ویکیفەرھەنگ:فێرکاری (بەستەرەکان لە ویکیفەرھەنگ)

لە ویکیفەرھەنگ


پەستەرەکان بۆ ناو ویکیفەرهەنگ[دەستکاری]

یەکێک لە کارانەی کە بۆ ویکیفەرهەنگ گرنگ و بەسوودە. بەم شێوە ساکارە بۆ بەستەردان، کە لە خوارەوە فێری دەبێت، بەکارهێنەر دەتوانێت زۆر بە ئاسانی بگاتە زانیارییەکانی دیکە کە پەیوەندییان ھەیە لەگەڵ ئەو زانیارییەی دەیخوێنێتەوە.

کاتی بەستەر دانان[دەستکاری]

ئاسانترین ڕێگا بۆ فێربوونی کەی بەستەرکردن ئەوەیە کە سەیری نووسراوەکانی تری ویکیفەرهەنگ بکەیت و لاسای ئەو کارە بکەیت کە ئەوان دەیکەن. ئەگەر هەوڵ دەدەیت بڕیار بدەیت کە ئایا بەستەرێک دروست بکەیت یان نا، بیر لەوە بکەرەوە "ئەگەر بۆ یەکەمجار ئەمە بخوێنمەوە، ئایا دانانی ئەم بەستەرە بۆ من سوودی دەبێت؟"

چۆنییەتی بەستەردانان[دەستکاری]

بۆ درووستکردنی بەستەرێک بۆ پەڕەی وشەیەک یان پەڕەیەکی دیکە (پێی دەڵێن ویکی بەستەر)، دەبێ ناوی پەڕەکە بخەیتە نێوان ٢جووت کەوانەی تیژ، وەک ئەمە:

[[ھەژار]] = ھەژار

ئەگەر دەتەوێ بەستەر دانەی بۆ پەڕەیەک بەڵام وشەیەکی دیکە نیشان بدرێت، دەتوانی لە نووسەی «|» کەڵک وەرگریت، بەم شێوەیە:

[[پەڕەی ئامانج|دەقی نیشاندراو]] = دەقی نیشاندراو

ھەروا دەتوانی بە بەشێکی تایبەت لە پەڕەیەک ئەماژە بکەیت، بەم شێوە بەکاردێت:

[[پەڕەی ئامانج#بەشی ئامانج|دەقی نیشاندراو]] = دەقی نیشاندراو

ئەگەر دەتەوێ دەقی بەستەرێک بە ئەستوور بنووسیت یان لاری بکەی، دەبێ ھێماکانی لە دەرەوەی کەوانەکە دابنەی، بەم شێوە:

''[[پەڕەی ئامانج]]'' = پەڕەی ئامانج

بەردەوامبە لەسەر فێرکارییەکە!