لێدوانی بەکارھێنەر:Aram

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ویکیفەرھەنگ

نووسەی ناستاندارد[دەستکاری]

سڵاو کاک ئارام. ویستم بپرسم ویکیفەرھەنگ چۆن مامەڵە لەگەڵ نووسەی ناستاندارد ئەکات، کە لە ویکیپیدیا ئەکرێت، بەشێوەیەک لەگەڵ گووگڵ بگونجێت، بەتایبەت پیتی ه و ھ کە هەردووکیان لە کوردیدا بۆ ھاء بەکاردێن. زۆرێک لە کورد هێندەی من ئاگادار بم ناستانداردەکە بەکاردێنن کە ه وەک لە ھ کە ستانداردە.ArkanEN123 (لێدوان) ‏١٣:٤٧، ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @ArkanEN123:، وەڵا بۆ مەسەلەی پیتی ھێ تا ئێستا من خۆم ھەر ھ بەکاردێنم. جارێکانەش لەبەرئەوەی ھیچ بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەرێکی ڕووکارمان نییە ناتوانین ھیچ کارێک بکەین بەڕاستی. دوای ئەوەی یەک دوو بەڕێوەبەرێک ھەڵبژێردران، ئەو کاتە دەبێ ئەوان ڕێگەچارەیەک بدۆزنەوە. Aram (لێدوان) ‏١٤:٢٧، ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]
کاک @aram:، چۆن بتوانم find and replace لە کاتی دەستکاریکردنی سەرچاوە لە ویکیفەرھەنگدا بەکاربێنم، لە بەشی پێشکەوتوو، نووسە تایبەتەکان یان یارمەتی ناتوانم بیدۆزمەوە.ArkanEN123 (لێدوان) ‏١٥:٠٩، ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]
کاک @ArkanEN123: ڕێک لە دەستەچەپدایە. وێنۆچکەی وردبینێکە. گەر ناتوانی بیدۆزیتەوە، لە دیسکۆرد پەیامێکم بۆ بنێرە تا ڕێنماییت بکەم. Aram (لێدوان) ‏١٦:٠٨، ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس کاک @aram:، کەمێک لەولاتر بوو بۆیە نەمبینی پێشتر. دۆزیمەوە ئێستا.ArkanEN123 (لێدوان) ‏١٦:١٤، ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]
:) Aram (لێدوان) ‏١٦:٣٣، ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]

Request for adminship[دەستکاری]

!Hello and sorry for the trouble and for writing you in English

I need to be contacted by you privately (click on this link to send me an email) for question about your request for adminship

Many thanks and best regards Superpes15 (لێدوان) ‏١٣:٢١، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]

Hello @Superpes15, Welcome to my talk page and it is okay. I just sent you an email. Please check it out. Thanks! Aram (لێدوان) ‏١٦:٥١، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]

Need your input on a policy impacting gadgets and UserJS[دەستکاری]

Dear interface administrator,

This is Samuel from the Security team and I hope my message finds you well.

There is an ongoing discussion on a proposed policy governing the use of external resources in gadgets and UserJS. The proposed Third-party resources policy aims at making the UserJS and Gadgets landscape a bit safer by encouraging best practices around external resources. After an initial non-public conversation with a small number of interface admins and staff, we've launched a much larger, public consultation to get a wider pool of feedback for improving the policy proposal. Based on the ideas received so far, the proposed policy now includes some of the risks related to user scripts and gadgets loading third-party resources, best practices for gadgets and UserJS developers, and exemptions requirements such as code transparency and inspectability.

As an interface administrator, your feedback and suggestions are warmly welcome until July 17, 2023 on the policy talk page.

Have a great day!

Samuel (WMF), on behalf of the Foundation's Security team ‏٠٢:٠٢، ٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]

Aram: I really wanted to know when you change the homepage design? Tessla (لێدوان) ‏٢١:٣٦، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]

@Tessla ئەو کاتەی کە مافی بەڕێوەبەری ڕووکاریان پێم دا. ئەو کەسەی کە بڕیارە بمداتێ، ماوەیەکە دەنگی نییە. بەختەکەم نایھێنێ. Aram (لێدوان) ‏٢٣:٠٤، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]
بەداخەوە، وتم بەشکم دوای دیزاینەکەت کەمێک ورەی کارمان لێرەش پەرە بسێنێت. Tessla (لێدوان) ‏٢٣:٥١، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Tessla نا، ئیشەڵڵا پەرە دەسەنێت، بەس بەخوا بەم شێوەش بڕوات ترسم لەوەیە پڕۆژەکەمان داخەن. ئەوان کاتیان بە پڕۆژەیەکەوە ناکوژن کە ناچالاک بێت. ناوەناوەش پڕۆژە ناچالاکەکان دادەخەن. Aram (لێدوان) ‏٠٠:٢٧، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]

