ویکیفەرھەنگ:فێرکاری (دەستکاریکردن)

لە ویکیفەرھەنگ


دەستکاریکردنی پەڕە[دەستکاری]

سەرەتا دەستدەکەین بە بنەڕەتترین تایبەتمەندی ویکی لە هەموو تایبەتمەندییەکاندا: دەستکاری. هەموو پەڕەکانی ویکی (هەندێکیان کە پارێزراون) بەستەرێک هەیە کە لە سەرەوە دەڵێت "دەستکاری". ئەو بەستەرە ڕێگەت پێدەدات بەتەواوەتی بکەیت ئەوەی کە دەیڵێت - دەستکاریکردنی ئەو پەڕەیەی تۆ دەتەوێت. هەموو سایتەکان وەک ئەمە دەتوانرێت دەستکاری بکرێت گەر ویکی بێت.

هەوڵ بدە! لە پەنجەرەیەکی نوێی خۆڵەپەتانێدا، کلیک لە بەستەری "دەستکاری" بکە، تۆ سەرچاوە دەبینیت، شتێک بنووسە کە دەتەوێت، تەنها بڵێ سڵاو. دواتر پاشەکەوتی بکە بە کلیک کردن لە پاشکەوتکردنی پەڕە بوتۆمی ژێر دەستکاری پەڕەکە، یان بەکارهێنانی Ctrl-S یان Alt-S بە بەکارهێنانی کیبۆرد (ئەم کورتە ڕێگایانە بۆ هەموو ڕێکخستنەکانی کیبۆرد کار ناکەن) و بزانە کە چیت کردووە. ورەدەکاری زیاتر هەیە لە یارمەتی:چۆنییەتی دەستکاریکردنی پەڕە. لەوانەیە تۆ بتەوێت کە لە پەنجەرەیەکی نوێدا بیکەیتەوە، کەواتە دەتوانیت کەوا لەسەر فێرکارییەکە بمێنیتەوە

هەرکاتێک بتەوێت بەبێ نیگەرانی تاقیکردنەوە بکەیت، هەمیشە دەتوانیت لە خۆڵەپەتانێ ئەنجامی بدەیت.

پیشاندانی پێشبینین[دەستکاری]

تایبەتمەندییەکی گرینگ کە دەبێت لە ئێستاوە بەکاریبهێنیت پیشاندانی پێشبینینە، کە ڕێگەت پێدەدات بزانیت پەڕەکە چۆن دەبێت دوای دەستکاریکردنەکەت، پێش ئەوەی پاشەکەوتی بکەیت. هەوڵبدە کە لە خۆڵەپەتانێ ئەنجامی بدەیت، کلیک بکە لە بوتۆمی "پیشاندانی پێشبینین". هەموومان هەڵە دەکەین، و ئەمەش یارمەتیت پێدەدات دەستبەجێ بیانگەڕێنیتەوە. ئەگەر تۆ "پیشاندانی پێشبینین" بەکاربهێنیت پێش پاشەکەوتکردن، ئەوا تۆ خۆت و چەند دەستکاریکەرێکی تر پاراستووە لە کێشە.

ئەمە بە زۆر گرنگە ئەگەر بتەوێت چەند دەستکارییەکی دیکە لە پەڕەکەدا بکەیت، بیرۆکەیەکی باشە کە بە یەکجار بیکەیت، بۆ پاراستنی ڕێکخراو مێژووی پەڕە، و دوورکەوتنەوە لە شەڕە دەستکاری. هەرچۆنێک بێت، کاتێک بڕێکی زۆر لە دەق دەگۆڕیت لەوانەیە باشتربێت کە بە هەنگاوی یەک لە دوای یەک ئەم کارە بکەیت، چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی ئاسانتر پێداچوونەوە بۆ پاشکەوتکردنەکەت بکرێتەوە.

پوختەی دەستکاری[دەستکاری]

بەر لە داگرتنی دوگمەی "پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکان"، زۆر باشتر دەبێت ئەگەر سەرەتا کرتە لەسەر “پێشبینین نیشان بدە” بکەیت کە لەنێوان پەنجەرەی دەستکاریکردن و دوگمەکانی پاشەکەوتکردن و پێشبینیکردندایە، دەتوانیت پوختەیکی کورت بەجێبهێڵیت، بۆ نمونە: "هەڵەی نووسین" دابنێیت، بەکارهێنەرەکان دەزانن کە تۆ چاکسازییەکی بچووکی نووسین یان خاڵبەندیت کردووە، یان گۆڕانکارییەکی بچووکی تر.

کاتێک لەم بەشە تەواو بوویت لەناو سندوقەکە، کلیک لەم لینکە بکە بۆ فێرکاری داهاتوو.