یارمەتی:درووستکردنی پەڕەی نوێ

لە ویکیفەرھەنگ

دروستکردنی وشەی نوێ ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ یارمەتیدانی ویکیفەرھەنگ بۆ زیادکردنی چڕوپڕیی. بەم شێوەیە دەتوانیت پەڕەیەکی نوێ لە ویکیفەرھەنگ دەستپێ بکەیت.

درووستکردنی پەڕە[دەستکاری]

ئەو وشەیەی دەتەوێت درووستی بکەیت بینووسە لە بەشی گەڕان کە لە بەشی سەرەوەی پەڕەی دەستپێکە و پەنجە بنێ بە دانانی وشەیەکی نوێ. ئەگەر وشەکە پێشتر لە ویکیفەرھەنگ درووست کرابێت ئەوا دەچیتە سەر بەشی دەستکاریکردنی وشەکە، و ئەگەر پێشتر درووست نەکرابێت ئەوا بۆکسێک دەکرێتەوە کە تێیدا دەتوانیت پەڕەیەک بۆ وشەکە درووست بکەیت. ڕێگایەکی تر ئەوەیە بۆ وشەکە بگەڕێیت لە بۆکسی گەڕانی ویکیفەرھەنگ کە ھەر لە پەڕەی دەستپێکە. ئەگەر وشەکە پێشتر لە ویکیفەرھەنگ ھەبێت ئەوا دەچیتە سەر پەڕەی وشەکە، و ئەگەر نەبێت ئەوا بە لینکێکی سوور دەکرێتەوە کە بە پەنجەپێدانانی دەتوانیت وشەکە درووست بکەیت.