پەڕەی دەستپێک[دەستکاری]

سڵاو کاک ئارام، تکایە گەر دەتوانی دەستێک بەسەر پەڕەی دەستپێکی ویکیفەرھەنگدا بێنە؛ لە ویکیپیدیا پەڕەی دەستپێک زۆر چاک و ڕێکوپێکە بەڵام لێرە نا. تکایە گەر توانیتان تەنیا داڕێژەکان ڕێکبخە و خۆم سازیان دەکەم. سپاس بۆ بەڕێزت. Nskoalj (لێدوان) ‏١٨:٣٢، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش @Nskoalj:، وەڵا دیزاینی نوێی پەڕەی دەستپێک ئامادەیە. ئەمەتا. لێرە بڕیار بوو قسەی لەسەر بکرێ، بەس زۆر ساردوسڕە. من ھێڵی ئینتەرنێتەکەم تەواو دەبێت. کە گەڕامەوە قسەی لەسەر دەکەینەوە. Aram (لێدوان) ‏١٩:٣٩، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
زۆر چاکە، سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:١٢، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]

فەرهەنگەکانی ڤەژین[دەستکاری]

سڵاو، بە بڕوات داڕێژەی فەرهەنگەکانی ڤەژین وەک ئەوەی لە ویکیپیدیا دروستتان کرد لێرە بەکارمان نایەت؟ سپاس Pirehelokan (لێدوان) ‏٠٢:٣٧، ١ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan: سڵاو، وەڵا دەمێکە نیازم بوو باسێکی ڤەژینلێکس بکەمەوە، بەس لەبەر کەمیی بەکارھێنەر نەمزانی قسە لەگەڵ کێ بکەم. شکور ئێوە باسەکەتان کردەوە. پێش ھەموو شتێ لە ویکیفەرھەنگ دەکرێ ئاماژە بە سەرچاوە نەدرێ چونکە ویکیفەرھەنگ فەرھەنگێکە خەڵک دەینووسێ. بەڵام ئێمە دەبێ ڕەچاوی ئەوە بکەین کە ئەو ھەموو فەرھەنگەمان ھەیە و بتوانین کەڵکیان لێ وەرگرین کە بۆ ئەمەش بە چاکی دەزانم ئاماژە بە سەرچاوەی ھەر پێناسەیەک بدرێ کە لە ھەر فەرھەنگێکەوە وەرگیرابێت. لە زۆر شوێنی ویکیفەرھەنگ دەنووسن سەرچاوە ڤەژینلێکس، کە ئەمە دروست نییە. ڤەژینلێکس فەرھەنگ نییە؛ ھەوڵێکە بۆ کۆکردنەوە و بەدیجیتاڵکردنی فەرھەنگە کوردییەکان و ئەو پێگەیە دەقی فەرھەنگەکان ڕێک وەک خۆی دەنووسنەوە بەبێ دەستکاری، بەڵام ئەگەر لە ویکیفەرھەنگ (بۆ نموونە) پێناسەیەک لە ھەنبانە وەرگرین، ئەوا ھیچ گەرەنتییەک نییە کە ئەو پێناسە دەستکاری نەکرێ بۆیە بە چاکی دەزانم کە کەسێک ویستی دەقە ڕەسەنەکە ببینێ، بڕواتە سەرچاوەیەکی دەرەکی وەک ڤەژینلێکس ھەرچەندە زۆر پێگەی تر پێش ڤەژینلێکس ھەبوون وەک bradost.net، allekok.ir، ferheng.info و زۆری تریش کە ھەمان ھەوڵی ڤەژینلێکسیان داوە ھەن. با سەرت نەھێنمە ژان و بە ڕای من شتێکی باشە ئەگەر بۆ دەقی ڕەسەن بەکارھێنەر ئاڕاستەی شوێنێکی دەرەکی بکەین. بە ڕای من وەک ئەوەی ویکیپیدیا و بە شێوەی داڕێژەی سەرچاوە پێم باشە نییە، بەڵام ھەر چۆنێکی تر پێتان باشە، دەتوانین ئیشێکی لەسەر بکەین. جا ئێوە پێشنیاری چی دەکەن؟ Aram (لێدوان) ‏١٤:١٨، ١ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
ڕاستییەکەی منیش بۆ ئەوە عەرزم کردیت کە ئەگەر کەسێک ویستی بزانێ لە فڵان فەرهەنگا چی نووسراوە بتوانێ سەیری بکا. چاکیی داڕێژەکەی ویکیپیدیا ئەوە بوو کە ئەگەر گۆڕانکارییەکیش لە ماڵپەڕەکەی ڤەژینلێکسدا بکرێ دەتوانین داڕێژەکە ئاپدەیت بکەینەوە و لینکەکە نەمرێت، ئەگەرنا هەر لینکیش دەتوانین بەکار بێنین. سپاس. Pirehelokan (لێدوان) ‏٠٠:٤٣، ٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: ببوورە وەڵامەکەم دواکەوت؛ دوو حەفتەیەک لە سەرھێڵ نەبووم. نا، منیش ھەر مەبەستم داڕێژە یا ئامڕاز و شتی وا بوو، کە ھەر بە داڕێژە دەکرێ، بەڵام زیاتر شێوازی دەرکەوتنەکەیم مەبەست بوو کە چۆن دەرکەوێ. بە شێوەی دێڕ یان سندووقێ یان چی و چۆناوچۆن کە ئێوە بە چاکی بزانن. Aram (لێدوان) ‏١٥:١٤، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
شتێک وەکوو ئەوەی لە ویکیپیدیا داتانناوە باشە. Pirehelokan (لێدوان) ‏١٧:٥٤، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]

