لێدوانی ویکیفەرھەنگ:دروستکردنی ویکیفەرھەنگ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
بابەت دابنێ
لە ویکیفەرھەنگ
دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Agent aro لە بابەتی پێشنیارەکان

بەخێربێن![دەستکاری]

سڵاوێکی گەرم لە @Agent aro، @Ahmad.Kurdistan، @Gejeluk، @Hamaredha، @Keenîî، @Kurd2021، @Kushared، @Nskoalj، @Pirehelokan، @Saad Goran، @Sakura emad، @Serchia، @Tessla، @Zamand Karim، @Épine، @ئاراس نوری، @ڕاستی، @ساکاتا گینتۆکی، @کاردۆ جاف، @مامۆستا و ئەوانەی تریش کە دەستیان لە دروستکردنی ویکیفەرھەنگ ھەبووە. ئەوە پڕۆژەکە دروست کرا و لەلایەنی خۆمەوە سپاسی ھەمووتان دەکەم کە کەم تا زۆر دڵسۆزانە بەشداریتان تێیدا کرد. لەنێو ھەمووانیشدا سپاسێکی تایبەتی @Sakura emad دەکەم کە دڵسۆزانە ھەم وەک بەڕێوەبەرێکی پڕۆژەکە لە ئینکیوبەیتر و ھەمیش وەک بەکارھێنەرێکی چالاک ھەر لە حوزەیرانی ٢٠٢٢ەوە تا ئەم ساتەش لەگەڵ پڕۆژەکە بووە و ماوەتەوە، و @Tessla کە لەم دوو سێ مانگەی دوایی بەشدارییەکانی پڕۆژەکەی بەچالاکی ھێشتەوە ئەگینا نایشارمەوە خۆشم نیمچەئومێدێکم لە دەست دابوو کە دروست بکرێت. ئیشەڵڵا بە شێوەیەکی باش پەرەی پێ دەدرێت و دەبێتە سەکۆیەکی زانستیی باشی وشەدان تا ھەمووان لە بەرەکەی بخۆین نەک ململانێ و کێشە و ئاژاوە. دوای سپاسگوزاری، ئێوەم بۆ ئەوە بانگ کردووە تا وەک سەرەتایەک بیرۆکەکانتان لەسەر پڕۆژەکە بخەنە ڕوو کە چی بکرێت باشە، بەڵام تکایە لە ویکیفەرھەنگ:دروستکردنی ویکیفەرھەنگ تۆماری بکەن نەک ئێرە. بەڵام گەر دوودڵن لەوەی باسێک بکەنەوە یان نا ڕەنگە لێرە بەشێک بکەیتەوە خراپ نەبێت. سپاسی چەندبارە بۆ سەرجەم ھەوڵەکانتان لەپاڵ دروستکردنی پڕۆژەکە. Aram (لێدوان) ‏٠٥:٣٩، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە

دراوەی وشەنامەکانی تر[دەستکاری]

@Aram، ئارام گیان، وەک ئاگاداریت ڤەژینلێکس چەند وشەنامەیان تایپ کردووە و دایان ناوە. بۆیە ئەم ویکییەی ئێمە ئیستە زۆر لەپاشە. ڕاتان چییە لەگەڵیان قسە بکرێت کە بڕێک لە دراوەکەیان بدەن پێمان؟ دواتر لێرە پەرەی پێ بدەین؟ سپاس. Pirehelokan (لێدوان) ‏٢١:٥٠، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە

@Pirehelokan: سپاس بۆ لێدوانەکەت پیرەھەڵۆی ئازیز. وەڵا شتێکی باش دەبێ، بەس ئایا کێ و چۆن قسەیان لەگەڵ بکرێت؟ ئایا دەیدەن؟ Aram (لێدوان) ‏١٧:٤٨، ٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@Aram:، با پرسیارێکیان لێ بکەم لە کاتێکدا کە سەرم بەتاڵ بوو. Pirehelokan (لێدوان) ‏٠٢:١٩، ٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە

