لێدوانی بەکارھێنەر:Keenîî

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ویکیفەرھەنگ

ھەژمارکردنی پەڕەکان[دەستکاری]

سڵاو Keenîî، ببوورە پەیامی بەخێرھاتنمان نییە. ویستم پێت بڵێم لەکاتی دروستکردنی وشەکان، لانی کەم یەک بەستەر جا سوور بێ یا شین بە وشە پەیوەندیدارەکانی تر بدە چونکە حەیفە بەشدارییەکی باشت ھەیە و پەڕەکانت ھەژمار نەکرێن. پێم وایە ئاگادار نین بۆ ھەژمارکردنی پەڕەکان دەبێ بەستەرێک دابین بکەن. Aram (لێدوان) ‏٠٠:٠٣، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]

@Aram: سڵاو کاک ئارام. وەڵڵا داخم دێ، ئەسڵەن ئاگاداری وەی نەبووم. بەوانی پێشووشدا بێمەوە بەڕای ئێوە؟ ڕاستی سپاس بۆ ڕێنووێنییەکانتان. هەرچی دیش هەبوو تکایە بێ دوودڵی پێمی بڵێن. قوربانتان :)Keenîî (لێدوان) ‏٠١:٠٠، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
خوا داخت نەداتێ. بیرتە لە پێشبڕکێکە داوامان کردبوو لانی کەم بەستەرێک دابین بکەن؟ بۆ ئەوە بوو ژمارەی وتارەکان حساب کرێن. کێشە نییە و بگرە ئەوە باشەی خۆیشی ھەیە؛ زۆر جار دەقی لەبەرگیراوەی شڕی شوێنی تر دەکەنە وتار و ئاسانتر دەدۆزرێنەوە تا مامەڵەیان لەگەڵ بکرێ. من ئەمەم بە هەموو کەسێک نەوتووە تا ئەو ڕێیەمان لێ نەگرن. :) سەبارەت بە بەستەر بۆ پەڕەکانی پێشوو، کێشە نییە و ھەر کاتێک کەوتنە بەرچاوت و وشەی گونجاوت دۆزییەوە، بیکە بەستەر. داڕێژە و مۆدیوولەکان ڕێک بخەین و فێربین بەکاریان بێنین، ئەو کاتە بەستەر چاومان دەردێنێ. :) ئینجا بە چاوان و زۆر سپاس بۆ وشە جوانەکانتان! Aram (لێدوان) ‏٠٣:٣١، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]

دەست خۆش!![دەستکاری]

@Keenîî سلاو تڵێبێت دەستەکانت خۆشبێت بۆ ئەو پەڕەی وشە جوانانەی کە دروستیان دەکەیت و دایان دەڕژیتەوە، بەڵام تکایە گرینگیش بدە بە پۆل، گەر دەتوانیت چەند وشەیەکی باشمان بۆ دروستبکە بۆ بەشی وشەی هەڵبژێردراو بۆ ئەم مانگە، زۆر سوپاس! Aro Salar (لێدوان) ‏١٨:٣١، ٤ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]

Aro Salar سڵاو، سپاستان دەکەم. بەسەر چاو. Keenîî (لێدوان) ‏٠٠:٢١، ٧ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]