بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژی پۆل:ناوە ژماردەنییە ئینگلیزییەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
بابەت دابنێ
لە ویکیفەرھەنگ
دوایین لێدوان: ١ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی ناوی پۆل

ناوی پۆل[دەستکاری]

سڵاو، کاک @Aram. ژمێردراو دەبێت بە counted، بەڵام ئەمە countableە. لە فەرھەنگی کوردستانیکادا «لەژماردنھاتوو» ھاتووە. ئەمە باشترە، بەڵام دوورودرێژە. پاشگری «-ەنی» بەرامبەری -ableە. ئەم پاشگرە بە ڕەگی ڕابووردووەوە دەلکێت. بۆ وێنە، «گوتەنی»،[١] «دۆشەنی». بەپێی ئەمە بێت، «ژماردەنی» تەواوە. ‎Gêjełûk ‏١٩:٢٣، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ (+03)وەڵامدانەوە

سڵاو @Gejeluk: ڕاستییەکەی لای ئێمە ھەر بە ژمێردراو فێرکراوین بۆیە ئەوەم دانا. سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکانت، مەنتیقین و ئەقڵ دەیبڕێ، بەڵام باشە ژماردەنی بۆ countable بێت، ئەی چی بۆ uncountable دەبێ؟ پێش ئەوەی بڕیار بدەی، سەیرێکی کوردستانیکا بکە و «نەژمێردراو» دەبینی و بەم پێیە ژمێردراویش بۆ countable خراپ نییە. Aram (لێدوان) ‏١٠:٠٦، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٤ (+03)وەڵامدانەوە
@Aram منیش ھەر ژمێر(د)راوم پێ دەوت. ئەم وشەیە «ھاوەڵناوی بەرکاری (صفت مفعولی)»ی پێ دەوترێت. کاک چالاک لێرەدا باسی کردووە. من نازانم بۆ، بەڵام ئەم جۆرە وشەیە لە باشووردا بەرامبەری ٣ وشەیە. بۆ وێنە، «فڕیو» بەرامبەری flown و flying و flyableە. بەڵام لە ڕاستیدا «فڕیو» بەس بەرامبەری flownە. flying ناو/ھاوەڵناوی بکەرە و بە کوردی دەبێتە «بفڕ» یان «فڕۆک». flyableیش دەبێتە «فڕەنی» (وەکوو گوتەنی و ژماردەنی).
ئەگەر countable name ناوی ژمێر(د)راو بێت، ئەی counted name دەبێت بە چی؟
بۆ uncountable، پێم وایە «نەژماردەنی» تەواوە. ‎Gêjełûk ‏١٢:٣٩، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٤ (+03)وەڵامدانەوە
@Gejeluk: لەو ڕووەی کە شیت کردووەتەوە ئاقڵانەیە ئەگەرچی خەڵکیش پێیان نازانن، بەڵام ھەرچۆنێ بێ مادام ھاتوویتەتە ئەم چۆڵەوانییە و خزمەت دەکەی، دەیانگوێزمەوە بۆ ژماردەنی و نەژماردەنی، بەڵام ڕەوانەکەر بەجێ بێڵین یان نا؟ ئا، ئەم دوو ئەنجامەشم دۆزییەوە. پۆستێکی م. دیاکۆ ھاشمی لە فەیسبووک لەسەر ئەم بابەتە و پۆستێکی تیلیگڕام لەسەر وشە ڕێزمانییەکان و بەرامبەرەکانیان Aram (لێدوان) ‏١٤:١٠، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٤ (+03)وەڵامدانەوە
@Aram پێم باشە ڕەوانەکەر بە جێ بھێڵین (بەتاڵیش بن). سپاس بۆ بەستەرەکان. ‎Gêjełûk ‏١٥:٤٦، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٤ (+03)وەڵامدانەوە
@Gejeluk  کرا سپاس! Aram (لێدوان) ‏١٧:٣٥، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٤ (+03)وەڵامدانەوە