زیادکردنی دیالۆگی پۆل[دەستکاری]

@Aram: ڕاستییەکەی من شتێکی وەھام لەخەیاڵ نییە تا باسی بکەم، بەڵام پێشنیارێکم هەیە، ئەویش ئەوەیە کە دەموویست پۆلەکانی ویکیفەرھەنگ زیاتر لەبەر چاوتر بن وەک لەوەی تەنیا لە وتارەکان پێش چاومان بکەون، واتا دەمەوێت دیالۆگێک وەک وشەی هەڵبژێردراو پۆلەکانی تێبکرێت و لەخوار "کۆمەڵگای ویکیفەرھەنگ" و "وشەی هەڵبژێردراو" لە پەڕەی دەستپێک دابنرێت، یان شوێنێکی گونجاوتر، گەر ناڕەزایی لەسەر نەبێت. Tessla (لێدوان) ‏٢٢:١٣، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە

سڵاو @Tessla: باش لێت تێ نەگەیشتم. ئەگەر باسی وشەی ھەڵبژێردراو دەکەیت، ئەوا دەبێ پێوەر و سیاسەت و ڕێسای بۆ دروست بکرێت تا و بە بەرنامە وشەکان ھەڵبژێردرێن. جا لێرە خۆشییەکەی لەوەدایە کە دەتوانین ڕۆژانە وشەی ھەڵژێردراوی پەڕەی دەستپێک بگۆڕین نەک ویکیپیدیا مانگانە. ئەگەریش مەبەستت شتێکی تر بوو، تکایە ڕوونکردنەوە بدە. Aram (لێدوان) ‏١٧:٤٨، ٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
Aram: بۆ وشەی هەڵبژێردراوەکە کە ڕۆژانە دایدەنێین شتێکی خۆشە بەڵێ وایە. بەڵام مەبەستم ئەوە نەبوو، هەروەک چۆن ئێستا دیالۆگی وشەی هەڵبژێردراو لە پەڕەی دەستپێک هەیە، دەموویست دیالۆگی پۆلیش لە پەڕەی دەستپێک هەبێت، تا پۆلەکان لەپێش چاوتر بن و خەڵکی بتوانن سەردانی پۆلەکان بکەن و بیانبینن، نەک تەنیا لە وتارەکان پۆل بونیان هەبێت. Tessla (لێدوان) ‏١٨:١٥، ٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@Tesslaڕاستییەکەی ئەوە شتێکی نامۆیە بە لای منەوە. نازانم، ڕەنگە بتوانین بە شێوەیەک ھەندێ زیاد بکەین. دەکەوێتە سەر کۆمەڵگە. ئەو جۆرە دەستکارییانەی پەڕەی دەستپێک پێم وایە دەکەوێتە دوای یەکلاییکردنەوەی مەسەلەی بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری ڕووکار. Aram (لێدوان) ‏١٨:٣١، ٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە

پێشنیارەکان[دەستکاری]

@Aram سڵاوت لێبێت مەبەستت لە {دروستکردنی درەختی زمانی کوردی کە سەرجەم شێوەزارەکان بگرێتە خۆ (بە سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە). وەشانێکی وێنەییی لێ بەرھەم دێت و لە ئایندەدا دەکرێ لە بەشی ھاوماناکان بە جۆرێک بەکاربێت}.چییە Agent aro (لێدوان) ‏٢٢:٢٥، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە

