وتووێژ:بەلووعە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
بابەت دابنێ
لە ویکیفەرھەنگ
دوایین لێدوان: ١٠ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی گۆڕینی ناو

گۆڕینی ناو[دەستکاری]

سڵاو، @Sakura emad Aram ، بێزەحمەت ناوی ئەم وتارە بگۆڕن بۆ بەلووعە. ArkanEN123 (لێدوان) ‏١٨:٤٤، ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە

@ArkanEN123 ببورە بۆ دواکەوتنم لە جوابدانەوەم، لە ڕاستیدا دەبێت بنوسرێت بەلوعە نە پێویستی (و) ی زیادە نە پێویستی بە (ل) ی زیادە. ئەمە وەڵامی منە Agent aro (لێدوان) ‏١٥:٣٧، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@ نا ئاساییە برام Agent aro. ڤەژین بە هەردوو شێواز نووسیویەتی بەڵام پێم وایە بە دوو واو درووستە. حەزئەکەی چاوەڕێ بە با کاک @Aram یش قسەی لەسەر بکات و هاوڕێیانی دیکەش بانگ بکە. ئەتوانین یەکێکیان بنووسین و ئەوی دیکە بکەین بە ڕەوانەکەر. ArkanEN123 (لێدوان) ‏١٥:٤٥، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@ArkanEN123 بەلوعە لە فەرهەنگی فەژین وەک سەرە بابەتەە نوسراوە بەڵام ئەوەی تر چەند جۆرێکی ترە، با رابوەستین، بەڵام بەرێز ئارام تاقیکدنەوەی هەیە، وابزانم هی زانکۆیە، بۆیە گەر @Sakura emad خان وەڵام بداتەوە ئەوا کۆتای پێدەهێنین Agent aro (لێدوان) ‏١٥:٤٩، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
سڵاو @ArkanEN123 و @Agent aro زۆر ببوورن درەنگ وەڵامم دایەوە. ڕاستییەکەی منیش وەک ئێوەی لێ دەزانم و نازانم بەلوعە دروستە یان بەلووعە. کاتی خۆی لە ویکیپیدیا خشتەیەکمان بۆ یەکلاییکردنەوەی واوی کورت یان درێژ بۆ چەندین وشە دروست کرد، بەڵام ئەم وشەیەی تێدا نەبوو. ئێستاش خۆم نازانم کامەیان دروستەکەیە، بەڵام لەم پڕۆژەیە دانانی ڕەوانەکەر تۆزێ ئەستەمە و نابێ وەک ویکیپیدیا مامەڵە لەگەڵ ڕەوانەکەرەکاندا بکەین. بۆ نموونە گریمان بەلوعە دروستە، بەڵام نابێت بەلووعە بکەینە ڕەوانەکەر بۆی چونکە بەلووعە لە ئەسڵدا ھەر نییە. سپاس! Aram (لێدوان) ‏٢٣:٥٣، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@Aram: نازانم تا چەند ڕاستە بەڵام گەر سەیرێکی ئێرە بکەیت ئەوکات بزانین چی دەڵێیت لەسەر جیاوازی (وو) و (و).
