لێدوانی ویکیفەرھەنگ:داواکردنی مافی بەڕێوەبەرایەتی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
بابەت دابنێ
لە ویکیفەرھەنگ
دوایین لێدوان: ١٠ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Agent aro لە بابەتی لێدوانەکان

لێدوانەکان[دەستکاری]

بەندە جارێ خۆم ناپاڵێوم و چاوەڕێ دەکەم تا بزانم بەکارھێنەر ھەیە کە کات بۆ پڕۆژەکە تەرخان بکات یان نا. ئەگەر زانیم ھەیە، ئەوا مافی بەڕێوەبەرم ناوێ، بەڵام بۆ ماوەیەکی کاتی (یان گەر کەس نەبوو، ئەوا بۆ ئێستا بە ھەمیشەیی بەڕێوەبەری ڕووکارم دەوێ تا بڕێک ئامڕاز زیاد بکەم; کۆمەڵێک شت ھەن کە بەو مافە دەکرێن تا بیانکەم. ئەگەریش کەسانێک ھەبوون بۆ ئەو مافەش، ئەوا ئەویشم ناوێت و ھەر وەک بەکارھێنەرێکی ئاسایی بەشداری دەکەم. سپاس! Aram (لێدوان) ‏١٨:١٤، ٦ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە

@Aram کاتتان نییە، یاخود هەر لە ویکیپیدیا دەمێننەوە؟ ‎‏Agent arotalk ‏١٧:٠٦، ٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@Agent aro: ڕاستگۆ بم و وەک لە چالاکییەکانیشم دیارە، ئێستا لە ویکیپیدیا وەک پێشتر چالاکیم نەماوە. نازانم، گەر کەسانێکی ڕاستەقینە نەبوون بۆ ئێرە، ئەوا ڕەنگە دەست لە بەڕێوەبەریی ویکیپیدیا بەردەم و ئەوەی ئێرە بگرمە ئەستۆ. Aram (لێدوان) ‏١٨:١٤، ٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
بەڕای من ئێرە بگریتە ئەستۆ زۆر باشترە، ویکیپیدیا کەوتۆتە سەر سکە، ئێستا با ویکیفەرهەنگ پێشبخەین باشترە ‎‏Agent arotalk ‏١٨:٤١، ٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@Agent aro: دەم خۆش! Aram (لێدوان) ‏٢٠:٣٢، ٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@Agent aro @Aram بۆچی وەک پەڕە درووستتان نەکردووە، و کردووتانەتە ژێرپەڕەی دروستکردنی ویکیفەرھەنگ؟ Sakura emad (لێدوان) ‏٠٨:٢٦، ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@Sakura emad من لاسای بەڕێز @Aram کردەوە.‎‏Agent arotalk ‏٠٩:١٥، ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
بەبیرورای من نابێت ژێرپەڕە بێت، چونکە ئەمە پەڕەیەکی فەرمییە. Sakura emad (لێدوان) ‏٠٩:٤٠، ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@Sakura emad: وەک دەستپێکێک ئاوام کردووە چونکە ڕاستییەکەی کاتەکە بەشی ئەوە ناکات بچم بەوردەکاری و ناوەڕۆکەوە پەڕە بۆ دانەدانەی شتەکان دروست بکەم. ئەمەش ناڕێک نییە و دیارە کە بۆ دروستکردنی پڕۆژەکە چەند کارێک لێرەوە کراوە. گەر دەشتوانن پەڕەی دیاریکراوی بۆ دروست بکەن، ئەوا بیکەن و دەستیشت خۆش بێ. Aram (لێدوان) ‏١٢:٥٤، ٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@Aram ئەم پەڕەیە دەگوازمەوە و بە گرنگی دەزانم ئێوە ھەردوو بەرێوەبەرایەتییەکە لێرە بگرنە دەست بەو مەرجەی دەست لە ویکیپیدیا نەکێشنەوە. Sakura emad (لێدوان) ‏٢٠:٤١، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@Sakura emad سپاس بۆ لێدوانەکەت! بۆ گواستنەوەکەش، دەیبەیتە کوێ؟ ئەی ڕەوانەکەر بەجێ دێڵی؟ بۆ مەسەلەی بەڕێوەبەرایەتیی ویکیفەرھەنگ، وا دیارە تا ئێستا کەس خۆی نەپاڵاوتووە و ڕەنگە ئاوا بڕوات خۆم بپاڵێوم تا بزانم چۆن دەبێت. بۆ مەسەلەی بەڕێوەبەرایەتیی ویکیپیدیاش، زۆر زۆر سپاست لێ دەکەم کە بەم ھەموو ناچالاکییەمەوە، ئاوا باش بیرم لێ دەکەیتەوە. ڕاستی لەوەتەی ویکیفەرھەنگ دروست بووە، مەیلم بە لای چووە و حەز دەکەم کەمێ بیڕازێنمەوە. جا تۆزێ زیاتر لە جاران ھەست دەکەم من ھیچی تری وام بۆ ویکیپیدیا پێ نەماوە و باشترە کورسییەکەم چۆڵ بکەم. خۆشت باشتر دەزانی کە حەز ناکەم ناچالاک بم و ئەو مافەش وەک زەوتکردن لام بمێنێتەوە. سپاسی بەندە! Aram (لێدوان) ‏٠٠:٠٠، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
زۆر باشە کەواتە لێرە دەستبەکاربە بۆ مەسەلەی ویکیپیدیاش پێم باشە واز لە بەڕێوەبەری ڕووکار نەھێنی چونکە کەس کاری تێدا ناکات جگە لەمن و Kelien نەبێت منیش زۆری لێ نازانم. Sakura emad (لێدوان) ‏٠٢:٠٦، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@Sakura emad بە چاوان و تا کەسانی لە من باشتر پەیدا دەبن، بەڕێوەبەری ڕووکار دەھێڵمەوە. بۆ ئێرەش، ڕاستی پێم باشە ھاوکارێکم ھەبێت جا نازانم، تۆ چی دەڵێیت؟ یان ھەر کەسێکی تر کە ئەم لێدوانەم دەبینێ و لە توانایدایە چی دەڵێن؟ Aram (لێدوان) ‏٠٢:٤٨، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
من لام ئاساییە بەڵام گەر کەسێکی تر ھەیە لەخۆی دەبینێت با لێدوان بدات. Sakura emad (لێدوان) ‏٠٣:٣١، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە

