لێدوانی بەکارھێنەر:Gejeluk

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ویکیفەرھەنگ

borrowed و derived[دەستکاری]

سڵاو، ھەر ویستم پەڕەی لێدوانەکەت دروست بکەم. گاڵتەم کرد. :) بە ڕای تۆ جیاوازیی نێوان Category:Central Kurdish terms borrowed from Arabic و Category:Central Kurdish terms derived from Arabic چییە؟ Aram (لێدوان) ‏٠١:٥٠، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]

@Aram سڵاو. منیش بەتەواوی نازانم، بەڵام وا بزانم ئاوھایە:
borrowed یانی قەرزکراو یان دەینکراو (لە ویکیفەرھەنگی کوردیی باکووریدا deynkirî ھاتووە) یانیش وامکراو و ئەم داڕێژەیە بۆ ئەو وشانە بە کار دێ کە لە زمانێکی ترەوە وەرگیراون. مەرجێکی ھەیە: زمانە قەرزلێکراوەکە دەبێ لە کاتی قەرزکردنەکەدا زیندوو بێ و قسەی پێ بکرێ. بۆ وێنە، مەریخ لە مريخ -ی عەرەبییەوە وەرگیراوە.
derived یانی داڕێژراو یان داتاشراو (دەبێ سەرەتا بزانین to derive دەبێ بە چی) و ئەم داڕێژەیە بۆ ئەو وشانە بە کار دێ کە لە زمانێکەوە وەرگیراون و ئەو زمانە لە زمانێکی ترەوە قەرزی کردووە. حاڵەتێکی تریشی ھەیە، بەڵام بەجوانی لێی تێ نەگەیشتم. حاڵەتەکان لە when to use -دا نووسراون.
پێم باشە ڕای بەکارھێنەکانی تریش بۆ مەسەلەی ناوەکان وەربگرین. Gejeluk (لێدوان) ‏٢١:٠١، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکانت، بەس وەڵا من نازانم بڕیاری چی بدەم. ڕەنگە ئێوە لەگەڵ @Nskoalj, Keenîî, Pirehelokan: بگەنە شوێنێکی باش. Aram (لێدوان) ‏٢٣:٤٩، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]