نیم لێرە چون ناتوانم وزەی زۆر بۆ ئەم پرۆژانە دابنێم، بەڵام ئەوەی لە دەستم بێ لە خزمەتدام. Pirehelokan (لێدوان) ٠٠:٥٠، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan ئەمە بەستەرەکەیە و ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. دەتوانن بە private/incognito بیکەنەوە و بە شێوەی anonymous بەشداری بکەن. نزیکەی ٢٠٠ چاوگم داناوە و چاوەڕێم. ئەگەریش کەس نەبوو، یان خۆم شتێکی لێ دەکەم یان ھەر وازی لێ دێنم. ھەرچۆنێ بێ سپاس بۆ لێدوانەکانتان! Aram (لێدوان) ٠٦:٣٥، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Aram:، ئەم چاوگانە داتناون چیان لێ بکەین؟ سەرفیان کەین وەک ئەو خشتەیەی بە نموونە داتنابوو؟ تێبینی: کوشتن و ڕشتن و ناشتن بە شینن. ژێیان تێدا نیە. لە سەرفی ئیستەدا دەبن بە ژ. ڕەگی ڕابردوویان کوشت، ڕشت و ناشتە. ڕەگی ئیستەیان کوژ، ڕێژ و نێژە. Pirehelokan (لێدوان) ٠٧:٠٢، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan بۆ ئێستا دەبێ چاوگی تر زیاد بکەین. کاک ئاسۆ نزیکەی ٤٠٠ دانەیەکی دانابوو. ئینجا نازانم بەس سادەکان (وەک کردن) زیاد بکەین یان ئەوانی تریش (وەک ڕاکردن)؟ دەستیشت خۆش و پێش ئەوەی خۆم پرسیار بکەم وەڵامت دامەوە و ئەوانەی وتت چاکیان دەکەم. ئەو داڕێژەیەی ئینگلیزییەکە ھاوردە دەکەم تا بزانین پێداویستییەکانمان پڕ دەکاتەوە یان نا. بەس ئێوە ئەگەر توانیتان زەحمەتی وەرگێڕانی وشە ڕێزمانییەکان بکێشن زۆر باش دەبێت؛ من زۆر باش نیم. Aram (لێدوان) ٠٧:١٨، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
سپاس، فەقەت لەبیرتان نەچێ کە دراوەکان خاوێن بکەنەوە کە ناوی دووپاتکراوەی تێدا نەبێ. بۆ دوو ڤەریەیشن چی دەکەن؟ بۆ نموونە ڕوانین و نواڕین (metathesis) یان یان جۆری بێژەکردن وەک گوتن و وتن؟ سپاس Pirehelokan (لێدوان) ٠٩:٣٧، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan سپاس بۆ تۆش! خاوێنکردن و لابردنی دووبارەیی، ئاسانە. بۆ دوو حاڵەت و بێژەکردنیش، ڕاستییەکەی بۆ ئێستا بیرۆکەم نییە. جارێ بەپێی توانا داخڵیان دەکەین تا بزانین دەبێ چی بکەین. لەوانەیە برادەرانی تر بیرۆکەیەکی باشیان پێ بێت. Aram (لێدوان) ٠٩:٤٤، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan @Gejeluk @Zemen گەیاندماننە ٣٠٠ چاوگ، بەڵام یەک تۆزی بچکۆلانە پێداچوونە و پاکسازییەکی دەوێ. Aram (لێدوان) ١٩:١٢، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Aram: چەند سەرنجێک: یەک، ئەمانە چاوگ نین: بووراندن، ئەزموون و دەوین. ئەزموون کە ناوە. ئەو دوانەی تریش بەو جۆرە لە سۆرانیدا نین. یەک بابەتی تریش ڕەچاو بکەن. دوو، فۆرمێک لە سۆرانیدا هەیە کە بە لکانی پاشگری ـەوە کاری تازە دروست دەکا کە لەگەڵ کارە پێشووەکەی فەرقی هەیە و زۆربەی جار مەعنای بەردەوامی یان دووبارەیی تێدایە وەک خواردنەوە کە فەرقی لەگەڵ خواردنە، یان گەڕانەوە کە فەرقی لەگەڵ گەڕانە یان خوێندنەوە کە ئەرز و ئاسمان فەرقی لەگەڵ خوێندن هەیە، یان بوورانەوەو و... لە کرمانجیشدا ئەمە هەیە بە پاشگری ڤە، وەکوو ڤەخوارن و ڤەگەرین و... بۆیە ئەوانەش چاوگی سەربەخۆن و پێویستە لەبەرچاو بگیرێن. Pirehelokan (لێدوان) ٢٠:٥٥، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
