وتووێژ:کشتووکاڵ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
بابەت دابنێ
لە ویکیفەرھەنگ

کشتوکاڵ تەنیا یەک واوە[دەستکاری]

سڵاو بەکارھێنەر:Sakura emad، وشەی «کشتوکاڵ» تەنیا یەک واوە. ئەم پەڕە نابێ دروست بکرێ. Aram (talk) 19:50, 3 September 2022 (UTC)

@Aram: بۆچی نابێت درووست بکرێت؟ ئێرە ویکیفەرھەنگە نەک ویکیپیدیا ھەموو شتێکی لێ درووست دەکرێت. Sakura emad (talk) 19:52, 3 September 2022 (UTC)
تەنانەت لە فەرھەنگی کورمانجیش تۆمارکراوە. Sakura emad (talk) 19:53, 3 September 2022 (UTC)
بەکارھێنەر:Sakura emad لەبەرئەوە نابێ دروست بکرێ چونکە کشتوکاڵ خۆی ھەر یەک واوە نەک دووان. ئەوەی کورمانجییەکەش یەک دنیا بۆتی لەپشتەوەیە و نازانرێ کێ دروستی کردووە و ھەڵەشە. بڕوانە ئێرە کە کاک چالاک بە یەک واو نووسیویەتی و ئەویش ھەڵە ناکات. بڕوانە ئەم خشتەیەش کە کۆمەڵێک وشەی واوی تێدا یەکلایی کراوەتەوە. شتێک ڕێنووسەکەی ھەڵە بێ، نابێ تۆمار بکرێ. ئێمە لێرە دەبینە مەشخەڵ بۆ خەڵک نەک سەریان لێ تێک بدەین. بە ھەڵە لە تۆمارکردنی ھەموو شتێ تێگەیشتوویتە. Aram (talk) 20:08, 3 September 2022 (UTC)
@Aram: کێشەکە ئەوە نییە من دەزانم ئەوە شێوازە درووستەکە نییە، بەڵام ویستم ئەوە بگەیەنم ئەتوانین تۆماری بکەین و لە گووگڵ ئەنجامی ھەیە و خەڵک بەکاری دەھێنن، لێرە لە ویکی فەرھەنگ بۆیان ڕووندەکاتەوە کە بەکارھێنانی درووست کامەیە، واتا ھیچ شتێک ڕێگری ناکات ئێستا ئەمە تۆمار بکەم بەڵکو سودیشی ھەیە. Sakura emad (talk) 20:11, 3 September 2022 (UTC)
بەکارھێنەر:Sakura emad ئێ باشە کە شتێک دروست نەبێ، چۆن دەبێ تۆماری بکەین؟ پاشان، تکایە ئەنجامەکانی گووگڵ مەکەنە پێوەر. لایە لە خەڵکی سەر وێب بە ھەڵە دەنووسن. ئێمە دەتوانین ئاوا وا لە خەڵک بکەین کە شێوازە دروستەکەی ڕێنووس فێر بن. گەر تۆ ئەو وشە ھەڵە تۆمار بکەی، ئەوا خەڵک وا دەزانن کە وشەکە ڕاستە و ھەیە بۆیە تۆمار کراوە. نەبەخوا ساکوورا، ئەمەی تۆ تۆماری دەکەی، زیانی زیاترە وەک لە کەڵکی. ئەسڵەن ڕەنگە ئاوا بڕوا، پێویست بکات ڕێگری لە دروستکردنی وشە ھەڵەکان بکرێ تا کەس دروستیان نەکەن. نەدۆزینەوە وشەگەلی ھەڵە زۆر باشترە وەک لەوەی تۆمار بکرێن. Aram (talk) 20:23, 3 September 2022 (UTC)
بەڵام لەکوێ نووسراوە کە من ناتوانم وشەی ھەڵە تۆمار بکەم، یاخوود لەکوێی پەڕەکە نووسراوە ئەمە وشە ڕاستەکەیە، تێدەگەم بەڵام لە ویکیپیدیای ئینگلیزیش شتی ھاوشێوە ھەیە، بۆ نموونە بڕوانە shut_up دەبینی shuddupیشیان تۆمار کردووە. و ڕەنگە شتی ھاوشێوەی تریش ھەبێت گەر کرا بەدوای دەگەڕێم دایدەنێم، بەکورتی لە پەڕەکە نەنووسراوە کە ئەم وشەیە ڕاستە نووسراوە بڕوانە کشتوکاڵ Sakura emad (talk) 20:27, 3 September 2022 (UTC)
