ویکیفەرھەنگ:بۆت/داواکارییەکانی ئاڵای بۆت

لە ویکیفەرھەنگ

ئەم پەڕە تایبەتە بە داواکارییەکانی ئاڵای بۆت. تکایە لە داواکارییەکاندا بە {{لەگەڵ}} یان {{دژ}} دەنگی خۆت بدە و دەکرێ لەپاڵ دەنگەکەشت قسەی خۆت بنووسیت و پرسیار لە بەڕێوەبەری بۆتەکە بکەیت گەر بتەوێت.

داوای ئاڵای بۆت (bot flag) بۆ AramBot[دەستکاری]

 کرا زۆر سپاس بۆ پشتگیریتان! (بڕوانە ئەنجام)
Aram (لێدوان) ‏٠٢:١٣، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]

سڵاوتان لێ بێت @Aro Salar, Tessla, Sakura emad, Kushared, ArkanEN123, Pirehelokan, Gejeluk: ببوورن کە ناچار بە بانگکردنتانم. ئێستا ھەژماری بۆتەکەم (AramBot) لەم پڕۆژەیە ھاوپێچ کرد. لەگەڵ ئەوەی کە دڵنیاش نیم چیم بۆ ئەم پڕۆژەیە پێ دەکرێت، بەڵام ھەر پێم خۆش بوو داوای ئاڵای بۆت بۆ بۆتەکەم بکەم و تاقیی بکەمەوە. بەپێی ئەوەی پڕۆژەکەمان زۆر بچووک و ناچالاکە بە ڕادەیەک بگرە دەستکاریشی تێ ناکرێ، وتم ھەر نا، ئەوەندەی لە دەسەڵاتی من و بۆتەکە ھەبێ، با سڵی لێ نەکەینەوە. منیش تا کات و تەمەن ڕێگەم بدەن، بە داروبەر کار بە بۆتەکە دەکەم. بڕوانە بەشدارییە سەرانسەرییەکانم لە جی یوو سی کە دەبینن بۆتەکەم لە ویکیپیدیا چالاکە و ئیشەڵڵا پلانی باشتریشم بۆی دەبێت. بۆ ئێستای ویکیفەرھەنگ (کە لەبەر ئەمەش بوو داوای ئاڵای بۆتم کرد چونکە بیرۆکەی میدیاویکی:RandomWordOfTheDay.js شکستی ھێنا و) لە خەیاڵمدایە کە وشەی پەڕەی دەستپێکی پێ بگۆڕم ھەڵبەتە گەر سنووردار نەکرێم.

بۆ ئێستا من دەتوانم ئەم کارانەی خوارەوە ئەنجام بدەم:

  • دروستکردنی پەڕەکان بەکۆمەڵ.
  • گۆڕین و لەجیاتیدانانی وشەکان بەکۆمەڵ.
  • داواکاریی بەکارھێنەران (ئەگەر لەتوانادا بوو).
  • زۆری تر و لە داھاتوویشدا ھەوڵی چوونەپێش و کاری باشتر دەدەم پشت بە خوا.

سپاس بۆ پشتگیریتان! Aram (لێدوان) ‏٠٠:١١، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (+03)[وەڵامدانەوە]


پشتگیری[دەستکاری]