شتێک تریش ئەوە کە بڕێک چاوگەکان لە کوردیدا فۆرمی تێپەڕ و تێنەپەڕیان هەیە. بۆ نموونە تەقین و تەقاندن، ترسان و ترساندن، گەوزین و گەوزاندن. یەکەم تێنەپەڕە؛ دووەم تێپەڕ. مەعنای یەکەم ئەوەیە کە نیهاد یان بکەری ڕستەکە خۆی ئەو کارەی کردووە و بەرکاری (object) نیە. بەڵام فۆرمە تێپەڕەکە پێویستی بە بەکار هەیە. بۆ نموونە بکەری ڕستەکە کەسێک یان شتێک دەتەقێنێت، دەترسێنێت، دەوگەوزێنێت و... سپاس Pirehelokan (لێدوان) ٢١:٠٦، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan ئەوەی ئەزموون و چەند دانەی تریشم لە en:Category:Central Kurdish verbs وەرگرتبوو. پاشگری -ەوە تۆزێک سەری لێم شێواند. چەند فکرم لە چاوگەکانی پاڕانەوە و بوورانەوە و ئەوانی تریش کردەوە بە لامەوە سەیر بوو و نەمزانی چییان لێ بکەم، بەڵام ئاوا زیادم کردن. بەڵام پاشگری -ەوە چاوگەکان لە دۆخی سادەیی دەرناکات؟ یان ھێشتا ھەر سادەن؟ پێم وا نییە لەکاتی سەرفکردن وەک سادەکان دەرچن. بۆ تێپەڕ و تێنەپەڕەکان ڕاستییەکەی سەرم لێ تێک دەچێت کامە کامەیە. Aram (لێدوان) ٢٢:٠٠، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Aram دەستت خۆش بێ بۆ دانانی ئەم بابەتە. با جارێ چاوگە سادەکان دابنێین و تەواو بکەین، پاشان دەست بە ناسادەکان («ەوە»کانیش دەگرێتەوە، ئەمانە ناسادەن) دەکەین.
بۆ ئەوانەی کە چەند شێوەیان ھەیە، من پێم باشە شێوە کۆنەکان پەڕە سەرەکییەکە بن و ئەوانەی تر بکرێن بە ڕەوانەکەر. بۆ وێنە، ژەندن لە ژەنین کۆنتر و ڕەسەنترە. ژەنین دەبێ ڕەوانەی ژەندن بکرێ.
@Pirehelokan ئەزموون چاوگە و ئەزموو ڕەگی ڕانەبووردوویەتی (وەکوو چۆن فەرموو ڕەگی ڕانەبووردووی فەرموونە). لە ئێرە و ئەوێ بنۆڕە. دەوینیش لێرەدا ھاتووە. ‎Gêjełûk ٢٢:١٢، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk زۆر سپاس بۆ ئێوە؛ بێ ئێوە ناکرێت. مادام واتان پێ چاکە، سەرەتا سادەکان بڵاو دەکەینەوە. ڕاستییەکەی لەم پڕۆژەیە ڕەوانەکەر دروست ناکەن. ئێمە بەس بۆ ھێی ناستاندارد دروستیان دەکەین. دەبێ ژەنین دروست بکرێن و بە نووسین بنووسرێت بڕۆ بۆ ژەندن؛ شتێکی وا. Aram (لێدوان) ٢٢:٢٦، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Aram بەڵێ، منیش ئەوەم مەبەست بوو. وەکوو ئەمە. ‎Gêjełûk ٢٢:٥٧، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
ڕێک ئاوا! Aram (لێدوان) ٢٣:١٦، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk:. زۆر سپاس بۆ ئەو نموونانە. مەمنوونم. ئەزموون چاوگە یا مامۆستا ھەژار بە شەق کردوویە بە چاوگ؟ ئ. حەسەنپوور لە شوێنێکدا ڕەخنە لە وشەی ئەزموون وەک ناو دەگرێ و دەڵێ لەجێی عەرەبییەکەی کە تەجرەبەیە و گشتی تێدەگا ئەمەیان دروست کردووە، بەڵام وەک کار و چاوگ قەدم نەدیبوو. قەناعەتیشم نیە چاوگ بێ. هاوشێوەی ئەوە (آزمودن) بە فارسی نمودن، ربودن، آلودن و...یە کە بە کوردی دەبن بە نواندن، ڕفاندن، ئاڵاندن و... بۆ دەوین ئەوەم نەبیستبوو. ئەوە سەرنجڕاکێشە کە ئەدمۆندز و وەهبی تۆماریان کردووە. Pirehelokan (لێدوان) ٠٢:٢٠، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Aram:، دەست خۆش. خراپ تێگەیشتم وامزانی مەبەستت لە لێکدراو ئەوانەن کە لە (لانیکەم) دوو مۆرفیمی مەعنادار دروست بوون، وەک دڵداریکردن، گوێدان، لەدایکبوون و... بەڵام ڕاستە ئەوانەی بە پاشگر و پێشگریش دروست دەبن سادە نین. Pirehelokan (لێدوان) ٠٢:٢٤، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan ڕاستییەکەی دڵمان پێوەیە داڕژاو و لێکدراوەکانیش دروست بکەین، بەڵام دەبێ بۆیان دانیشین چونکە بەڕاستی زۆر زۆرن و کێشەی نووسین و نەنووسینی بۆشایییەکانیش لەولاوە بوەستێ. ئەمەی ئێستا خەریکین زیاتر وەک کارێکی بەپەلە و کەمترین ھەڵە سەیری دەکەین و شکور لە سایەی ئێوەشەوە تا ئێستا باش ڕۆیشتووە. Aram (لێدوان) ٠٤:٣٢، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan ئەزموون چاوگە، بەڵام ئێمە لە بیرمان کردووە و وەکوو ناو بە کاری دەبەین. وەک چۆن توێژینەوە دەکەین بە توێژین(ەوە)کردن، لە کاتێکدا توێژین(ەوە) چاوگە. ئەزموون لەگەڵ آزمودن-دا ھاوڕیشەیە و لە بنەڕەتدا چاوگێکی داڕێژراوە، ئاوا: ئەز یان ز (zi) + موون.
