وتووێژ:دەمشڕ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
بابەت دابنێ
لە ویکیفەرھەنگ

ڕوونکردنەوە[دەستکاری]

سڵاو کاک بەکارھێنەر:Kushared پێم وا بێ ئەم دەستکارییە بۆ دەمشڕ نییە. دەمشڕ کەسێکە کە قسە لە دەمی نەوەستێ و زوو بە ئەم و ئەوی بڵێت. پێم وایە مەبەستتان لەو دەستکارییە بۆ دەمپیس بێت. Aram (talk) 19:49, 3 September 2022 (UTC)

بەڕێز @Aram زانیارییەکان درووستن و من دەتوانم بڵێم گوێم لێ بووە بە کەسێک کە ناتوانێت ئەو قسانە لە دەمی بگرێت کە گوێی لێ بووە و زوو بیدرکێنێ پێی دەڵێن دەمشڕ، لەکاتێکدا دەمپیس بۆ کەسێکە کە شێوازی قسەکردنی ناڕێک و دوور لە ئەتەکێت بێت، نموونە جوێن و قسەی ناشیرین لە دەمی بێتە دەرەوە. Sakura emad (talk) 19:57, 3 September 2022 (UTC)
ئێ بەکارھێنەر:Sakura emad منیش ھەر وام وتووە. دووبارە لێدوانەکەم بخوێنەوە و سەیری پەڕەکانیش بکەوە. Aram (talk) 20:13, 3 September 2022 (UTC)
بەڵێ وایە ببورن. Sakura emad (talk) 20:18, 3 September 2022 (UTC)
خۆی ئەوەی ئێوە سەرەکییەکەیە، بەس من زۆرکات لەتەک یەکدا بینیومن کە دەنووسرێت "دەمپیسی دەمشڕ"، لێرەدا پێموابێ زیاتری مەبەستیان لە دەمنەگرتنە لە درکاندنی قسەی ناشرین یانیش زمان درێژی. چەند نموونەیەک لە وێب؛ ڕشتەی مرواری، داعشە دەم شڕەکانی سۆشیاڵ میدیا. Kushared (talk) 20:15, 3 September 2022 (UTC)
Kushared دوو لێکدانەوەم بۆ ئەو نموونەیەی «دەمپیسی دەمشڕ» ھەیە. یەکەم، ئەو کەسە کە ئەو سیفەتانەی دراوەتە پاڵ ھەردوو سیفەتەکەی تێدایە. واتە لەکاتی قسەکردن ھەم قسەی ناشرین دەکات و ھەمیش قسە دەدرکێنێ. دووەم لێکدانەوەم ئەوەیە کە لە بەستەرەکەی دووەم و ئەو شوێنەی کە ئەو وشەیەی لەوێدا نووسیوە، ئەوا بە ھەڵە لە مانای دەمشڕ تێگەشتبێ و وای زانیبێت کە وشەی «شڕ» کە بە واتای شتی کۆنە و دڕاو دێ بۆ کەسێکی دەمپیش بەکاربراوە، بەڵام لە ڕاستیدا دەمشڕ و دەمپیس جیان. بۆ نموونەکەی یەکەمیش کە ئەوەی ڤەژینبوکس بوو، ڕاستی نازانم چونکە ئەوانە دەقی کۆنن و زۆربەشیان دروست و بێھەڵەن بۆیە ناتوانم بڵێم ھەڵەیە. من ھەر ئەوەندەی لێ دەزانم و دوای دانانی بەڵگەکەی ڤەژینبوکس پێداگری ناکەم. Aram (talk) 22:04, 3 September 2022 (UTC)