ویکیفەرھەنگ:دیوەخان/٢٠٢٤/ئازار

لە ویکیفەرھەنگ


گۆڕینی کوردی بۆ کوردیی ناوەندی[دەستکاری]

@Aza, Calak, Sakura emad, Kushared, Agent aro, Pirehelokan, Tessla, Kurd2021, Halbast1, ArkanEN123: و ئەوانی تر، سڵاو. لە زۆربەی وتارەکاندا ھەر «کوردی» بۆ زاری کوردیی ناوەندی (سۆرانی) بە کار ھاتووە. ئەمە ھەڵەیە. زارەکان (بڕێک لە زمانەوانان بە زمانیان دادەنێن) کۆدی خۆیان ھەیە و دەبێ بە جیا بنووسرێن. ئێمە دەبێ کوردیی ناوەندی یان سۆرانی بە کار بھێنین. لە ویکیفەرھەنگی ئینگلیزیدا Central Kurdish (کوردیی ناوەندی) بە کار دەھێنرێ و منیش پێم باشە کە ھەر وا بکەین. کوردیی ناوەندی -م لە سۆرانی پێ باشترە. کوردیی ناوەندی فەرمیترە و لە ویکیپیدیای خۆیشماندا ھەر وایە. Gejeluk (لێدوان) ‏٠١:٠٦، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]

من لەگەڵ کوردیی ناوەندی و کوردیی باکووری و کوردیی باشووریم چونکە کۆدی جیایان بۆ دانراوە ئاوا ھەمووان تێدەگەن و کێشەی تەکنیکیشمان بۆ دروست نابێت و بگرە باشتریشە. تەنانەت لەکی کۆدی خۆی ھەیە، بەڵام ھەورامی پێم وا نییە. Aram (لێدوان) ‏٠٣:٢٥، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Aram یان ئەم کۆمەڵگەیە مردووە یان ئاگادارییان پێ نەگەیشتووە. ئێستا چی بکەین؟ ‎Gêjełûk ‏١٩:٥٧، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: لە تایبەت:Notifications بڕۆ سەیری ئاگادارییەکانی کاتی ئەم لێدوانەت بکە و بزانە ئاگاداریی بانگکردنی سەرکەوتووت بۆ ھاتووە یان نا. حەزیش دەکەی لە ئاگادارییەکان دڵنیا بەوە کە ئاگادارییەکانی وێبت چالاک کردووە. ئەگەر ئەوە چالاک کەیت، دوای دەستکارییەکە ئاگاداری بۆ خۆت دێت کە کێ بانگ کراوە. ئەگەر دڵنیا بوویتەوە کە ئاگادارییان بۆ چووە، ئەوا ئەم کۆمەڵگەیە مردووە. لەمەودوا دوای حەفتەیەک کەس وەڵامی نەبوو، خۆمان دەیبڕین و دەیدوورین. Aram (لێدوان) ‏١٩:٠٦، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Aram سپاس. ئاگادارییەکانی وێبم چالاک نەبوون. چالاکم کردن، بەڵام ھیچم بۆ نەھات. ئەمە یانی ئاگادارییان بۆ نەچوویە، وایە؟ ‎Gêjełûk ‏٢٠:٠٠، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk باوەڕ کە نازانم. حەز دەکەی جارێ تریش بانگیان بکەوە و منیشی تێ خە. ھەڵبەتە کاک چالاک زوو لەگەڵ ئەم پڕۆژەیە نەبوو و بڕوا ناکەم بەشداریی تێدا بکا. Aram (لێدوان) ‏٢٠:٢٣، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan, @Aza, @Calak, @ArkanEN123, @Kurd2021, @Kushared, @Aro Salar و @Sakura emad.
@Aram، بەبێ داڕێژەکە بانگم کردن. ‎Gêjełûk ‏٢١:٤٨، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk سپاس، ئاگاداریم پێ گەیشت. Aram (لێدوان) ‏٢٣:٠٩، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر دەکرێت بەکۆمەڵ بیانگۆڕین لەگەڵیم. Pirehelokan (لێدوان) ‏٢٢:٠١، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan حەتمەن بەکۆمەڵ دەیانگۆڕین. Aram (لێدوان) ‏٢٣:١٠، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (+03)[وەڵامدانەوە]