داڕێژە سەرەکییەکان و شێواز[دەستکاری]

سڵاو کاک @Aram، ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی داڕێژەگەلی سەرەکی، وەک navdêr, IPA و proper noun، پێویستە. بەبێ ئەو داڕێژانە کار ناکرێ و منیش زۆر لە کۆد و مۆد نازانم. دەتوانی ئەو زەحمەتە بکێشی؟ بێجگە لەوە، ئێمە دەبێ لەسەر جێی بەشەکانیش ڕێک بکەوین. وشەڕەتناسی لەم وتارە لە خوارەوەدا نووسراوە، بەڵام لێرە و زۆر وتاری تردا وا نییە. Gejeluk (لێدوان) ‏١٧:٤٢، ٤ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Gejeluk، دەتەوێت لە کرمانجی یان ئینگلیزی ھاوردەیان بکەم؟ چونکە ناویان جیاوازە و ئەگەری جیاوازیی ناوەڕۆکیشیان لەولاوە بوەستێ ئەگەر ھەیانبێ. وشەڕەتناسی (وەک سەرئێشە) دەبێ ڕێک لە دوای زمانەکەوە بنووسرێ نەک وەک ئەوەی ورچەکە کە کۆن دروست کراوە و ئەو ئەزموونەی ئێستا نەبووە. بڕواننە پێڕستی سەردێڕەکان بەڵام ھەموویانم نەکردووەتە کوردی چونکە دەبێ لەسەر وشەکان ڕێککەوین. Aram (لێدوان) ‏١٥:٣٢، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Aram پێم وایە لە ویکیفەرھەنگی ئینگلیزییەوە ھاوردە بکرێ باشترە. بۆ جێی وشەڕەتناسی، ھاوڕام. شتێکی تریش، ئێمە دەبێ کوردیی ناوەندی یان سۆرانی بنووسین، بەڵام لە زۆربەی وتارەکاندا ھەر «کوردی» نووسراوە. کیژان باشترە؟ من کوردیی ناوەندیم پێ باشە. Gejeluk (لێدوان) ‏١٩:٣٥، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Aram ئەم داڕێژانەش پێویستن:
کوردیی ناوەندی: ckb-IPA, ckb-verb, ckb-proper noun و ckb-pronoun.
کوردیی باکووری: kmr-proper noun, kmr-noun, kmr-adjective, kmr-adverb, kmr-verb. ھەروەھا، ھەمان ئەم داڕێژانە بۆ ئینگلیزی و ھەر زمانێ کە تۆ پێت زەرووری بێ.
گشتی: borrowed, cognate.
ئەمانەش دەبێ چاک بکرێنەوە:
کوردیی ناوەندی: ckb-noun, ckb-adj, ckb-adv, ckb-prefix, ckb-suffix.
تێبینی: بڕێکیان لە ویکیفەرھەنگی ئینگلیزیدا نین. لەشت ساخ بێ. Gejeluk (لێدوان) ‏١٢:٥٩، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: جگە لە navdêr (کە دەبێ قسەی زیاتری لەسەر بکەین بۆ چی باشە) ئەوانەی وتت، ھەموویانم ھێنا و ئەوەندەی توانیم نەمھێشتووە ھەڵە بەرھەم بێنن، بەڵام ئەو دەقانەی بەرھەمیان دێنن، نەکراونەتە کوردی و دەبێ لەسەر شتێک ڕێککەوین. لەگەڵ بەکارھێنانیان کێشەت ھەبوو، وردەوردە چاکیان دەکەین. بۆ مەسەلەی کوردی و سۆرانی کوردیی ناوەندی، تازە بووەتە شتێکی پێوانەیی و لە ویکیفەرھەنگی ئینگلیزی، کوردیی ناوەندی و کوردیی باکووری و کوردیی باشووری نووسراون نەک شتی تر، بەڵام لای ئێمە تا ئێستا بۆ سۆرانییەکە ھەر کوردی نووسراوە. جا چی دەڵێن؟ Aram (لێدوان) ‏٢٢:١٧، ١٧ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Aram دەستەکانت خۆش بن. ئەم داڕێژانە بنچینەی ویکیفەرھەنگن.
