بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕوێز

لە ویکیفەرھەنگ

كوردی

[دەستکاری]

وشەڕەتناسی

[دەستکاری]

هەستێکی سۆزەکی و دەروونییە و بریتییە لە دوودڵی لە شتێک

ھاوواتاکان

[دەستکاری]
  1. دوودڵی
  2. پاوپا
  3. گومان

نموونە

[دەستکاری]

سوڵتانی من

قه‌ت به‌و هه‌موو دڵ ڕه‌قییه‌وه‌

تۆ تینووێتیت له‌ شکانی

جوانییه‌کانی ڕۆحم ناشکێ.

قه‌ت هه‌ست ناکه‌ی!

شا برینێکت له‌ نێو دڵم جێهێشتووه‌

وه‌کوو شمشاڵ، هه‌نسکمی پێده‌ژه‌نی...

چ بێدادییێکه‌!

له‌ژێر سایه‌ی تاج و ته‌ختی عه‌رشت..

که‌ هه‌قیقه‌ت،

له‌ ژێر په‌نجه‌ت دا ون ده‌که‌ی

سوڵتانی من

به‌و هه‌سته‌وه‌

چۆن پاچڤه‌ی؟

وشه‌کانم ‌ به‌ تۆ ده‌کرێ

که‌ هێنده‌ تینووی خوێنم بی و

وه‌کوو سه‌ڕاب،

چاوشارکێم له‌گه‌ڵدا بکه‌ی...

حاڵیم بکه‌

چۆن به‌ردێك؟

ده‌چێته‌ سینه‌ و ده‌بێت به‌ دڵ

هه‌تا منیش به‌ بێ ڕوێز

به‌ردێکی ڕه‌ق...

له‌ سینگمدا جێکه‌مه‌وه‌،

سوڵتانی من...

هۆگر ڕه‌نجده‌ر

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • فەرهەنگی هەنبانەبۆرینە.[١]