سڵاو لە تۆیش بێت @Agent aro:، وەڵا ئەوە پڕۆژەیەکە کە تێیدا شارەزایانی زمانەوانی کۆببنەوە و درەختێک بۆ کوردی دروست بکرێ کە سەرجەم لقوپۆپەکانی کوردی بگرێتەوە بە سەرچاوەی بڕواپێکراوەوە تا کەس نەڵێت لە خۆتانەوە دروستتان کردووە. جا گەر دروست کرا، خۆم ئامادەم بیکەمە وێنەیەک و باری بکەینە کۆمنز. ھەر دەتوانین ناوەڕۆکی ئەو وێنەیە لە ویکیفەرھەنگ بۆ چەندین مەبەست بەکاربێنینەوە. Aram (لێدوان) ‏١٧:٤٨، ٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@Aram هیچ نمونەیەکت هەیە لە ویکیپیدیاکانی تر بەتایبەتی ئینگلیزی بۆ حاڵی بوون؟ ‏بریکار ئارۆوتووێژ ‏٢١:٠٠، ٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@Agent aro ئەوەندەی گەڕاوم، ھیچ پەڕگەیەک لە ویکیمیدیا کۆمنز نییە بۆیە دەمانەوێت دانەیە دروست و بار بکەین. بەڵام لە پێگەی تری سەر ئینتەرنێت چەند دانەیەک ھەن لەگەڵ ئەوەی نازانم کامانە و تا چەندیش دروستن. Aram (لێدوان) ‏٢١:٠٩، ٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@Aram واتا تۆ مەبەستت لەوەیە کە دروختێک دروست بکەیت کە پێکهاتبێت لە هەموو زمانەکانی کوردی واتا وەک سۆرانی ، گۆرانی ، بادینی؟ وایە؟ ‏بریکار ئارۆوتووێژ ‏٢٢:٣١، ٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@Agent aro بەڵێ، لقوپۆپەکانی زمانی کوردی کە لەم پڕۆژە بەکاری دێنین، و ڕەنگە لە زۆر شوێنی تریش وەک سەرچاوە پشتی پێ ببەستن. Aram (لێدوان) ‏٠٤:٥٥، ٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@Aram دەست خۆش من دەیگرمە دەست ‏بریکار ئارۆوتووێژ ‏١١:٢١، ٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە

وشەی نەبیستراو و نەبینراو[دەستکاری]

@Aram سلاوت لێبێت بەڕای من باشترە یەک بەشی دیکەش لە پەڕەی سەرەکی بکەینەوە وەک وشەی هەڵبژێردراو، بەناوی وشەی نەبینراو بیستراو کە کارەکەی بریتییە دەرخستنی ئەو وشانەی کە کۆمەڵگە نایزانن، خۆت دەزانیت کورد کێشەی لەگەڵ کوردی پەتی هەیە، بۆیە باشیشە ئێمەش دایبنێین تاوەکو خەڵک شارەزاتر بێت بە زمانەکەی وەک وشەی بێخەوش، تەنانەت لە مامۆستای وانەکەشم پرسی وتی دەزانم واتای شتێکی باش دێت بەس بەڕاستی نازانم واتا ڕاستییەکەی چییە، گەر بەدڵتە دەیخەمە بەشی پێشنیارەکان؟ بەس باشیشە دروستکردنی پڕۆژەش لە ویکیپیدیا دروست بکەین بە تایبەتی بۆ ویکیپیدیا بۆ بەکارهێنەرە تازەکان کە شارەزای کۆدی دەقی نین بەڵام پێشنیارەکانیان جوانن و زیادی بکەین بۆ ویکیپیدیا Agent aro (لێدوان) ‏٢٢:٣٧، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە

سڵاو لە تۆیش بێت @Agent aro:، ئممم... ئەوەندەی لێت تێگەشتم دەتەوێت بەشێک بۆ ئەو وشانەی کە کوردزمانانی ئێستا نایانزانن دروست بکەین و ئاشنایان بکەینەوە پێیان. وایە؟ گەر وایە، ئەوا بیرۆکەکە خراپ نییە، بەڵام ئەوە دەبێ لە کاتێکی تر کۆمەڵگە قسەی لەسەر بکات بەتایبەت کاتێک کە باسی پەڕەی دەستپێک کرا کە چۆن دای ڕێژینەوە. ئەگەریش مەبەستێکی ترت ھەبوو، تکایە ڕوونکردنەوە بدە. Aram (لێدوان) ‏١٧:٤٨، ٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@Aramبەو شێوەیر ‏بریکار ئارۆوتووێژ ‏٢١:٠٠، ٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە