لێدوانی ویکیفەرھەنگ:دەستپێک

لە ویکیفەرھەنگ
بۆ ڕێدۆزی بازبدە بۆ گەڕان بازبدە

وشەی هەڵبژێردراو[دەستکاری]

سڵاو @Sakura emad و @Agent aro: پێشتر وشەی شەڕم دروست کردبوو بۆ سەر پەڕەی دەستپێک وەک وشەیەکی هەڵبژێردراوی نوێ. گەر پێتان باشبوو یەکێکتان بیکەنە سەر پەڕەی دەستپێک. ماندوو نەبن. Tessla (لێدوان) ‏٠٠:٠٦، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

@Tessla سڵاو، بەڕێزتان ناتوانن بەشێکی ڕێزمانیشی بۆ زیادبکەن، چونکە ویکیفەرهەنگ نابێت وەرگێڕان بێت بەڵکو دەبێت شیکردنەوەی وشەشی تێدابێت وەک بڵێیت شەڕ بە سادەی هەر شەڕە بە چاوگی لێکدراو شەڕکردن بەم شێوەیە واتا شیوەکانی ڕێزمان دەربخرێت وشەکە چییە دوای ئەوە بە چەند شێواز دەردەبڕێت ئەمە گرێ بێت بە ڕستەی چۆنە بە جۆرەکانی ڕستەی پرسیاری چۆنە، بە کاتەکانی ڕابردوو ڕانەبردوو چۆنە، ویکیفەرهەنگ واتای وەرگێڕان نییە بە تەنها ئەوەتا گۆگڵ ترانسلەیت هەیە بەڵام کاتێک کورد لە ئینتەرنێت دەنوسێت شەڕ لەنێو ڕستەیەکی پرسدا، با ئەمەی ئێمە بۆ بهێنێت، کە کۆمەڵگە دەڵێت پێویستە گرینگی بە زمانەکەمان بدەین نابێت بەم شێوازە بێت، هیوادارم تۆزێک ڕابووەستی بۆ ئەوەی ئەم شێوازەی کە باسم کرد، بیکەین بە گشتی لە ویکیفەرهەنگ. داڕێژە:زۆر سوپاس Agent aro (لێدوان) ‏٠١:٠٠، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Agent aro لێرە بەرپرسە خۆی بیکات باشترە. Sakura emad (لێدوان) ‏٠١:١٢، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad @Tessla @Aram @ArkanEN123 تکایە دەمەوێت لێرەوە پێتان بڵێم کە ڕابووەستین، لە دروستکردنی وتار، بابەتێکی گشتی هەیە دەبێت شی بکرێتەوە ئینجا، زۆر سوپاس Agent aro (لێدوان) ‏١٠:٠٨، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Agent aro: هێشتا ئەو یاسایە دەرنەچووە کە بەشی ڕێزمان دابنێرێت، بۆیە لە پەڕەی دەستپێک تا یاساکە جێبەجێ دەکرێت، با وشەی شەڕی لێبێت، گەر توانیت دایبنێیت ئەوە باش دەبێت. سپاس کاکە ئارۆ. Tessla (لێدوان) ‏٢١:٥٩، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
فەرموو Agent aro (لێدوان) ‏٢٢:٠١، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

شێوازی وشەڕەتناسی[دەستکاری]

سڵاوتان لێبێت @Tessla @Sakura emad @Aram @ArkanEN123 دەمەوێت بەشێک زیادبکەین بۆ ویکیفەرهەنگ ئەویش بەشی ڕێزمانە بەشێوازێکی چڕ، لەناو ویکیفەرهەنگی کوردیدا بابەتەکان زیاتر لە وەرگێڕان دەچن، بەڵام بەڕاستی وانابێت، من دەڵێم لە پەڕەکاندا لەبەشی ڕێزماندا چەند کۆمەڵەیەک جیابکەینەوە وەک بڵێین: ئەمە بۆ وشەی کوشت،: لە چاوگدا: کوشتن، لە ڕەگی کاردا: کوژ، هۆکار بۆ ش بوو بە ژ لەبەر ئەوەی لە چاوگی ت د گەر لەدوایانەوە ش س هاتبوو ئەوا ش دەبێت بە ژ و س دەبێت بە ز، و ئەمە دوای گەر لەسەری ڕێک بکەوین ئەوا مەسەلەکە شیتر دەکرێتەوە.

