ویکیفەرھەنگ:داواکردنی مافی بەڕێوەبەرایەتی

لە ویکیفەرھەنگ

لێرەدا بەکارھێنەران بۆ وەرگرتنی مافی بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری ڕووکار داخوازیی خۆیان پێشکەش دەکەن و ئەگەر زۆرینە دەنگیان پێدان دەکرێنە بەڕێوەبەر. کەسێک بیھەوێ مافی بەڕێوەبەرایەتی وەربگرێت پێویستە لەگەڵ یاساکان ئاشنایەتی و لە زمانی کوردیدا شارەزایەتیی ھەبێت، ھەروەھا کات بۆ پڕۆژەکە تەرخان بکات و بەشێوەیەکی چالاکانە بەشداریی تێدا ئەنجام بدات.

بەڕێوەبەر[دەستکاری]

بەکارھێنەر:Aram[دەستکاری]

سڵاوتان لێ بێت، وەک دەزانن پڕۆژەکە نوێیە و تا ئێستا ھیچ بەڕێوەبەرێکی نییە. واتە کەس ناتوانێت پەڕەکان بسڕێتەوە کە پێم وایە پەڕەی زۆر زۆر بێمانا و ھەڵە دروست بکرێت و کەسیش ناتوانێت بیانسڕێتەوە. ئەمە جگە لە کارەکانی تری وەک بەربەستن و پاراستن و پێدانی ماف و ئەوانەش. جا تا ئێستا چاوەڕێم کرد تا بزانم کەس ھەیە خۆی بپاڵێوێت یان نا، بەس کەس خۆی نەپاڵاوتووە. نازانم ئاخۆ تا چەند دەتوانم کات بۆ پڕۆژەکە تەرخان بکەم، بەڵام بەپێی کات و توانام ھەوڵ دەدەم بەڕێوەبەرایەتی بۆ پڕۆژەکە بکەم لانی کەم تا ئەو کاتەی چەند بەڕێوەبەرێکی تری چالاک دەردەکەون. سپاس! Aram (لێدوان) ‏١٧:١٦، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]

 کرا - بە شێوەیەکی کاتی و بۆ ماوەی سێ مانگ پێم درا! بڕوانە ئەنجامەکە. سپاس بۆ پشتگیریتان و ئیشەڵڵا ھەوڵ دەدەم بەپێی کات و توانام کارە بەڕێوەبەرییەکان بکەم. سپاسی دووبارەی بەندە! Aram (لێدوان) ‏٠٦:٤٢، ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]
پشتگیری

بەکارھێنەر:Agent aro[دەستکاری]

سڵاوتان لێبێت، من دەمەوێت وەک بەکارهێنەرێک خۆم بپاڵێوم بۆ بوون بەڕێوبەر، من وەک بەکارهێنەرێک دەمەوێت ببم بە بەڕێوبەر چونکە وا هەست دەکەم گەر بەڕێوبەرمان لە ئاستی پێویستدا بێت توانای فریاکەوتنی کارەکانمان زۆرتر دەبێت باشتریش دەبێت و بە تایبەتی لەم کاتەی هاوین کە کاتێکی زۆرمان هەیە، وەکو توانا من پێشتر هیچ مافێکم وەرنەگرتووە و ئەمە یەکەم جارمە و تا ئەوکاتەی خۆم دەسەلمێنم بۆ ویکیفەرهەنگ داوای ٣ مانگ بوون بە بەڕێوبەری دەکەم تاوەکو شارەزای بوارەکە دەبم ئەوکاتیش بەشێوازی باشتر بەردەوام دەبم لەگەڵتان.Agent aro (لێدوان) ‏٢٢:٤٤، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]

 کرا پیرۆزە بۆ ماوەی سێ مانگ مافەکانی بەڕێوەبەرایەتی زیادکرا، و لە 18ی مانگی ھەشت ئێکس پایەر دەبێت، تکایە گەر ویستت مافەکەت نوێ بکەیتەوە لەو کاتە پێش ھەفتەیەک بەر لە بەسەرچوونی مافەکەت داوای نوێکردنەوەی مافەکەت بکە. Sakura emad (لێدوان) ‏١٧:٣٢، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری
دژایەتی

بەکارھێنەر:Aram[دەستکاری]

