دەنگدان بەبێ ئامادەبوون

لە ویکیفەرھەنگ

ڕێگەدان بەچەند کۆمەڵێکی دیاریکراوی دەنگدەرانە کە لە هەڵبژاردنەکان بەبێ ئامادەبوونی خۆیان لە ناوەندە ڕەسمیەکانی هەڵبژاردندا دەنگ بدەن . زیاتر ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە نەخۆش یان کەم ئەندامن یان ئەوانەی بەهۆی پابەندبوونیان بە کارەکانیان ناتوانن بەشداری پڕۆسەکە بکەن . دەکرێت بەهۆی پۆستەوە یان بەهۆی بریکار دەنگ بدات . ئەمە بەپێی بنەماکانی سیستەمی هەڵبژاردن دەبێت لە وڵاتەکەدا .

وەرگێڕان[دەستکاری]

بە ئینگلیزی :Absentee ballot

بە عەرەبی :اقتراع غيابي

بە فارسی :رأی‌گیری غیابی