ئەز یان ز (ھەر لەبەر ئەمەیە کە ئەزموون بە شێوەی زموونیش ھەیە و گۆرانییەکەی زمنای-ە) بە مانای دەر (ex) دێ، لە گۆرانیدا زیای ھەیە کە بە مانای دەرچوون (چوونەدەرەوە) دێ.
موون چاوگەکەیە و لە فەرموون، نموون (ھەر ئەمە بووە بە نواندن)، پێوان (دەبێ لە بنەڕەتدا پێموون بووبێ)، پەرموون (ڕەنگە).
ئەزموون بە شێوەی زمینیش ھەیە، و ڕەگەکەی لە مێردەزمە و دێوەزمە-دا دەبینرێ.
ئەزموو-یش تۆمار کراوە کە بە مانای آزموده (تاقیکراو) دێ، دیارە کە ئەمە ھاوەڵناوی بەرکاری (صفت مفعولی)یە. لە وتەیەکیشدا ئەزموو و نائەزموو ھاتوون. لە فەرھەنگی کوردستانیشدا وەکوو چاوگ بە کار ھاتووە.
ئێستا قەناعەتت ھێنا کە ئەزموون چاوگە؟ ‎Gêjełûk ١٢:٤٢، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan دەو بە مانای run لە ھەنبانەیشدا تۆمار کراوە. لە ئێرە بنۆڕە. ‎Gêjełûk ١٢:٤٤، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: سپاس بۆ نموونەکان. بەتایبە ئەگەری پەیوەندیی زمە و ئەزموون سەرنجڕاکێش بوو. بەم پێیەش هەر سەرفکردنەکەی مامۆستا هەژار نامۆیە. ئەوەی ئەو سەرفی کردووە بۆ ئەزمو(ا)ینە. Pirehelokan (لێدوان) ٠٣:٢٥، ١ی ئازاری ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan شتێک بۆ دەوین و دەو زیاد بکەم، کاک چالاک لێرەدا نووسیویەتی کە بدەو (بـ + دەو؛ وەکوو بکوژ) بە مانای runner دێ و لە فەرھەنگی مەردۆخدا ھاتووە.
شتێکیش بۆ ئەزـ یان زـ زیاد بکەم، ئەم پێشگرە لە سووڕاندا هەیە کە لە کوردیی باکووریدا زڤڕان (zivirran) یان زڤڕینە. کوردییە ناوەندییەکەی ئاوا گۆڕاوە: زوڕان (ziwirran) > زووڕان (zûrran) > سووڕان.
نموونە بۆ گۆڕانی و (iwi) بۆ وو (û): سوک (siwik) > سووک (sûk) و زور (ziwir) > زوور (zûr). ئەمانە لە کوردیی باکووریدا سڤک (sivik) و زڤر (zivir)ن و لە فارسیدا سبک و زبر-ن.
بۆ زمە، پێم وایە لە مێردەزمە و دێوەزمە-دا «زم» ڕەگەکەیە، ئەو «ە»یە هەر ئەو «ە»یەیە کە لە دارەسمە-دا هەیە. سم ڕەگی ڕانەبووردووی سمینە.
بۆ سەرفەکە، نا، ئەوەی مامۆستا هەژار تەواوە.