بەوپێیە ئەگەر پیتی واو بکەوێتە نێوان دوو نەبزوێن، ئەوا بە پیتی وو دەنووسرێت؛ وەک: (جووت، بنووسرێ، بخوور). ئیتر نازانم تاچ چەند راستە. Tessla (لێدوان) ‏١٣:٠١، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
حەک بژی @Tessla ئەوە چۆن ئەمەت پەیدا کرد! زۆر بەکەڵکە و خۆم کەڵکم لێی وەرگرت و گەر سەربگرێ، لە پڕۆژەکان دەیکەینە پێوەر بۆ ئەم مەسەلەیە. با کاک @Calak, Pirehelokan, Aza, Gejeluk: لەم بەستەرە ئاگادار بکەینەوە چونکە بەڕاستی ئەوان لە ئێمە لێزانترن لەو مەسەلانەدا. بەکورتی و بە ڕای من دەقەکانی ئەو بەستەرە زۆر مەنتیقین و دۆزینەوەی دژی ئەوانە تۆزێک ئەستەمە. بەڵام لەگەڵ ئەوانەشدا، دوو وشەم دۆزییەوە؛ «دوڕ» (ئەھا دەڵێن دوڕ و مەرجان) ھەیە کە جارێک قسەم لەگەڵ کاک دیاکۆ ھاشمی کرد و وتی دوڕ یەک واوە، بەس بەپێی ئەم بەستەرە بێت، «دووڕ» تەواوە. وشەیەکی تر ھەیە، «خول» کە بەپێی قسەی پێشوومان بێت. ئەمیش یەک واوە، کە ئەمەیان بە ڕای من دژە بۆ ئەو خاڵەیان، بەس بەپێی ئەو بەستەرە بێت «خوول» دروستە. جا نازانم، بەس دەتوانم بڵێم تا ڕادەیەک ئەو شەش خاڵە لەسەر پیتی واوی درێژ و کورت مەنتیقین ھەرچەنە دەبێ قسەی زیاتریان لەسەر بکرێت. گەر ھاوڕێیان قسەیان نەبوو یان دژ نەبوون، ئەوا بیگوازەوە بۆ بەلووعە و زۆریش سپاس! Aram (لێدوان) ‏٠١:٤٤، ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@Aram: ئەم وشەیە بە ئەسڵ عەرەبییە «بلوعة»، بۆیە بەلووعە ڕاستە.
«و»ی عەرەبی بەرامبەر بە «وو»ی کوردییە، بۆ نموونە، مسرور > مەسروور.
ُ (ضمة) بەرامبەر بە «و»ی کوردییە، بۆ نموونە، حُسين > حوسێن. Gejeluk (لێدوان) ‏١٥:٤٤، ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس @Gejeluk ئەوەم نەزانیبوو! Aram (لێدوان) ‏١٥:٤٨، ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@Aram: ئاگاداریم پێ نەگەیشتبوو، یان خۆم نەمبینیبوو بۆیە ببوورە. هیوادارم سوودێکی کەمیش بێت هەیبێت بۆمان. سپاس بۆ ئێوەش، و ماندوو نەبن. Tessla (لێدوان) ‏١٨:٢٠، ٢ی تەممووزی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
بە بڕوام بەلووعە بێت (بەلۆعەشم بە گۆکردن بیستووە. بەلوعەم نەبیستووە). چون وشەیەکی خوازراوە لە عەرەبییەوە وەک مەفعوول، مەسعوود و... زۆرجار لە کوردیی سەدەی بیستەمدا (و تەنانەت ئیستەش) خەڵک لەبەر تەمبەڵی وشە عەرەبییەکان وەک خۆیان دەنووسنەوە یانی دەنووسن مەسعود یا مسعود یا وشە کوردییەکان دەھێننە سەر ڕێنووسی نیوەعەرەبی وەک کەرکوک یان کرکوک یان دهوک و... (سەیری تابلۆکانی شەقامەکانی ھەرێمی کوردستان بکەن). ئەو شتانەی لەو بەستەرەدا دانراون ڕەنگە بۆ ڕێنوێنیی سەرەتایی باش بن، بەڵام ناتوانین بڵێین ھەموویان یاسای ڕێزمانی یا زمانناسانەن. بۆ نموونە وشەگەلی کوڕ، گوڵ، کورت، کوز، خول، کورد و قوڵ و دەیان وشەی تر ئەو قسەیە ڕەد دەکەنەوە. مەگەر ئەوەی یەکێ بێت بیدا لە بنی تووڵ و بڵێ وی کورت یانی /ʊ/ ھەر فۆنیم نیە لە کوردیدا کە بێگومان ئەو قسەیەش ھەڵەیە چون کوڕ و کووڕ /:u/ یان کووز و کوز یان قوڵ و قووڵ فەرقی مەعناییان ھەیە. سپاس Pirehelokan (لێدوان) ‏٠٣:١١، ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