لەگەڵ[دەستکاری]

دژ[دەستکاری]

لێدوان[دەستکاری]

Agent aro (لێدوان) ‏١٠:١٧، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

@Agent aro من یەک بەخۆم کوردیم ئاوا باش نییە و شارەزای چاوگ و ڕەگی کاری وشەکان نیم بەتەواوی. Sakura emad (لێدوان) ‏١٥:١٢، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
ئەوە کێشە نییە، کە دوای کرا بە یاسا بۆ هەموو کەسێک ئاسان دەبێت، بەڕای تۆ چاوگ چییە وەڵای لە پۆلی ٤ دەیخوێنیت، بریتییە لەو وشەیەی کە کۆتایەکەی بە ن هاتووە و پێش نونی چاوگ ا ی د ت و ، و ڕەگی کار بۆ دۆزینەوەی بە یاسای دە+ ڕەگی کار+ جێناوی لکاو = بە ڕەگی کارێکی ڕانەبردوو، کە دوای دە و جێناوەکەت لێکردەوە ڕەگی کار دەردەچێت، نمونە: چاوگی مردن : ناتوانیت بڵێیت دەمردنم، دەبێت بیگونجێنیت بڵێیت کە دەیخەیت بەینەکەوە بۆت دەردەکەوێت مر یە، مردن وشەیەکی شازە بۆیە دەبێتە دە + مر + جێناوی لکاوی م دەمرم، شتەکە زۆر ئاسانە بەڵام دەبێت هەر جێبەجێ بکرێت، ئەمەی من دەیڵێم فەرهەنگە نەک وەرگێڕان، ویکی فەرهەنگ لە ئێستادا فەرهەنگی زمانە، نەک رێزمان Agent aro (لێدوان) ‏١٥:٥٨، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Agent aro ھەموومان خوێندنی کوردیمان باش نییە، خوێندنی من زیاتر ئینگلیزی بووە. ئەوەی بەڕێزت خوێندووتە لە پۆلی چوار ئەکرێ کەسێکی تر نەیخوێندبێت یان شارەزای نەبێت. Sakura emad (لێدوان) ‏٢٢:١٨، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
سڵاو :@Agent aro، ئەتوانیت بە نموونە ڕوونی بکەیتەوە کە ئەو بەشە چۆن بێت. بۆ نموونە ئەوەی ئەیڵێیت بۆ وشەی کردارێک زیاد بکەیت. نەک تەنها ئەو بەشە بەڵکو ئێمە نووسەران بە شێوازی جیاواز وتاری نوێ درووست ئەکەین و ئەگەر چاوێک لە وتارەکان بکرێت تەنها بە خوێندنەوەی وتارەکە ئەزانرێت کێ درووستی کردووە. پێم وایە ئەبێت کار لەسەر وتارێک بکەین و بە تەواوی شێوەزەکەی دابڕێژین بە شێوەیەک ئەگەر ئەندامی نوێ بێت پێی بڵێین بچۆ سەیری ئەو وتارە بکە و هاوشێوەی ئەوە درووست بکە. بۆ نموونە ئەو بەشەی رێزمان کە باسی ئەکەیت ئەتوانیت زیادی بکەیت بۆ وشەی ھەڵبژاردن؟ ArkanEN123 (لێدوان) ‏١٨:٤٠، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@ArkanEN123 وەک ئەوە بەڵام چڕتر دەکرێتەوە Agent aro (لێدوان) ‏٢١:١٣، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
زەحەمت نەبێت @Sakura emad دەزانیت بۆچی @Aram جوابناداتەوە؟ چاوەڕێی ئەوم بۆ لێدوانێک Agent aro (لێدوان) ‏٢٢:٠٢، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
ئاگاداری بەڕێزیان نیم لە دوورو و لە نزیکەوە. Sakura emad (لێدوان) ‏٢٢:٢٠، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad بەڕای تۆ یاساکانی سەرووشە خۆمان دووبارە بینوسینەوە باشتر نییە لەوەی وەریبگێڕین؟ خۆت دەزانی ئینگلیزی و کوردی زۆر بەینیان هەیە Agent aro (لێدوان) ‏١٠:١٣، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Agent aro ببورە نازانم مەبەستت چییە. Sakura emad (لێدوان) ‏١٢:٤٦، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
زمانی ئینگلیزی جیاوازییەکی زۆری هەیە لەگەڵ زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانی، بۆیە دەڵیم با یاساکان خۆمان بینوسینەوە Agent aro (لێدوان) ‏١٤:٤٦، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Agent aro، @ArkanEN123 و @Sakura emad زۆر ببوورن کە درەنگ وەڵامم دایەوە! زۆر سپاس بۆ بیرۆکەکە، بەڵام وشەڕەتناسی تەنیا لە ڕەگ و ڕیشەی وشەکان دەکۆڵێتەوە تا بزانرێت لە چییەوە ھاتوونە. ئەگەر مەبەستت لە شتێکی وەک run#Conjugation واتە گەردانکردنی کارە، ئەوا بیرۆکەیەکی باشە و دەکرێ بەسەر پەڕەکانی کارەکان جێبەجێی بکەین، بەڵام پەلە مەکەن و باشترە گشتمان ئەم کارە بە بۆت بکەین تا ھەڵە ڕوونەدات و شتێکی ڕێکی لێ دروست بکەین. سپاس! Aram (لێدوان) ‏٠٠:٢٣، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس بۆ تۆ Agent aro (لێدوان) ‏١٦:١٨، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

