کورمانجی

لە ویکیفەرھەنگ

ناو: کوردیی باکوری (کورمانجی)[دەستکاری]

  1. کوردیی باکوری یان کورمانجی یەکێکە لە زارەکانی زمانی کوردی، کە لە باکوری کوردستان (کوردستانی تورکیا) و ڕۆژئاوای کوردستان (کوردستانی سووریا) و ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کوردستانی ئێران) و خۆراسان و ئەرمینیا و ڕووسیا و کازاخستان و چەندین وڵاتی دیکە قسەی پێ دەکرێت. ئەم زارە گەورەترین زاری زمانی کوردییە و بە پیتی لاتینی دەنووسرێت. سەرباری ئەوەی کە شێوەزاری بادینیی کوردیی باکوری ئەلفبێی کوردیی ناوەندی لە پارێزگای دهۆک بەکار دەهێنێت. لە ئێستا زمانی کوردی لە پاڵ زمانی عەرەبیدا زمانی فەرمی هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە. کوردیی باکووری دووچاری لینگویساید بووەتەوە و دەیان ساڵە ڕژێمی تورکیا هەوڵی لەناوبردنی دەدات و لە هەموو بوارەکانی ژیان لە باکوری کوردستان قەدەغەی لەسەر بوو.

وەرگێڕان[دەستکاری]

  • ئینگلیزی: Kurmanji