سڵاو Aram: زۆرم پێ خۆش دەبێت ئێرە بگەشێنیتەوە بە کارەکانت!. هەڵبەت خۆشم دەمەوێت وەک بەکارهێنەرێکی چالاک یان وەک بەڕێوەبەرێک لێرەش چالاک بم، بەڵام لە دوو سێ مانگی داهاتووەوە إن شاء الله.Tessla (لێدوان) ‏٠١:١٤، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە

@Tessla زۆر سپاس! دوو سێ مانگی داھاتوو؟ ئممم... تێدەگەم. مەبەستت ھاوینە. ھەر چۆنێ بێ، تۆ یان ھەر کەسێکی تر لە خۆی ڕابینی، با داوا پێشکەش بکات. Aram (لێدوان) ‏١٧:٠٣، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
بەپێی ئەوەی تا ئێستا کەس نییە بۆیە خۆم بۆ ھەردوو مافەکە پاڵاوت. Aram (لێدوان) ‏١٧:١٦، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@Aram: کارێکی باشت کرد. Tessla (لێدوان) ‏١٨:١٨، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
سپاس! Aram (لێدوان) ‏١٨:١٩، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە

@Aram: و @Tessla: ئێوە ڕاتان چییە؟.Agent aro (لێدوان) ‏١٦:٥٦، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە

@Agent aro لەسەر چی؟ Aram (لێدوان) ‏٠٠:٤١، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
ببورە بەڕێز ئارام ئەمە بۆ ئەو کاتە بوو کە پێشنیارمکردبوو بۆ بەڕێوبەری Agent aro (لێدوان) ‏١٦:١٧، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@Agent aro ئەھا، وەڵا ئاگام لێی نەبووە کە داوای مافی بەڕێوەبەریت کردووە. پیرۆزە و بەھیوای ئیشی باش! Aram (لێدوان) ‏٠٠:١٢، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@Aram زۆر سوپاس Agent aro (لێدوان) ‏٢١:١٩، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە