keep
ڕواڵەت
ئینگلیزی
[دەستکاری]گۆکردن
[دەستکاری]- enPR: kēp, ئای پی ئەی(کلیل): /kiːp/
- (ئینگلیزیی بەڕیتانی) ئای پی ئەی(کلیل): [kiːp], [kʰɪjp]
- (Standard Southern British, Southern US) ئای پی ئەی(کلیل): [kʰɪjp]
- (ویلایەتە یەکگرتووەکان) ئای پی ئەی(کلیل): [k̟çi(ː)p]
- (کەنەدا, Scotland) ئای پی ئەی(کلیل): [k(ʰ)i(ː)p]
دەنگ (ویلایەتە یەکگرتووەکان): (file) دەنگ (General Australian): (file) - Rhymes: -iːp
کردار
[دەستکاری]- پاراستن
- دانان یان ھەڵگرتنی شتێک لە شوێنێک
- Where do you keep the sugar?
- شەکرەکە لە کوێ دەدەنێیت؟
- ھەبوونی شتێک بۆ کەسێک
- Please keep a seat for me.
- تکایە جێگایەکم بۆ بگرە.
- The man in the shop said he'd keep it for me until Friday.
- پیاوەکە لە فرۆشگاکە گوتی بۆم دادەنێت تاوەکو ھەینی.
- باوەشمان کرد بە یەکدیدا بۆ مانەوە بە گەرمی
- We huddled together to keep warm.
- باوەشمان کرد بە یەکدا بۆ مانەوە بە گەرمی.
- I could not keep silent any longer.
- نەمدەتوانی چی دیکە بێدەنگ بم.
- بەردەوام بوون لە کردنی شتێک
- Keep smiling!
- بزە بکە!
- Why does everyone keep saying that?
- بۆچی ھەموان بەردەوام ئەوە دەڵێن؟
- زانینی شتێک و ئەوەی بە کەس نەڵێیت
- She kept her past secret from us all.
- ڕابردووی بە نھێنی ھێشتەوە لە ھەموومان.
- کردنی ئەوەی کە بەڵێنت داوە
- She kept her promise to visit them.
- بەڵێنەکەی پاراست بەوەی سەردانیان بکات.
- Mary kept her word and Henry was never informed.
- ماری بەڵێنەکەی پاراست و ھێنری ھەرگیز پێی نەگوترا.
- نووسینی شتێک وەک تۆمار
- She kept a diary for over twenty years.
- یادنامەیەکی بۆ بیست ساڵ نووسی.
- Keep a note of where each item can be found.
- ئەوە بنووسە کە ھەر شتێک لە کوێیە.
- ھەبوونی ئاژەڵ و بەخێوکردنی
- My grandmother kept chickens in her back yard.
- داپیرەم مریشکی ھەبوو لە حەوشەی پشتەوە.
- Residents are not allowed to keep pets.
- ھاوڵاتییەکان ڕێگایان پێنادرێت ئاژەڵی ماڵییان ھەبێت.
- ھەبوونی فرۆشگا یان چێشتخانەیەک و بەڕێوەبردنی
- Her father kept a grocer's shop.
- باوکی فرۆشگایەکی سەوزەفرۆشی ھەبوو.
- دابینکردنی ئەوەی کە پێویستە بۆ کەسێک تاوەکو بژی
- He scarcely earns enough to keep himself and his family.
- بە ئەستەم بەشی پێویست قازانج دەکات بۆ ژیاندنی خۆی و خێزانەکەی.
- He kept himself by giving private lessons.
- خۆی دەژیاند بە گوتنەوەی وانەی تایبەت.
- دواخستنی کەسێک
- You're an hour late—what kept you?
- یەک کاتژمێر دواکەوتوویت ـ چی دوایخستیت؟
- I won't keep you long. I've just got a couple of quick questions.
- دواتناخەم بۆ زۆر. ژمارەیەک پرسیاری خێرام ھەن.
- بۆ باسکردن یان پرسین لە تەندروستی کەسێک
- How is your mother keeping?
- تەندروستی دایکت چۆنە؟
- We're all keeping well.
- ھەموومان تەندروستیمان باشە.
- مانەوە لە دۆخێکی باش
- Milk and cream should keep quite well in a fridge.
- شیر و کرێم دەکرێت زۆر باش لە بەفرگر بمێننەوە.
- Finish off the banana—it won't keep.
- مۆزەکە تەواو بکە ـ باش نامێنێتەوە.
- پاراستنی کەسێک لە شتێک
- May the Lord bless you and keep you.
- خودا ڕەحمت پێبکات و بتپارێزێت.
- His only thought was to keep the boy from harm.
- تەنھا بیرکردنەوەی ئەوە بوو کوڕەکە لە مەترسی بپارێزێت.