ئەمە ڕێک وەکوو دەفەرمووێ (یان دەفەرموێ)یە کە چاوگەکەی فەرموونە. ئەزموو ڕەگی ڕانەبووردووی ئەزموونە، بەڵام تەسریفەکەی بۆ تۆ ئەو دەبێ بە دەئەزمووێت (deezmuwêt) و پاشان دەئەزموێت (deezmiwêt؛ «و»ی بزوێن بووە بە بزرۆکە). چونکە جێناوەکە بە پیتی بزوێن دەست پێ دەکا، بۆیە ئەزموو (ezmû) دەبێ بە ئەزموو (ezmuw) و پاشان ئەزمو (ezmiw). ئەلفبێیەکەمان ئەم جیاوازییە دەر ناخا. ‎Gêjełûk ١١:٣٥، ١ی ئازاری ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
دارەسمە فەرقی هەیە. ئەو کارەکەی سمینە واتە کون تێکردن (وەک سمینی گوێ بۆ گوارە). هەرچەند ئەگەری ئەوە هەیە س و ز جێگۆڕکێیان کردبێ (کە زۆر باوە لە کوردیدا) و سمین گۆڕانی مەعنایی بەسەردا هاتبێ و هاوڕەگ بێ لەگەڵ (ئە)زموون/زمین. چون زمەیش کون دەکاتە عەرز و لە هوومە دەدات.
سەرفکردنەکەی هەژار فەرقی هەیە لەگەڵ نموونەکەی دۆی ئەزموو. بۆ فەرموونیش سەرفی وەک فەرموو باوترە. دژی ئەوەش نیم بە مەرجێک کە بیسترابێت و لەبەر پاراونووسین نەبێت. سپاس بۆ هەژاندنی ئەم باسە. شتی باشت لێ فێر بووم. Pirehelokan (لێدوان) ٠٤:٥٢، ٢ی ئازاری ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan ببوورە کە درەنگ وەڵام دەدەم، بانگت نەکردبووم و منیش ئێستا دیم.
دەزانم کە سمین جیایە و بە مانای کونکردن دێ. مەبەستم لە ئەو «ە»یە بوو کە لە ئاخیری «دارەسمە»دا هەیە. «ە»ی نێوان دار و سم نێوانگر (interfix)ە، بەڵام «ە»ی پاش سم چییە؟ ڕەنگە تەنیا بۆ خۆشکردنی بێژەکردنەکەی بێ.
نا، سمین ماناکەی نەگۆڕاوە. ئەمە لەگەڵ سفتن (سنب)ی فارسی و سوفتەن (سومب)ی پاڵەویدا هاوڕیشەیە کە هەر بە مانای کونکردن دێن.
بۆ زمە و سمە، لێرەدا س بووە بە ز. سمە ڕەسەنەکەیە و لە فارسیدا سنبه هەیە.
سەرفەکەی مامۆستا هەژاریش هەر هەمان شتە. جێناوی لکاوی «ێ(ت)» بۆ «ئەو» بە کار دێ، بۆیە وا دەزانی کە جیاوازە.
من دەئەزمووم
تۆ دەئەزموویت
ئەو دەئەزمووێت (> دەئەزموێت)
ئێمە دەئەزمووین
ئێوە دەئەزموون
ئەوان دەئەزموون
وا دەزانی کە ڕەگەکە لە «بتان ئەزموێ»دا «ئەزموێ»یە، بەڵام لە ڕاستیدا «ئەزمو (ezmiw)»ە و ئەمیش لە بنەڕەتدا ئەزموو (ezmuw) بووە. ئەو «ێ»یە جێناوە.
بتان ئەزموێ = ئەو ئێوە بئەزمووێت. ‎Gêjełûk ٠٩:٥٠، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk:، ەکەی دوای ڕەگی کار باوە لە کوردیدا بۆ ناوی بکەر یان ئەیجنت کاتێک ناوی دەعبایەکی لێ دروست دەکەن. بۆ نموونە داڵەکەرخۆرە، کەندەسمە یان هەنگەخۆرە (دەعبایەکە کە هەنگ دەخوا و کونیش دەکاتە زەوی بۆ هێلانە)، گووگلێنە، مشکگرە، شوانە خڵەتێنە، ئەسپێکوژە، دۆشاو مژە (ئەم دوانە ناوی پەنجەن)، جۆڵاکەرە، ئاوڕۆشنکەرە و... وەک بڵێی جۆرێک لە ناسراوبوونی پێ دروست کا کە گووگلێن (وەک ناوێکی گشتی) لە گووگلێنە جیا بکاتەوە. لە وشەی تریشدا هەیە بۆ حەیوان وەک پووشبەقنگە. یان وشەی لێکدراوی تر وەک چاوەقووڵە، ملەخڕە، سەرئێشە و... کە گشتی ناوی دەردن. Pirehelokan (لێدوان) ٠١:٢٢، ٢١ی ئازاری ٢٠٢٥ (+03)[وەڵامدانەوە]