بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژ:روز

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
بابەت دابنێ
لە ویکیفەرھەنگ
دوایین لێدوان: ١ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی چەند کێشەیەک

چەند کێشەیەک[دەستکاری]

سڵاو، کاک @Aram. سەیرێکی ئێرە بکە. داڕێژە:fa-IPA و داڕێژە:col-auto کار ناکەن. ھەروەھا، داڕێژە:fa-noun داوای transliteration دەکات، چی لەمە بکەین؟ ھەر لایبدەین یان بنووسین «ڕووز»؟ ‎Gêjełûk ‏١٥:٠٤، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (+03)وەڵامدانەوە

سڵاو کاکە @Gejeluk: داڕێژە و مۆدیوولەکان ھاوردە کران. ئەگەر {{fa-IPA|rōz}} دانێی بەبێ کێشە وەک ئینگلیزییەکە دەردەچێ. بەگشتی بۆ مەسەلەی transliteration کە بە لای منیشەوە زۆر گرنگ بوو باست کرد، ئێمە پیتەکانمان دەنگەکانی خۆمان پڕ ناکەنەوە بۆ نموونە «نگ» لە وشەی «ڕەنگ» بە /ŋ/ دەخوێندرێتەوە کە ئێمە پیتێکمان بۆی نییە جا بۆ ھەموو زمانە ئاسان نییە. پێم خۆشە شتێکی وا بکەین کە بە نووسینی کوردی شێوازی خوێندنەوەی وشە بیانییەکانیش بنووسین، بەڵام ئاسان نییە و بۆ ئێستا بیرۆکەیەکی وام نییە. Aram (لێدوان) ‏١٥:٤٤، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٤ (+03)وەڵامدانەوە