سڵاوتان لێ بێت @Aro Salar, Tessla, Sakura emad, Kushared, ArkanEN123, Pirehelokan, Gejeluk: و ئەوانی تریش، ببوورن بانگتانم کرد. جاری پێشوو تەنیا بۆ ماوەی ٣ مانگ مافی بەڕێوەبەریم پێ درا و ئێستا ماوەکەم تەواو بووە. ویستم بەبێ ئەوەی ئێوە زەحمەت بدەم داوای بکەمەوە، بەڵام وتیان دەبێ دیسانەوە خۆت بپاڵێویتەوە تا بزانین کۆمەڵگەکە متمانەیان پێتە. بڕواننە داوا نوێیەکەم لە مێتاویکی. سپاس! Aram (لێدوان) ‏٢٢:٥٧، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]

 کرا - بە شێوەیەکی کاتی و بۆ ماوەی ساڵێک پێم درا! بڕوانە ئەنجامەکە. زۆر سپاس بۆ پشتگیریتان و ئیشەڵڵا ھەوڵ دەدەم بەپێی کات و توانام کارە بەڕێوەبەرییەکان بکەم. سپاسی دووبارەی بەندە! Aram (لێدوان) ‏٠٢:٠٣، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]
پشتگیری
دژایەتی

بەکارھێنەر:Aro Salar[دەستکاری]

سڵاو @Aram, Sakura emad, ArkanEN123: دووبارە خۆم دەپاڵێومەوە بۆ مافی بەڕێوبەرێتی بۆ ماوەی ١ ساڵ، زۆر سوپاس. Aro Salar (لێدوان) ‏١٣:٠١، ١٨ی ئابی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]

ئەنجام[دەستکاری]

 کرا پیرۆزە بۆ ماوەی شەش مانگ (مێتا) Sakura emad (لێدوان) ‏٠١:٢٧، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری
دژایەتی

بەکارھێنەر:Nskoalj[دەستکاری]

سڵاو بۆ ھەمووان؛ @Aram, Aro Salar, Tessla, Sakura emad, Kushared, ArkanEN123, Pirehelokan, Gejeluk: گەر پێتان باش بێت دەمھەوێ خۆم بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ویکیفەرھەنگ بنووسم، ھەرچەندە لێرە دەستکاریم کەم بووە و زیاتر لە ویکیپیدیا بووم، بەڵام دەمھەوێ بەپێی کات لێرەش خزمەت بکەم، تەنیا پێویستیم بە مافەکان ھەیە. تەنیا شتێکی تر ئەوەیە کە بەڵێنی چالاکییەکی زۆر نادەم بەڵکوو بەپێی توانا و دەرفەت ھەوڵ دەدەم. بەگشتی داوای وەرگرتنی بەڕێوەبەرایەتی بۆ ماوەی «٦ مانگان» دەکەم؛ سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏٢٢:٣٢، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری
دژایەتی

لێدوانەکان[دەستکاری]

باستان لەوە نەکردووە بۆچی داوای مافی بەرێوەبەرایەتی دەکەن و پلانتان چییە، گەر مافی بەرێوەبەرایەتی وەربگرن چی دەگۆڕێت؟ سپاس Sakura emad (لێدوان) ‏٢٣:٠٠، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: دەمھەوێ بەپێی ئەو دەرفەتانەی کە ھەمە لە ئاستێکی پێشکەوتوودا بەشداریم ھەبێت، ئەو کاتانەی کە تەرخانی دەکەم بتوانم بە تەواوی بەسەر ئێرەدا ڕابگەم، بەتایبەتی توانیای سڕینەوە و مافەکانی ترم ھەبێت؛ چۆن کاتێک دەبینم ھیچ بەشدارییەک لێرەدا ناکرێ دەمھەوێ ئەو کاتانەی لێرەم شتێکی باشم لە دەست بێت. سپاس بۆ ئێوە. Nskoalj (لێدوان) ‏٠٠:٤٧، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]

@Nskoalj: خۆی پێویستمان بە بەرێوبەری تر نییە بۆ وتارەکان چونکە چاودێریان دەکەم بەپیی پێویست، بەڵام گەر وتاری پەڕەکانم لەبەر بنوسن باشە، دەنگت پێ دەدەم، بەڵام وەڵا وتارم لەگەڵ نەنوسیت، و بتەوێت بەس بۆ پێداچوونەوە بێیتە ویکیفەرهەنگ، نەوەلا، زۆر سوپاس. Aro Salar (لێدوان)

@Aro Salar: بێگومان لە ھەر بارودۆخێکدا ھەوڵی زیادکردنی پەڕەکان دەدەم، ھیوادارم ژمارەی وتارەکان بگەیێنینە ١٠ ھەزار. بەڵێنێک کە بتوانم بیدەم ئەوەیە کە وەکوو ویکیپیدیا بەشداریم دەبێت، گەر سەیری منت لەوێ کردبێت دەزانی کە بەربڵاو بەشداریم ھەیە، بەڵام بێگومان دەتوانم لێرە بەسوود بم. مافەکەشم کاتی دەوێ تەتیا بۆ شەش مانگ، سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏١٨:٢٧، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]

