بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیفەرھەنگ:فێرکاری (شێوەزار)

لە ویکیفەرھەنگ


ویکی مارکئەپ

[دەستکاری]

بەکارھێنانی شێوەزار لە ویکیفەرهەنگدا کەمێک جیاوازە لە پرۆگرامەکانی دیکەی نووسین و دەق.

ویکی ھەندێک لە دەقە کۆدەکانی پەسەندکردووە، بەڵام زۆربەی خەڵک پێیان باشە زمانی نیشاندانی دیداری بەکاربھێنن. زۆرترین ستایلی شێوەزار کە بەکاردێت دەقی ئەستوور و لارە. بەکارھێنانیان بەم شێوازانەیە:

  • ''لار'' لار نیشان دەدات. (٢ ئەپۆسترۆفی)
  • '''ئەستوور''' ئەستوور نیشان دەدات. (٣ ئەپۆسترۆفی)
  • '''''لار و ئەستوور''''' لار و ئەستوور نیشان دەدات. (٢+٣=٥ ئەپۆسترۆفی)

سەردێڕ و ژێرسەردێڕ

[دەستکاری]

دەتوانیت سەردێڕ و ژێردێڕ بەکاربھێنیت بۆ بەشە جیاوازەکانی وشە وەکوو: ناو و کار.

دەتوانرێت سەردێڕەکان بەم شێوەیە دروست بکرێت:

  • ==سەردێر== (بە ٢ نیشانەی یەکسانە)
  • ===ڕێزسەردێڕ=== (بە ٣ نیشانەی یەکسانە)
  • ====ژێردێڕەکانی تر==== (بە ٤ نیشانەی یەکسانە)

کاتێک کە تەواو بوویت ئێرەش ببینە.