بڕیاردان لەسەر دیزاینی نوێ و ناوەڕۆکی پەرەی دەستپێک[دەستکاری]

سڵاوتان لێ بێت @Sakura emad, Kushared, Gejeluk, Agent aro, Pirehelokan, Tessla, Saad Goran, Kurd2021, Halbast1, ArkanEN123: و ئەوانی تریش. بڕواننە ئێرە و شێوازێکی نوێی پەڕەی دەستپێک دەبینن کە بە بۆچوونی خۆم دروستم کردووە و پێم خۆشە ڕای ئێوە لەسەر شێواز و ناوەڕۆکەکەی بزانم و پێکەوە باشتری بکەین. دەشزانم شێوازەکەی نوێیە و لە شێوازی ویکییەکانی تر کەمێک دوورە، بەڵام پێم خۆش بوو شتێکی کەمێک جیاواز و سادە دروست بکەین نەک ھەر دووبارە و لەبەرگیراوەی ویکییەکانی تر بێت. ئەمەی ئێستا شتێکی سەرەتایە و ئیشی تری دەوێت. ئینجا دڵخۆش دەبین بۆچوونتانی لەسەر بزانین. Aram (لێدوان) ‏٠١:٠٤، ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]

بیرۆکەکەی جوانە. Pirehelokan (لێدوان) ‏٠٢:٥١، ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Aram دەکرێت بڵێم بیرۆکەیەکی خراپ نییە و جوانە ، هەرچەند من لێرە زۆر کەم چالاکم بەڵام پێم باشە بەشی وشەی هەڵبژێردراویش هەبێت .ئەگەر بەشێک وەک( ئایا دەزانی )هەبێت جوانتریش دەبێت.بەگشتی بەو شێوەیە کە وەک دەروازەکانی ویکیپیدیا وایە جوانە.دەستخۆشبێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٠:٥٠، ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
ئەگەر وشەی ئەمڕۆ وەک جێگرەوەی وشەی هەڵبژێردراو بێت، ئەوا من هیچ تێبینیم نییە و لەگەڵ ئەوەدام بکرێتە ڕووکاری سەرەکی. Kushared (لێدوان) ‏١٤:٠٩، ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Aram دیزاینەکەی زۆر جوانە و من لاریم لێی نییە، دەست خۆش! Halbast1 (لێدوان) ‏١٥:١٦، ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
سپاس Pirehelokan و Halbast1! وەڵا @Kurd2021: @Kushared: ڕاستییەکەی بیرۆکەی بەشی وشەی ئەمڕۆم بۆ ئێستا لەبەر چەند ھۆکارێک دروست کرد کە ناشزانم سەردەگرێت یان نا، بەڵام بیرۆکەکە ئاوایە کە بە ھەڕەمەکی ڕۆژانە وشەیەک دەخاتە سەر پەڕەی دەستپێک و ئەمەش وا دەکات گەر وشەکە دەوڵەمەند نەبوو، خۆمان دەستکاریی ئەو پەڕەیە بکەین و دەوڵەمەندی بکەین. دەتوانم بڵێم شتەکە بۆ باشترکردنی پەڕە لاوازەکانە و وەک زۆرێکیش بۆ ئەم چەند بەکاربەرە کە ئەو پەڕە لاوازانە دەوڵەمەند بکەن و گەر پەڕەیەکی باشتریش کەوتە سەر بەشی وشەی ئەمڕۆ، ئەوا دەکرێت شتێکی وای لێ نەکەین مەگەر پێویست بێت. بۆ ئێستا بەشی وشەی ئەمڕۆ ھیچ پەیوەندیی بە وشەی ھەڵبژێردراوەوە نییە چونکە ئێمە پەڕەی پاڵاوتن و ھەڵبژاردنمان بۆ وشەی ھەڵبژێردراو نییە و ھەندێ کاتیشمان دەوێت تا پەڕەکان لە نووسینی سادە پاک بکەینەوە و داڕێژە و شتی وا بەکارببەین. لەسەر بەشی «ئایا