ئای ڕەحمەتت لێ بێت @Pirehelokanی ئازیز! بابەتەکەت زیاتر بەپێز کرد. کەواتە ناتوانین ١٠٠٪ پشتی پێ ببەستین، بەس دەتوانین لەکاتی ناچاری ڕەچاوی بکەین. خۆشبەختانە کێشەی ڕێنووسی تابلۆ و ڕووی پێشەوەی بیناکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیان کردووە و ئاگاشم لێیە کە ڕێنووسی میدیاکانیش زۆر فەرقیان کردووە و باشتر بووە. تەواو و ئێستا ئەم پەڕە دەگوێزمەوە بۆ «بەلووعە». پێش ئەوەی بڕۆم حەز دەکەم بڵێم کە چەند ساڵێک پێش ئێستا بابەتێکی تێروتەسەلی نووسەر تاھیر قاسمیم دۆزییەوە لەسەر ئەم مەسەلەی واوی درێژ و کورتە. فەرموونە بابەتەکە و ھیوادارم بیرۆکەیەکی زیاتر بداتە دەستەوە. زۆر سپاس بۆ تۆیش! Aram (لێدوان) ‏١٥:٠٩، ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
 گواسترایەوە بۆ «بەلووعە». سپاس! Aram (لێدوان) ‏١٥:١٥، ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@Aram:، سپاس بۆ دانانی ئەو بابەتە. خوێندمەوە. ئەویش کۆک بوو لەسەر ئەوەی وشە قەرزییە عەرەبییەکان وەک مەسعوود و نوور و عوبوور بە پیتی وو بنووسرێت. ڕاستییەکەی وەک عەرزم کردن من ناتوانم بڕیار لەسەر یاسا بدەم چون ئەمە کاری فەرھەنگستان و ئاکادیمییەکانە. بەڵام لە ڕووی لۆجیکییەوە ناتوانین بڵێین سەد ساڵە وشەگەلی حوزوور و نوور و غوروور و قوسوور و تەھوور و... کە ھاوقافیەن (واتە یەکدەنگن) لەگەڵ شارەزوور و تەنوور و دوور و ژوور و... بە پیتی وو دەنووسین بەڵام ھەر وشەیەکی تازەی عەرەبی و فارسی کە لە زمانەکەی خۆیاندا بە واو دەنووسرێت (وەک بلوعة و حور و منصور و ستون و...) جارجار بە دڵی خۆمان بە 'و' دەنووسین و جارجار بە 'وو'. ئەمە ئیستیسنا دروستکردنە لە زماندا کە ھەم فێرکاری و ھەم نووسین ئاڵۆز دەکاتەوە. Pirehelokan (لێدوان) ‏٢٠:٠٠، ١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan زۆر سپاس بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە و دانی لێدوان لەسەری. وەڵا ئەوەی من دەمەوێت ئەوەیە ئەم چەند بەکاربەرە دڵسۆزەی وەک ئێوەمانان بڕێ قانوونم بۆ دروست بکەن تا لەگەڵ ئامڕازەکان بیانگونجێنم و ئەرکی بەکاربەران سووکتر بکەنەوە. دەتوانم بڵێم من ئێستا بۆ ئەوە لەم پڕۆژانە ماومەتەوە ئەگینا زۆر لاواز بوومە و وەک پێشتر نەماوم. بشبوورە کە درەنگ وەڵامم دایەوە؛ خەریکی میدیاویکی:RandomWordOfTheDay.js بووم. دەتوانی بە کۆمپیوتەر بچیتە سەر بەکارھێنەر:Aram/دەستپێک و وشەی ئەمڕۆ ببینی و بەکاتی بەغدا و سەعات ١٢ی شەو وشەی نوێ دادەنێ، بەس بەداخەوە وشەی جیاواز بۆ بەکاربەری جیاواز پیشان دەدات؛ دەبێ ئەوە چارە بکەین. Aram (لێدوان) ‏٢١:٢٣، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٣ (+03)وەڵامدانەوە