بەکارھێنەر:Sakura emad خۆ ناتەوێ بچم فەرمانی دادگات بۆ بێنم! من جارێ ھەموو سیاسەت و ڕێسایەکی ویکیفەرھەنگم نەخوێندووەتەوە. بۆ ئێستا ناتوانم بەستەرێکی ویکیفەرھەنگت بۆ بێنم. ڕاستە لەو خشتەیە وشەی کشتوکاڵ تۆمار نەکراوە، بەڵام دەستکارییەکەی کاک چالاکم وەک بەڵگە دانا لەبری تۆمارنەکردنی وشەکە لەو خشتەیە تا بزانی. کاک چالاک خۆی دەڵێ من زمانەوانیم خوێندووە. ئەو خشتەیەشم بۆ وشەکانی داھاتووت دانا تا ھەڵەی واوی کورت و درێژ زیاتر نەبن. ڕاست و ھەڵەییی ھەموو وشەکان لەلایەن کاک چالاک خۆی کراوە. لەو نموونە ئینگلیزییانەی کە ھێناتنەوە ھەردووکیان دروستن. من لێرە باس لە دەربڕینی خێرا ناکەم بەڵکوو باس لە ڕێنووس دەکەم. ئەی بۆچی وشەی shudup تۆمار نەکراوە؟ چونکە ڕێنووسەکەی ھەڵەیە. ئەوەتا خۆشم وشەی وام تۆمار کردووە و بڕوانە نام. گەر ھەر من ناتوانم تێت بگەیەنم، با درێژە نەکێشێ و بەکارھێنەر:Keenîî دوو قسەی تێدا بکات و ھیواداریشم من ھەڵە بم تا ئەم وتووێژە دژی قسەی من بێت. Aram (talk) 20:56, 3 September 2022 (UTC)
Aram و Sakura emad سڵاو و ماندوونەبوونی؛ کشتوکاڵ سەتاسەت دروستە، ئەوە هیچ؛ بەڵام منیش لەگەڵ نووسینی وشەی هەڵە نیم، زۆرجار بۆخۆم بۆ شێوازی دروستی نووسینی وشەیەک لە ویکیپیدایادا بۆی گەڕاوم و سەرکەتووش بووە ئەو شێوازە. هەیە هۆشمان نەبێ و وشەی هەڵە تۆمار بکەین بەڵام بە ئانقەست و وشیارانە، کەمێک نالۆژیکییە! سپاس.Keenîî (talk) 17:08, 5 September 2022 (UTC)
تەمام، لەسەر یەکدەنگی من ئەم پەڕەیە دەسڕمەوە @Aram، @Keenîî، ھیچ لێدوانێک ھەیە پێش سرینەوە؟ Sakura emad (talk) 17:11, 5 September 2022 (UTC)
بەڕێز Keenîî سپاس بۆ لێدوانەکەت. لەسەر ئەوەی کە تۆمارکردنی وشەی ھەڵە دەبێتە ھۆی دۆزینەوەی وشە دروستەکە، وایە و لەگەڵ ئەوەم، بەڵام لێرەدا سیستم لاواز نییە و گەر لەکاتی گەڕان ھەڵە لە یەک دوو پیتێک ھەبێ، ئەوا سیستم خۆی پێشنیاری چەند وشەی دروست دەکات. تا ئێستاش حیچ سیاسەتێکم نەکەوتووەتە بەرچاو کە ڕێگە بە تۆمارکردنی وشەی نادروست بدات. ماقووڵ نییە تەنیا بۆ ناوی محەممەد و ئەستەمبوڵ نزیک یان سەروو ١٠ شێوەی نووسینمان ھەیە! دڵنیا نیم، بەڵام ڕەنگە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، دروستکردنی ڕەوانەکەر بکەینە ڕێگەچارە، بەڵام ھەر وا ئەم قسەیەم کرد و خۆشم لە ئێستادا نازانم دەتوانم پشتگیری لەوە بکەم یان نا. Sakura emad گەر قسەی تر نییە و بڕیار لەسەر سڕینەوەشی بدرێ، ئەوا بە ڕای من جارێ مەیسڕەوە چونکە وتووێژێکی گەرموگوڕ بوو و حەز دەکەم دوای گواستنەوە بۆ پرۆژەکەی خۆمان، ئینجا ئەو کارە بکرێ و دەمەوێ وەشانێکی لەوێش ھەبێ. گەر بە پێویستیشی نازانی، ئەوا من قسەی ترم نییە. سپاس بۆ ھەردووکتان! Aram (talk) 19:31, 5 September 2022 (UTC)