بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یارمەتی:ھەرەوەز

لە ویکیفەرھەنگ

ھەرەوەز کارێکە کە زۆر کەس پێکەوە دەیکەن بۆ ئەوەی بگەنە ئامانجێکی هاوبەش.

ویکیفەرهەنگیش ھەرەوەزییە، واتە پڕۆژەیەکی هاوبەش و ئازادە. هەر کەسێک دەتوانێت پەڕەی نوێی لێ زیاد بکات و ئەوانەی ئێستاش هەن باشتر بکات. بەکارهێنەرانی ئەم فەرهەنگەش وەک تۆ ئەوینداری زمان و چاندی کوردین. کەسیان هیچ دەستکەوتێکی دارایی وەرناگرن و بۆ هیچ ئامانجێکی نادیاریش کار ناکەن. تەنیا ئامانجی ئەم فەرهەنگوانانە خزمەتکردنی زمانە شیرینەکەمانە.

ئێمە بانگهێشتی هەمووان دەکەین بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەم پەڕەیە. بۆ دەستپێکردن، تکایە ئەم بەشانە بخوێنەرەوە: