بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیفەرھەنگ:ویکیفەرھەنگ چی نییە

لە ویکیفەرھەنگ

​

ویکیفەرھەنگ فەرھەنگێکی سەرھێڵە، و وەک ھۆکارێک بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، کۆمەڵگەیەکی سەرھێڵیشە؛ بۆیە، ھەندێک شت ھەن کە ویکیفەرھەنگ ئەوانە نییە.

ویکیفەرھەنگ چی نییە

[دەستکاری]
  1. ویکیفەرھەنگ زانیارینامە، بنکەدراوەی ڕەچەڵەکناسی، یان ئەتڵەس نییە؛ واتە کۆمەڵە زانیارییەکی قووڵ و ورد، یان زانیاریی دەربارەی شوێنەکان و کەسەکان نییە. زانیاریی ئینسایکلۆپیدی دەبێت لە پڕۆژەی خوشکەکەمان، ویکیپیدیا دابنرێت. سەروشەکانی ویکیفەرھەنگ دەربارەی وشەکانن. بابەتێکی ویکیفەرھەنگ دەبێت سەرنج بخاتە سەر بابەتەکانی زمان و وشەسازی: ڕێنووس، گۆکردن، وشەڕەتناسی، وەرگێڕان، چەمک، بەکارھێنان، وتە و دەقە وەرگیراوەکان، و بەستەر بۆ وشە پەیوەندیدارەکان.

ویکیفەرھەنگ ویکیپیدیا نییە

[دەستکاری]

سەرەڕای ئەوەی ویکیفەرھەنگ و ویکیپیدیا پرۆژەی خوشکن، بەڵام ویکیفەرھەنگ ویکیپیدیا نییە، و بەپێچەوانەشەوە. ھەندێک لە سیاسەتەکانمان لەگەڵ ھەندێک لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ھاوشێوەن، ھەندێکی تریشیان زۆر جیاوازن. شێوازی کارکردنمان لێرەدا لە ھەندێک ڕووەوە لە شێوازی کارکردنی ویکیپیدیا دەچێت، لە ھەندێک ڕووی تریشەوە زۆر جیاوازە.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]