@Nskoalj: سڵاو، ئەم داوایەت بوو بە چی؟ Aram (لێدوان) ‏٢٠:١٣، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]

بەکارھێنەر:Aro Salar[دەستکاری]

سڵاو @Keenîî, Aram, Sakura emad, ArkanEN123: Aro Salar (لێدوان) ‏١٧:٥٠، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03) دەمەوێت داوای مافی بەڕێوبەرایەتی بکەم بۆ ٢ ساڵ[وەڵامدانەوە]

کارەکانم[دەستکاری]

  • دروستکردن و وەرگێڕانی پەڕکانی فێرکاری ویکیفەرهەنگ زیاد لە چواربەشی
  • دروستکردنی ژوورەکانی وتووێژ کە توانیم تێیدا ببم بە تروسکاییەک بۆ دروستبوونی و زپر سوپاس بۆ بەڕێز ئارام
  • ئەنجامدانی کارەکانی ڕۆژانەم لێرە

لەگەڵ[دەستکاری]

دژ[دەستکاری]

لێدوان[دەستکاری]

@Aro Salar: سپاس بۆ تۆ و کارەکانی پێشترت، بەڵام ئەو کارانە پێویستی بە مافی بەڕێوەبەری نەبووە. لەم ماوەیەی بەڕێوەبەرایەتیت، لە کۆی ھەموو کردەوە بەڕێوەبەرایەتییەکان، تەنیا یەک سڕینەوەت کردووە. بڕوانە ئێرە. ئەوەی ڕاستی بێت نە من و نە تۆ ھیچمان نەکردووە. ئەسڵەن وا ساردوسڕ بین، ئەگەر ھەیە من جارێکی تر داوای بەڕێوەبەرایەتی نەکەم. Aram (لێدوان) ‏٢٠:٣١، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]

@Aram زەحمەت نەبێت بۆچی وابووین؟ بەڕای تۆ ئەوە نییە کە کەس بەژداری پڕۆژەکە ناکات؟ لەماوەی کاری مندا بەڕێز تێسلا بوو و keeni بوون کە چالاکیان هەبوون، بەڕێز تێسلا ژمارەیەکی زۆر لە وتاری دروستکرد، کەمێک کێشەی هەبوو لە پۆلەکاندا پێموت کە چاکی بکات، و کانیش بوو بەلام کانی بەجوانترین شێواز کاری دەکرد، و مافی بەڕێوبەرایەتی جارێک لە ویکیفەرهەنگ دامەزراندی وشەی دیکە نییە بەڕای من، بەس گەر وازت لە بەڕێوبەری هێنا، واز لە تەکنیکی نەهێنیت ئامان کەسمان تێیدا شارەزا نین.Aro Salar (لێدوان) ‏٢١:٥٢، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Aro Salar: بەڵێ، وایە و ھۆکارەکەی ڕێک ئەوەیە کە وتت بەشداریی تێدا ناکرێت. بەداخەوە کەس نایە بەلایەوە. ھەر ئەو کەسانەی کە لە فەیسبووک باسی وشە و وشەکاری دەکەن، دەتوانن بێن لێرە بیکەن و بە ئاکامێکی وشەڕەتناسییەکان بگەن و زیادیان بکەن یان وێنە بۆ ئەو وشانە زیاد بکەن کە شێوەیان نامۆیە. ئەگەر خەڵک لە گرنگیی ئەم پڕۆژەیە تێ بگەن، سەریان دەسووڕمێ، بەڵام ھەمووان حەز دەکەن بێنە سەر حازری و کەس ئامادە نییە بەردێک بخاتە سەر بەردێک. بەڕاستی ئیتر من کەم کەم بێھیوا دەبم. بەڕاستی بە تەنیا لێرە بم، وا دەزانم شێت بوومە. نازانین ڕووی دەممان لە کێ بکەین! Aram (لێدوان) ‏٢٣:٤٣، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Aram جەنابت ناتوانیت ئەو ڕووکارەی کە ئامادەت کردبوو، زیادیکەیت بۆ ڕووکاری ویکیفەرهەنگ مەگەر ببێتە هۆی ڕاکێشانی چەند نوسەرێک؟ Aro Salar (لێدوان) ‏١٥:٥١، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Aro Salar وەڵا ڕووکار ئامادەیە، بەڵام لەسەر دیاریکردنی ئەوەی کە چی و چۆن پیشان بدرێ ڕێکنەکەوتووینە. من زوو وتم ڕۆژانە کۆلکەوشەیەکی کوردیی (ناکامڵ) دادەنێین کە ئەمە دەبێتە پاڵنەری ئێمە تا فراوانی بکەین، بەڵام کەس خۆی تێ ناگەیەنێ و منیش ناکرێ بەبێ ڕێککەوتن کاری لەسەر بکەم. Aram (لێدوان) ‏٠٠:٣٥، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
کاک ئارام من ماوەوە ماوە هەر دێمەوە و ئەم بابەتانەی کە تێیدا تاگ دەکرێم دەیانخوێنمەوە بۆ ئەوەی بێ ئاگا نەبم لە چالاکییەکانتان، بەڵام بۆ ساڵێک دەبێت بەهۆی سەرقاڵیم لەسەر پڕۆژەیەکی خۆم لە ئێستادا کاتم زۆر کەمە بۆیە هیچ چالاکیم نییە، بەداخەوە. پشتیوان بە خودا هەر دەست پێدەکەمەوە بەڵام کاتێکی زۆری پێدەچێت تاوەکو پڕۆژەکەم تەواو دەکەم؛ نزیکەی ساڵێک یان دووانی دیکە. ArkanEN123 (لێدوان) ‏١٤:٤٥، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
@ArkanEN123 ئەوەی کە ھەی و دڵت لای پڕۆژەکەیە، بەسە. ھەر کەی کاتت ھەبوو و بەشداریت کرد، مایەی خۆشحاڵیمانە. بەھیوای سەرکەوتنیشین بۆ خۆت و پڕۆژەکەت. Aram (لێدوان) ‏٢١:٠٦، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]

