گوێنی
کوردی[دەستکاری]
وشەڕەتناسیی ١[دەستکاری]
- پنجە گیا یان جۆرە درەختێکی کورتەباڵای کوێستانییە، کە کەتیرە و گوندەی لێ دەگیرێت (زەردەگوێنی)؛ لە ناوچە کوێستانییەکان دەڕوێت و دڕکاوییە، هەر لەبەر ئەوەشە بە درێژایی ساڵ سەوزە و بەرگەی بێئاویش دەگرێت؛ بۆنێکی تایبەتی هەیە و بە تەڕیش دەسووتێت و لەجیاتی ئالیک دەدرێت بە ماڵاتیش.
ھاوماناکان[دەستکاری]
- گوێنوو
- گوێنە
- گوینی
- گێنی
- گەنگەون
- هەنگەون
- هەنگەونە
- هەنگەوەن
- هەنگون
- گاون
- گەون
- پەڵۆشە
جۆرەکان[دەستکاری]
- شەکرە
- گوێنییە ڕەشە
- گوێنییە زەردە
- گوێنییە جەباری
- سوورە گوێنی
- گوڵەگوێنی یان تۆق تۆقیلە
- فس فسە
گوێنی بڕین[دەستکاری]
لە کاتی چوون بۆ گوێنییان، گوێنییەکان دەبڕن و دواتر لەناو ئاگردا هەڵی دەپڕووزێنن تاوەکوو چقڵەکانی بسووتێت و نەمێنێت، پاشان گوێنییەکان تیتۆڵە دەکەن و هەڵیان دەگرن بۆ زستانێ، بۆ ئەوەی لەگەڵ کا و گزرە بیدەن بە مانگایان.
بەکارهێنان[دەستکاری]
- وەک لاتاو و نێوەنوتکەیش بەکاردێت:
- گەون سەر
- سەر گوێنی
- سەرەپڵەگوێنی