بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیفەرھەنگ:پاسدەر

لە ویکیفەرھەنگ
نیشانەی مافی پاسدەر

ئەم تایبەتمەندییانەی کە لە وەشانی ١٫٤ و بەرەو سەرەوە بۆ نەرمامێری میدیاویکی زیاد کراوە. کاتێک پەڕەیەکی نوێ دروست دەکرێت، لە بەشی خوارەوەی پەڕەکەدا بژاردەیەک دەردەکەوێت ئەم تایبەتمەندییە یارمەتیی بەڕێوەبەران و بەکارھێنەرانی متمانەپێکراو دەدات بۆ ئەوەی چاودێریی پەڕە نوێیەکان بکەن و دڵنیا بن لەوەی کە ناوەڕۆکی پەڕەکان گونجاو و دروستن.

کاتێک بەکارھێنەرانی خاوەن مافی پاسدەر لەسەر بژاردەی [ئەم پەڕەیە وەک پاسدراو نیشان بکە] کرتە دەکەن، لە پێڕستی پەڕە نوێیەکاندا ڕەنگی پەڕەکە لە زەردەوە دەگۆڕێت بۆ سپی. (تەنیا ئەو بەکارھێنەرانەی مافی پاسدەریان ھەیە دەتوانن ئەم دۆخە ببینن؛ پەڕە پاسدراوەکان بە سپی و پەڕە پاسنەدراوەکان بە زەرد دەردەکەون). تایبەتمەندیی پاسدەر ڕێگایەکە بۆ دڵنیابوون لە دروستی دەستکارییەکان، بەرەنگاربوونەوەی تێکدەری و فلتەرکردنی سپامەکان. ئەگەر تۆش سەیری پێڕستی دوایین گۆڕانکارییەکان دەکەیت و دەستکارییەکت بە دروست و گونجاو بینی، دەتوانیت وەک پاسدراو نیشانی بکەیت. لەم حاڵەتەدا، ئەوانی دیکە تێدەگەن کە ئەو دەستکارییە لەلایەن بەکارھێنەرێکی متمانەپێکراوەوە پشکنراوە. سیاسەتەکانی ئەم بابەتە لە پڕۆژەیەکەوە بۆ پڕۆژەیەکی دیکە جیاوازە. بۆ نموونە، کاتێک دەستکارییەک وەک پاسدراو دیاری دەکرێت، واتە ئەو دەستکارییە بە تەواوی تێکدەر نییە یان دڵنیایی لە ڕاستی و دروستییەکەی دراوە. لە پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکاندا، دەستکارییەکی پشکنین نەکراو بەم شێوەیە دەردەکەوێت