«کوردی» ھەڵەیە. کوردی زمانێکی یەکگرتوو نییە. کوردی لە چەند زار پێک ھاتووە و زارەکان دەبێ بە جیا بنووسرێن. Central Kurdish لە ویکیفەرھەنگی ئینگلیزیدا بە کار ھاتووە. لە کرمانجییەکەشدا Soranî بە کار ھاتووە. من لەگەڵ ئینگلیزییەکەم. کوردیی ناوەندی ڕەسمیترە و لە ویکیپیدیای خۆیشماندا ھەر وایە.
ھەروەھا، ناوی داڕێژەکان وەرنەگێڕین؟ ئەگەر با، چۆن وەریان بگێڕین؟ بۆ وێنە، ckb-verb. بیکەین بە ckb-کار یان کوردیی ناوەندی-کار یانیش شتێکی تر؟ Gejeluk (لێدوان) ‏٢٠:٠٦، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Aram ناڤدێرم لە بیر چوو. navdêr ھەر kmr-noun -ە. Gejeluk (لێدوان) ‏٢٠:١٣، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: ڕاستە و دەبێ ئەو داڕێژە و مۆدیوولانە بەکاربێنین و فێریان ببین چونکە کاراسانیی زۆرمان بۆ دەکەن و دۆزینەوە و ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی داھاتووشمان بۆ ئاسانتر دەکەن. سپاسی ئێوەش دەکەم کە ھانتان دام تا تۆزێ کاریان لەسەر بکەم. بۆ مەسەلەی کوردی و کوردیی ناوەندی و ئەوانە، منیش ھەر لەگەڵ شێوازی کوردیی فڵانیم، بەڵام پێم باشە باسێکی لەسەر بکەیتەوە و بانگی بەکارھێنەرانی تریش بکەی تا یەکلاییی بکەینەوە و لێرە بیکەینە شتێکی فەڕمی. بۆ وەرگێرانی ناوی داڕێژەکان، پێم باشە کۆدی زمانەکەیان لەگەڵ بێ و تا کورتتر بن، باشترە. بۆ نموونە {{کاری ckb}} یان {{ckb-کار}} یان ھەر شتێک کە پێتان باش بێت وای لێ دەکەین. پێش باشە پەلەی لێ نەکەین و کەمێک چاوەڕێ بکەین تا بەکاریان بێنین و دواتر کە ئەوانی تریش دروست کران و لەسەر شێوازێک ڕێککەوتین، بەکۆمەڵ دەیانگوازینەوە. ھەرچەنە خۆشم داڕێژە:ناوی تایبەتی ئینگلیزیم کردە کوردی، بەڵام دڵنیاش نیم کە ئاوا باشە یان نا. ئەگەر دڵنیای navdêr ھەر ئەو داڕێژە ئینگلیزییەیە و دەتەوێ، دەتوانی گرێی بدەیت. Aram (لێدوان) ‏٠٠:٣٦، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Aram داڕێژەی navdêr کەمێ جیاوازە. ئەو داڕێژەیە بۆ ھەموو زمانەکان بە کار دێ. من وشەکەم مەبەست بوو، navdêr لە ویکیفەرھەنگی کرمانجیدا بەرامبەری nounە. باسەکەش لە کوێدا بکەمەوە؟ Gejeluk (لێدوان) ‏١٧:٤١، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: زۆر ببوورە درەنگ وەڵامم دایتەوە. بۆ navdêr تێگەشتم. بۆ مەسەلەی کوردیی ناوەندییەکەش، دەتوانن لە ویکیفەرھەنگ:دیوەخان باسەکە بکەنەوە. Aram (لێدوان) ‏٠٠:١٧، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Aram کێشە نییە. باسەکەم لە دیوەخاندا کردەوە. Gejeluk (لێدوان) ‏٠١:٠٧، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk دەستەکانت خۆش بن و منیش ڕای خۆم نووسی. Aram (لێدوان) ‏٠٣:٢٧، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]