ویکیفەرھەنگ:فێرکاری

لە ویکیفەرھەنگ

سڵاو! بەخێربێیت بۆ ویکیفەرهەنگ فێرکاری. ویکیفەرهەنگ فەرهەنگێکی ئینتەرنێتییە کە بە شێوەیەکی هاوبەش دەستکاری دەکرێت و ''تۆ'' دەتوانن بەشداری تێدا بکەن. ئەم زنجیرە لاپەڕەیە ئەو کارامەیی و زانیارییە سەرەتاییانەت پێدەبەخشێت کە پێویستت پێییەتی بۆ دەستپێکردن بە یارمەتیدان لە بنیاتنانی ئەم پڕۆژەیە.

هەر لاپەڕەیەک باس لە تایبەتمەندییەکی بەسوودی نەرمەکاڵای ویکی دەکات، بەشێک لە شێواز و ڕێنمایی ناوەڕۆک، زانیاری دەربارەی کۆمەڵگەی ویکیفەرهەنگ، یان سیاسەت و ڕێکەوتنە گرینگەکانی ویکیفەرهەنگ دەکات.

ئاگاداربە کە ئەم فێرکارییە، پەڕەیەکی سیاستی یەکلایکەرەوە نییە یان نوسراوێکی فراوان. ئەگەر تۆ وردەکاری زیاترت دەوێت، بە درێژایی فێرکارییەکە بەستەری ویکی هەیە بۆ پەڕەکانی تری ویکیفەرهەنگ، پەڕەکان زانیاری زیاتری هەیە لەسەر بابەتەکان. پێویست ناکات ئێستا سەیریان بکەیت، بەڵام دەتوانیت گەر دەتەوێت، لەوانەیە بتەوێت لە پەنجەرەیەکی جیاوازدا بیانکەیتەوە، لەبەر ئەوە لەسەر فێرکارییەکە بمێنەرەوە.

There will also be links to spaces where you can practice what you're learning، سوود لە دەرفەتەکە وەربگرە بۆ تاقیکردنەوەی شتەکان و بەکارهێنانیان. کەس دڵتەنگ نابێت ئەگەر تاقیکردنەوەیەک لەم بوارانە بە هەڵە ئەنجام بکەیت، بۆیە بەکاریبهێنە و بزانە دەتوانیت چی بکەیت.

شوێنی ئەو بەستەرانەی کە لە فێرکارییەکەدا باسکراون کە تۆ شێوازی لاپەڕەی بنەڕەتی بەکاردەهێنیت. ئەگەر تۆ وەک بەکارهێنەرێکی تۆمارکراو چوویتە ژوورەوە، و هەڵبژاردە بنەڕەتییەکان گۆڕیووە، لەوانەیە لە شوێنی تردا بن.

ئامادەی؟ کەواتە با دەستپێبکەین!