بەڕێوەبەری ڕووکار[دەستکاری]

بەکارھێنەر:Aram[دەستکاری]

سڵاوتان لێ بێت، پڕۆژەکە تا ئێستا ھیچ بەڕێوەبەرێکی ڕووکاری نییە و پێویستی پێیەتی چونکە کەس ناتوانێت دەستکاریی پەڕەکانی CSS و JSی میدیاویکی بکات بێجگە لە ئەندامانی ئەو گرووپە. گەر ئێستا سەیری بەشی وەرگێڕانەکان لەسەر ھەر پەڕەیەک بکەن، دەبینن ناڕێکە و ئەمەش بە بەڕێوەبەرێکی ڕووکار یان زیاتر چارەسەر دەکرێت. وێڕای زیادکردنی کۆمەڵەئامڕازێک کە بەڕاستی کارەکانتان بۆ ئاسان دەکات. دەتوانن پشتگریم بکەن؟ لانی کەم تا چەند کەسێکی چالاک بۆ مافەکە دەردەکەون. سپاس! Aram (لێدوان) ‏١٧:١٦، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]

 کرا - بە شێوەیەکی کاتی و بۆ ماوەی سێ مانگ پێم درا! بڕوانە ئەنجامەکە. سپاس بۆ پشتگیریتان و ئیشەڵڵا ھەوڵ دەدەم بەپێی کات و توانام ئامڕازی بەکەڵک زیاد بکەم و ئاسانکاری لە دەستکارییەکان بکەین. سپاسی دووبارەی بەندە! Aram (لێدوان) ‏٠٦:٤٢، ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]
پشتگیری

بەکارھێنەر:Aram[دەستکاری]

سڵاوتان لێ بێت @Aro Salar, Tessla, Sakura emad, Kushared, ArkanEN123, Pirehelokan, Gejeluk: و ئەوانی تریش، ببوورن بانگتانم کرد. جاری پێشوو تەنیا بۆ ماوەی ٣ مانگ مافی بەڕێوەبەریی ڕووکارم پێ درا و ئێستا ماوەکەم تەواو بووە. ویستم بەبێ ئەوەی ئێوە زەحمەت بدەم داوای بکەمەوە، بەڵام وتیان دەبێ دیسانەوە خۆت بپاڵێویتەوە تا بزانین کۆمەڵگەکە متمانەیان پێتە. بڕواننە داوا نوێیەکەم لە مێتاویکی. سپاس! Aram (لێدوان) ‏٢٢:٥٧، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]

 کرا - بە شێوەیەکی کاتی و بۆ ماوەی ساڵێک پێم درا! بڕوانە ئەنجامەکە. زۆر سپاس بۆ پشتگیریتان و ئیشەڵڵا ھەوڵ دەدەم بەپێی کات و توانام کارە بەڕێوەبەرییەکان بکەم. سپاسی دووبارەی بەندە! Aram (لێدوان) ‏٠٢:٠٣، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]
پشتگیری
دژایەتی