دەزانی/زانیوتە»، ڕاستییەکەی ئێمە لە ویکیپیدیاش نەمانتوانیوە ئەو بەشە دروست بکەین، ئینجا بەم چەند کەسەی ئێرە ئەوە ھەر مەحاڵە بۆ ئێستا. ئا، ئەوەم لەبیر چوو کە بڵێم بەشی پەندی پێشنینانەکەم دانەناوە چونکە ئەوە بۆ پڕۆژەی ویکیوتە دەخوات نەک ئێرە. نازانم گەر بۆ ئەو بەشە زیادەش ھیچ نەبوو، ئەوا ڕەنگە پیتەکان بخەمە ئەوێوە. ھەرچی قسەیەکتان لەسەر چ دیزاین چ ناوەڕۆک ھەیە، تکایە ئێستا پێمی بڵێن. Aram (لێدوان) ‏١٥:٤١، ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Aram بەڕاستی کارەکەت زۆر جوانە، دەستت خۆشبێت، لەگەڵ وشەی ئەمڕۆ زۆر کارێکی باشە کە دابنرێت و چەند بەکارهێنەرێک چاکی بکەن، بەڵام من زیاتر پێمباشترە کە نەک وشەیەک بێت بەڵکو ٣ وشە بێت، و بەشی ئایا زانیوتە دەبێت بەمشێوازە بەکاربێت وەک بڵێی ((ئایا زانیوتە نمونە: وشەی قوڵزەڵقورت لە کۆندا لەلای عوسمانییەکان بۆ کەسێکی ئازایان بەکارهێناوه))، بەم شێوەیە زۆر جوان دەبێت، پەندەکەش باشبوو لابدرا، و من پێمباشە کە بەشێک زیادبکەین بۆ ڕێزمان (نمونە: گرێ بریتییە لە چەند وشەیەک کە تەواو نەبێت وەک سڵێمانی جوان)، و دیزاینەکە زۆر جوانە دەستت خۆش، دیزاینەکەت منیش بۆ کاری خۆم بەکارمهێناوە😉😉 Agent aro (لێدوان) ‏١٩:١٨، ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
سپاس @Agent aro نا، خۆی یەک وشەی کوردی و یەک وشەی بیانی دەردەچێت. سەبارەت بە وشەی ئەمڕۆ ڕاستییەکەی سکریپتمان نووسیوە بۆی، بەس کێشەیەکمان ھەیە و ئەویش ئەوەیە کە وشەیەک پیشانی من دەدات و وشەیەکی تر پیشانی کەسێکی تر دەدات؛ دەبێ ئەوە چارەسەر بکەین. ڕاستی دروستکردنی بەشی ئایا زانیوتە و ڕێزمان و ئەوانە کات و بەرنامەی دەوێت و ئاوا بە دەم ئاسان نین. کاتێک بەکاربەری جدی پەیدا بوون، ئەو کاتە قسەی لێ دەکەین. بۆ ئێستا بە باشتری دەزانم کە خەریکی ناوەڕۆک و دەوڵەمەندکردنی ئەو پەڕانەی کە ئێستا ھەن بین. ئاسایییە و کەڵک لە ھەر شتێکی ئەم پڕۆژەیە وەرگریت چونکە سەرچاوەکراوەیە. سپاس! Aram (لێدوان) ‏٢١:١٣، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Aram: دیزاینێکی سادە و جوانە، لەشت ساغ بێت. بەس ئارام گیان مێشکت هیچ بۆ ئەوە چووە کە بەشێک بۆ پۆلەکان دابنرێت؟!!، نازانم بەس وا هەست دەکەم باش بێت. Tessla (لێدوان) ‏١٩:٣٦، ٦ی تەممووزی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
سپاس @Tessla بەس بە ڕای من پۆلەکان شتێکی وا نین تا بخرێنە سەر پەڕەی دەستپێک. Aram (لێدوان) ‏١٦:٣٣، ٧ی تەممووزی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]
@Aram کەی ڕووکارەکە دەخەیتە ڕوو Aro Salar (لێدوان) ‏٢١:٣٠، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە[وەڵامدانەوە]